بەراستی هەر فیلمێک براد پیت ی تیابوو نایابە وە لە هەمووی گرنگتر کۆتایەکی جوانی هەبوو دەستی ستافیش خۆشبێت
یەکەک لە ناسراوترین تایبەتمەندییەکانی فیلمەکە ئەوەیە کە چیرۆکەکەی بە شێوەیەکی ڕێک و زنجیرەیی ناگێڕدرێتەوە تارانتینۆ بە ئەنقەست ڕووداوەکانی تێکەڵ کردووە لۆ نموونە هەندێک دیمەن کە لە کۆتایی ڕووئەدەن لە سەرەتای فیلمەکەدا نیشان ئەدرێن ئەو ستایلە وا لە بینەر ئەکا زیاتر تەرکیزی لەسەر کارەکتەرەکان و دیمەنەکان بی نەک تەنها چاوەڕێی ئەوە بکات کە دواتر چی ڕوودەدات لە کۆتاییدا هەموو چیرۆکە پەرتەوازەکان پێکەوە گرێ ئەدرێن و وێنە گەورەکە ڕوون ئەبتەوە. نایاببب🖤
ئەم فلمە کۆنانە زۆر بەچێژترن له تازەکان هیوادارم زیاتر لەم جۆرانە وەرگێڕن دەستان خۆش
یەکێکە لە خۆشترین فیلمەکانی ساڵ وە زۆر تایبەتە بۆ ئەوانەی حەزیان لە F1هەیە وەکو خۆم، تێکەڵی فیلمەکە ئەبیت بێ دوودڵی سەیری بکەن
ئەو فلمە تایبەتەو سایتی کورد سەبتایتلیش هەر حەلی نیە🤭
نە پەیامێک نە ئامانجێک لە فیلمەکەدا نەبوو پیرەژنێک چۆن وا ئازاو خێراو شەڕکەر دەبێ زۆر تێکەڵو پێکەڵ ئاڵۆز بوو بەڵام شەڕەکەی ئاخیری زۆر خۆش بوو وە هەستبزوێنیش بوو
ئەنیمییەکی زۆر تایبەتە تۆزێکیش ئەچێتەوە سەر attack on titn بەڵام بەڕای من سێری کەن زۆر خۆشە 😁
The shop around the corner 1940 فیلمێکی ڕۆمانسی و کۆمیدیە لە دەرهێنانی ئێرنست لۆبیتش ، لە ڕۆڵگێڕانی جەیمس ستیوارت ،فیلمەکە جەخت لە بابەتەکانی خۆشەویستی و پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان دەکاتەوە خۆشەویستی دەتوانێت پەیوەندیە نا ڕێکەکان و لێک تێنەگەیشتنەکانی سەرەتا تێپەڕێنێت.
دەمەوێت بگەرێمەوە ئەو كاتە كە یەكەمجار ئەو فلیمەم بینی بەجدی پرە لە یادگاری جوان
سەرەتایەکی ئاڵۆز و کۆتاییەکی زۆر ڕوون و جیاواز،شایەنی سەیرکردنە
زۆر تایبەتە یادگاری خۆشم لەگەڵ هەیە❤️
نازانم کوێی ئەم فیلمە خۆش بوو ئەم کۆمێنتانە هاتووە!!هەر زۆر زۆر ناخۆش بوو
شتێکی وای تێدانەبوو زۆر دووبارە بوو بەلام دروست کردنەکەی زۆر جوان بوو
نایابە 🔥🖤 هەر خۆی مادەم (بڕاد پیت)ی تێدایە چاوەڕێی چی دەکەیت بێ دوو دڵی سەیری بکە 😍🔥