Zor taybatta waku bashe yakam shayani tamasha krdna

سەرەتا دەستخۆشی لە ئێوە سەرکەوتووبن ان شاء الله 🌹 سەبارەت بە فلمەکە بەڕاستی کات کوشتنە ئەوو سام هەیبەتەی فلمەکانی تری جۆکەر هەیان بوو لەم بەشە ئەویشیان نێشت هەر دەلێی ئەم فلمە سوکایەتیە بە کارەکتەری جۆکەر بێمانا بوو زۆر ، زۆبەی زۆری مۆسیقایە ئەوەندەی مۆسیقایە هێندە فلم نیە ، ( هاڕلی کوین) کە ( لەیدی گاگا) ڕۆلی دەبینێت هەر بەڕاستی ئەوو ڕۆلەی لێ ناوەشێتەوە بە هیچ شێوەیێك ئەوو ڕۆلە هەر لە ( مارگۆت ڕۆبی) جوانە کە خۆی خاوەنی کەسایەتی و کارەکتەری هاڕلی کوینە ، ئامۆژگاریم ئەوەیە تەماشای نەکەن کات کوشتنە ، دەستی ستاف خۆش بێت 👋🏻

هەر سیزنێکی لەویتر نایابتر و سەرسوڕهێنەرتر بوو وە بەگشتی چیرۆکی هەموو بەشەکانی جوان و کارێزمایانە بوو. بەڵام لە سیزنە سەرەتاکان وا هەستم دەکرد تۆماس لەڕادەبەدەر گەورە کراوە، وەک ئەوەی هەمووان تەنها پیایهەڵدەدەن و ئەویش هەرچی دەکرد یان کەشف دەبوو یان هیچ کام لە پلانەکانی سەری نەدەگرت. بەس هێشتا ئەوە سەرەتاکەی بوو، گەرنا بەشەکانی تری ڕۆڵی تۆماس تێیدا زۆر ڕاقی بوو. وە ئەگەر دڵخوازترین سیزن هەڵبژێرم، ئەوا سیزنی چوار دەبێت، چیرۆکی تۆڵەسەندنەوە هەمیشە دەبێتە جوانترین بەش لای من، وە بەتایبەت هەوڵە زیرەکەکانی چانگرێتا کەوای لە بینەر دەکرد بە ماحاڵی بیر لە ڕزگاربوونی خێزانی شێڵبی بکاتەوە لەدەستی، بەڵام ئیتر بەزاندنی چانگرێتاش زیاد لە حەد ژیرانەبوو. وە بیرۆکەی ‘کۆبونەوەی خێزانی’ و ‘پۆڵی وەک قسە ڕۆیشتووی خێزان’ هەستم دەکرد لەشوێنێکی تریش هەمان شتم بینیووە، دواتر بۆم دەرکەوت لە درمای تورکی “ڕەمۆ” هەمان لاساییکردنەوە هەیە.

ڕۆڵگێڕانەكەی ئاجەی دیڤگان زۆۆۆۆر جوان بوو، ئاجەی ھەمیشە دەزانێت چ فیلمێك ھەڵبژێرێ

بەڕاستی زۆر خۆشو تـایبەت شایەنی سەیرکردنە دەست خۆشی لەستافی کوردسەبتایتڵ دەکەم❄️♥️

فیلمێکی سەرسوڕهێنەر ، نایاب، حەیفە سەیری بکەیت و پێنج ئەستێرەی پێ نەدەی

خۆشبوو بۆ کاتی بەتاڵ ئەتوانن سەیری بکەن بەڵام کۆتاییەکەی ئەبوایە کەمێک درێژتر بوبا 🩵

تایبەت بوو بەڵام کۆتایەکەی💔 چەن مانگێکە سەیرم کردووە هێشتا لە دڵم دەرناچێ 🙂💔

یەکێک بوو لە خۆشترین ئەو فیلمانەی ئەمساڵ سەیرم کرد (2024) بەڕاستی نایاب بوو 🩵

هیچ شتێکی سەرسوڕهێنەر و نایابی تێدا نەبوو چێژیشی نەبوو کوالێتی فیلمەکەش هیچ باش نەبوو کە 2010 من فیلمم دیوە 2000 کوالێتی باشترە و بە چێژتریشە
