فیلکەکە پەیامی میدیا و تۆڕمان پێ نیشانەدات، باسی ژاوەژاو و کێشمەکێشمی نێتوۆڕک دەکات پێش ئەوەی مرۆڤایەتی بکەوێتە ناوی کەچی مرۆڤایەتی هەر کەوتە ناوی. نواندی کارەگتەری بەیڵ مێژوویی بوو دەق و دایەلۆگ و کەتی فیلمەکە لەبیر نەکراوبوون.

درامایەکی باش بوو وە تۆزێک لە ( Weak hero ( دەچوو بەڵام لە کاتی شەر کردن لەقتەی جوانی تییابوو شایەنی بینینە

گەلەک تایبەتە لۆ ئەوانەشی دەرێن هیچ نییە و بێ مانایە و دەرێن لۆ کەسەکان یارمەتی خراپە کەرەکەی دەدەن هەر یەکەو هۆکاری خۆی هەبوو بەس بە پێی کۆتاییەکەی سیزنی دووی هەیە و دەستتان خۆش گەلەک نایاب بوو💋🫠🖤

من وەک هەوادارێکی فلیمی ترسناک ١٠ لە ١٠ دەدەم بەم فلیمە ناوازەیە ئەتوانم بڵێم فلیمی ترسناکی بەناوبانگ نەماوە سەیری نەکەم هیچ فلیمێک بە وێنەی ئەم فلیمە نامورتاح نەبووم هەمیشە لە دڵەڕاوکێیای ناخت دەچێتە ناو ناخی ئەو منداڵە بەڕاستی دەستی ئێوەش خۆش بۆ ژێرنووسەکەی ئەگەر هەواداری فلیمی ترسناکی پێت دەڵێم دوودڵ مەبە شایەنی بینینە

تەبعەن زۆر خۆش بوو وە کاریگەری دەروونی زۆری هەبوو زۆر جیاوازبوو شایەنی سێرکردنە دەستان خۆشبێت

باسترین فیلمە لە ستایلەکەی خۆیدا، بەڕاستی کاسابلانکا لەبیر نەکراوە 😍

دەست خۆشی لەو برایە ئەکەم (کارسۆ )بەردەوام لە لەفیلمی کلاسیکی چ فیلم بێ چ زنجیرە سەکەوتوبن ستافی کوردسەبتایتڵ

" Sleepers " گوێبگرن ئازیزانم ئەزانن سینەمای خەوش و بێگەرد چییە؟ ئەم فیلمەیە بەڵێ ئەم فیلمە خۆزگە بمتوانیایە لە مێشکمی دەرکەم و وەک یەکەمجار سەیری بکەمەوە خۆزگە. باشە هەر بە جددی دەرهێنەر مرۆڤێکە وەک ئێمە؟ نا بڕوام وانییە مەعقول نییە ئەمە ئیشی مرۆڤ بێت، لە چییەوە لێی بڕوانین چیرۆک؟ پلۆت؟ کارەکتەر؟ ئاکتینگ؟ دیالۆگ؟ دایرێکشن؟ سینەماتۆگرافی؟ میوزیک؟ ساوندتراک؟ کەشوهەوای فیلم؟ دیمەنەکان؟ مانای فیلمەکە؟ کاریگەری بەسۆز؟ لە هەرچییەکەوە بیگری ئەم فیلمەکە شایەنی ئەزموونکردنە. چییە چاوەڕێی نمرەی بدەمێ؟ کورە هەر عەیبە باسی نمرە بکەیت بڕۆ لەسەر من سەیری بکە سەد لە سەد بەدڵت ئەبێت.

بەجددی تایبەت بوو پێشنیاری ئەکەم بۆتان😭🫰🏻🍓🍓

سەرەتا بێ سپۆیلە مەترسن The Godfather (1972) - شاکارێک کە ڕێڕەوی سینەمای گۆڕی باسی چی دەکات؟ فیلمی The Godfather باسی خێزانێکی ئیتالی-ئەمریکی دەکات کە لە نیویۆرک دەژین و کارەکانیان لە سنووری یاسا و نایاسادا دەسوڕێتەوە. ئەم چیرۆکە درامایەکی قووڵە دەربارەی دەسەڵات، خێزان، ناموس، سوێند و قوربانیکردن. لە ناوەڕاستدا باسی گواستنەوەی دەسەڵات لە باوکێکەوە بۆ کوڕەکەی دەکات، کوڕێک کە لە سەرەتاوە نایەوێت بەشێک بێت لەم ژیانە، بەڵام چارەنووس و ڕووداوەکان بە زۆرەملێی بەرەو ئەو ڕێگایە ڕایدەکێشن. ئەم فیلمە تەنها باسی تاوان ناکات، بەڵکو وێنەیەکی ئامۆژگارانەیە لەسەر ئەمریکا، خەونی ئەمریکی، و ئەو نرخەی کە مرۆڤ دەیدات بۆ هەبوونی دەسەڵات. دیالۆگەکانی قووڵن، کارەکتەرەکانی چەندلایەنەن، و هەموو دیمەنێک پڕە لە واتا و ئامۆژگاری. بۆچی گرنگە بۆ سینەما؟ **شۆڕشێک لە ڕێگەی وتنەوەدا:** کاتێک The Godfather دەرچوو لە ساڵی ١٩٧٢، شۆڕشێکی کرد لە جۆری فیلمە تاوانکارییەکان. پێش ئەوە، فیلمەکانی مافیا زۆرجار سەرسوڕهێنەر و ئەکشنی زیاد بوون، بەڵام ئەم فیلمە وەک درامایەکی کلاسیکی شێکسپیری ڕەفتاری لەگەڵ بابەتەکە کرد. وێڕای توندوتیژی، پێشتر خێزان، سۆز، و ئاگاداربوونی مرۆڤانەی دانا. **چێژێکی بینراوی بێ وێنە:** فیلمبردارییەکەی Gordon Willis (ناوبراو بە "Prince of Darkness") ستایلێکی تایبەتی دروستکرد کە لە ڕەنگە تاریکەکان و ڕووناکیی درامیدا بینراو. هەموو دیمەنێک وەک تابلۆیەکی هونەرییە. بەکارهێنانی ڕەنگی قاوەیی-زەرد و سێبەرەکان، هەستێکی کلاسیکی و کۆن دەبەخشێت کە تەواو گونجاوە لەگەڵ ئەو سەردەمەی فیلمەکە باسی دەکات (دەیەی ١٩٤٠-١٩٥٠). **ئەکتەرێک کە مێژووی دروستکرد:** مارلۆن براندۆ لەم فیلمەدا یەکێک لە بەناوبانگترین ڕۆڵەکانی مێژووی سینەمای جێبەجێکرد. دەنگە خراپەکەی، ڕەفتارە هێمنەکەی، و توانای گەیاندنی دەسەڵات بەبێ قسەی زۆر، ستانداردێکی نوێی دانا بۆ ئەکتەرێتی. ئەلپاچینۆش لە یەکەم ڕۆڵە گەورەکەیدا، وێنەیەکی نەبیستراوی دروستکرد لە پیاوێک کە لە ژیرییەوە بۆ سەختی و سارد دەگۆڕێت. **ڕێگە پێدانی فرانسیس فۆرد کۆپۆلا:** دەرهێنەری گەنج فرانسیس فۆرد کۆپۆلا (تەمەن ٣٢ ساڵ) توانی بە هاوکاری نووسەری ڕۆمانەکە، ماریۆ پووزۆ، فیلمنامەیەکی بینووسێت کە هاوسەنگی تەواو دروستدەکات لە نێوان چیرۆک، کارەکتەر، و بابەتەکان. ئەو پێشتر فیلمەکەی بە ئیحساسی خۆی کرد، نەک بە چاوەڕوانیەکانی ستۆدیۆکە، و ئەمەش کارەساتێک بوو. **میوزیکی نینۆ ڕۆتا:** بابەتی سەرەکی فیلمەکە بووە بە یەکێک لە ناسراوترین میوزیکەکانی مێژووی سینەما. ئەو میوزیکە هەستی خەم، ناموس و دەسەڵات پێکەوە دەبات بە شێوەیەک کە هەرگیز لەبیرناکرێتەوە. کاریگەری لەسەر سینەما The Godfather تەنها فیلمێکی سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو بووە قاڵبێک بۆ هەموو فیلمەکانی دوای خۆی لە ژانەری تاوانکاری-درامی. ستایلی بینراوی، چیرۆک، شێوازی دیالۆگەکان، و تەنانەت شێوازی ڕێگەپێدانی، هەموویان بوونە ئەلگۆ یان نموونە بۆ دەیان ساڵ. فیلمە تاوانکارییەکان پێش ئەمە زۆرجار وەک سەرگەرمی خەڵک دەبینران، بەڵام The Godfather پێشانیدا کە دەتوانن کارێکی هونەری پڕ لە واتا و داخوازی ئینسانی بن. بەڵێنی دا کە فیلمی تاوانکاری دەتوانێت درامای شێکسپیری بێت. بۆچی هێشتا گرنگە؟ دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ، The Godfather هێشتا وەک یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو ڕەزامەند دەکرێت. هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە بنەڕەتدا باسی شتە مرۆییەکان دەکات: خێزان، ناموس، دەسەڵات، قوربانی، و ئەو نرخانەی کە بۆ بەدەستهێنانی هەر شتێک دەیدەین. ئەم فیلمە سەرەتای ترایلۆژییەکە کە وەک یەکێک لە تەواوترین و پێشکەوتووترین بەرهەمە سینەماییەکانی مێژوو دادەنرێت. زمانێکی سینەمایی دروستکرد کە هەموو کەسێک لە دوای خۆیدا هەوڵی لەبەرگرتنەوەی دەدات. --- **The Godfather** تەنها فیلم نییە - ئەزموونێکە. بەڵێنی هونەرێکە کە سینەما دەتوانێت. ئەگەر هەرگیز نەتبینیبێت، پێویستە بیبینیت. ئەگەر بینیبێتت، شایانی دووبارە بینینەوەیە.

هەرگیز درامایەکی ئەوەنە تایبەت لە مێژووی کەیدراما دروست نابێتەوە🍉😍

فیلمێکی ساردوسڕ هیچ کۆمیدیایەکی تیانەبوو کە بەحساب ژانەری کۆمیدییە سەعاتێک لە ژیانم ڕۆی

زۆڕ زۆڕ خۆش بوووووو💞💞💞💞💞🥺🥺🥺🥺

" Only God Forgives " نازانم من حەزم لێی نەبوو یاعنی وشک بوو دیمەنەکان خاو بوون بەدڵم نەبوو، ئەتوانن سەیری بکەن بەڵام من نمرەی 7/10 ی پێئەدەم ئەویش خاترم گرتووە.
