باشترین فیلم 🥹 باوک هاندەرە و هێزە بۆ کچ هەموو کات زۆرگریام بەڵام بەڕاستی کاریگەر و ناوازە بوو 🥹❤
تایبەت بوو بەڕاستی وا هەست ئەکەی تۆ شۆفێرەکەیت وەک هەمیشە ناوازەیە
واییی تخوا زۆر زۆر تایبەتەەەەەە بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە 😭😭💗✨
ئەوە چییەوە خارە هیچ خۆشنەبوو ماخرا بەس وەختی خۆمم کوشت زۆر ناخۆش بوو.. بەس هەر دەستی ستاف و ژێرنوسکاران خۆشبی مادام پێوە ماندی بووینە♥️ وە وابزانم خارە (مانگۆ) بە سەرخۆشی ئەو پێداچوونەوەی نوسییە بەداخەوە🤭💔…
زنجیرەیەکی هەتا بڵێی تایبەتە هەردوو وەرزی زۆر خۆشبوو دڵنیام وەرزی سێیەمیش ئەوها بە چێژ دەبی.
دایکم هەمووکات ئەیوەت دەبێت ڕابردوو لەبیر بکەیت پێش ئەوەی دەست بکەیتەوە بە بەردەوام بوون. وابزانم راکردنەکەی من هەموو لەبەر ئەوە بوو. چۆن دەکرێت سەیری ئەم فیلمە بکەیت و بەدڵت نەبێ یان دلتەنگ نەبیت، بەڕاستی پڕاو و پڕ بوو لە دیاڵۆکی جوان،و دیمەنی تایبەت کە بۆ هەمیشە لەگەڵت دەمێنەوە بۆ هەمیشە بیری لێدەکەیتەوە، جوانی ئەم فیلمە وەسف ناکرێت.
وەسفکردنی ئەم زنجیرەیە زۆر زەحمەتە نایاب لەهەموو ڕویەکەوە باشترین فیلمی جەنگیشە بێگومان لەچیرۆکی ڕاستیش وەرگیراوە بێ دوو دڵی سەیریکە..
نزیکی ساڵێك دەبێت سەیریم کردووە تەنها ئەمەوێت بلێم ئەوانەی دەینەوێت سەیری ئەم فیڵمە بکەن پەشیمان مەبەووە بێخەم سەیری بکە خۆ ئەگەر حەزیشت لە فیلمی سوپەرهیرۆ نەبێت ئەم فیلمە ڕاو و بوچوونت دەربارەی فیلمی سوپەرهیرۆ بەتواوی دەگۆڕێت، ناوازە و پێڕفێکت
سەیری کەن پەشیمان نابنەوە🔥ماوەیەکە تەواوم کردوە بەس ئێستا کۆمێنتم کرد😂
"خەڵک نابێت لە حکومەت بترسێت ئەوە حکومەتە کە ئەبێت لە خەڵک بترسێت "هەر وەک بینیمان کە خەڵکەکە یەکیگرت چی ڕوویدا تایبەت بوو
فیلمێکی باشە بەڵام هەڵەی ئاینی زۆری تیایە چونکە کاتێک مرۆڤ نوێژ ئەکات جن ناتوانێت هیچ زەفەرێکی پێ ببات ،بەڵام لەم فیلمەدا نوێژ هیچ تەئسیرێکی لەو جنانە نەکرد،پاشانیش جنۆکە ئەگەر نوێژ بکەن واتای ئەوەیە موسوڵمانن چونکە ئەوانیش کافر و موسوڵمانیان هەیە،تەنها کافرەکان ئیشی سحر ئەکەن موسوڵمانەکان شتی وا ناکەن چونکە وەک مرۆڤی سحرباز ئەوانیش کافر ئەبن،بۆیە ئەوە هەڵەی ئاینیە تیایدا،،، ئەو مناڵکوشتنەش زۆر قێزەون بوو هیچ ترسناکیەکی تیا نیە بەڵام زۆر خراپە بۆسەر مەشاعیری مرۆڤ