بە درێژایی تەمەنم سەیری چەندەھا فیلم کردووە ـ بە دیار ھیچ فیلمێکەوە نەگریاوم تەنیا ئەم شاکارە ئاڵتونیە نەبێت - نایاب تر لە نایاب ! وەک شەڕابە تا کۆن خۆشتر ئەبێت. چەند دووبارە سەیری کەیتەوە شتی زیاتری لێ فێر ئەبیت پڕە لە پەند و ئامۆژگاری.گەر بینەرێکی باشی سینەما نەبیت ناتوانی بە ئاسانی لێی تێبگەی. دەستی ماندووبوونی ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمە ناوازەیە ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی.

بەراستی دەستخۆشیتان لێدەکەم زۆر ماندوو دەبن بەس کەمێک ئەلقەکان زووتر دانێن زۆر تاحیر دەبێت دەبی سەیری ئەلقەی کۆن بکەیەوە تا بەبیرت بێتەوە رووداوەکە چی بووە
چ فلیمێک بوو لەمێژە فلیمی وا خۆشم نەبینوە سێ کوشتن بەڵام لە کوشتنی سێیەم پێچەوانە دەبێتەوە وە بەڕاستی کۆتایەکی گەشبین و جوانی هەبوو وە جوانیەکەی جەیسێکەش هەر باس ناکرێ

ئاڵۆزێکی چێژ بەخش کەوات لێدەکات بیربکەیتەوە و سەرلێبشێوێ و بەدوای دا بچیت ، فیلمەکانی نۆلان تایبەتن

زنجیرە فلیمێکی یەکجار نایاب بەشەکانی یەک لە یەک خۆشتر بەهیوای ئەوەی زیاتر بەرهەمی مێڵ گبسن ژێرنووس بکەن

😍خۆشترین زنجیرە😍
بەڕاستی نازدارە ، پێویستە هەر کەسێک کە فانی دیسی کۆمیک بێت سەیری بکات🖤

دەست تان خۆشبێت بەلای منەوەفلیمێکی خۆش نەبو دووبارە دەستان خۆشبێت بۆماندوبونتان

زنجیرە فیلمێکی بێوێنە ھەر لە یەکەم فیلم ھەتا کۆتای وابەستەی فیلمەکە دەبی و ناتوانی دەستبەرداری ببی من کە کۆتا فیلمم سەیرکرد پێم ناخۆش بوو جوونکە نەم دەویست ئەم چێژە کۆتایی بێت گەر باشترین زنجیرە نەبێ ھەمیشە یەکێکە لە باشترینەکان❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

فلیمێکی خۆش و ترسناک بوو بەس چاوەڕێی ڕۆڵبینینی زیاتر بوو لە سامیۆڵ

یەکێکە لە باشترین ئەو فلیمانەی کە پەیوندەی بە زیندان و تۆڵەسەندووە هەیە

له مندالى سةيرم كردووه ٢٠١٢ وابزانم لة تةلةفزيؤن ١١ سال بووم ئيستا ٢٠ سالم زؤر خؤشه 👌

زنجیرەیرکی تانبڵێی شازە 🖤 لە سێر کردنی پەشیمان نابن 😁❤️

بەڕاستی فلمێکی چێش بەخشە قەت کۆن نابێت هەرگیز لێی بێتاقەت نابی بەڵام بەشی ۲ زۆر نایابە
