فلمێكی بێ مانا بوو بەڵان لەبەر ئەوەی لە ڕاستییەوە وەر گیراوە ناوازەیە🙂🫰🏻

باشترین و دوبارە و هەزار بارە باشترین زنجیرەی هەموو مێژوو هەرگیز شتێکی وا دوبارە نابێتەوە بەجدی پێرفێکتە🥶🥂

کۆتایەکی چاوەڕوان نەکراو... ئەگەر زۆر سەیری فلم و زنجیرەناکەیت سەیری مەکە بەدڵت نابێت

هیچ نییە تەنها لەبەر ناتاشا ئەتوانی سەیری بکەیت ئەینا شایەنی کات کوشتن نییە

زۆر درەنگ تەماشامکرد چوونکە دوودڵ بووم لێی تاکە شتێکە کە پەشیمانم تێیدا بەراستی نایاب بوو هیچی لە زنجیرە نایابەکانی وەک گۆت و دارک و ...هتد کەمتر نیە 🤩😍 سوپاس بۆ ستاف و وەرگێرەکانیش

تایبەتە شایەنی سەیر کردنە بەڕاستی

سێ ئەکتەری زۆر باش و سەرکەوتوو لە فیلمێکی شاز زۆر تایبەت بوو

بەجدی شازی دۆکیۆمینتاریە مۆرگان فریمەن زۆر بەجوانی ڕۆڵەکەی پێشکەش دەکات بژین.💙

شاکاری سینەمایە، دەستی وەرگێڕەکان و ستاف خۆشبێت

باشترین زنجیرە لە ژانەری خۆی وەیەکێکە لە باشترین زنجیرە کە تائێستا سەیرم کردبێ. هەر چوار سیزنەکەی نایاب بوو بەتایبەت سیزنی یەکەم و دووەم. نوسین و نواندن و چیڕۆک هەموویان نایابن وەهەروەها زۆربەی ئیپسۆدەکانی پڕن لە وشەگەلی ئاڵۆز و لایەنێکی داهێنەرانە بۆ هەموو نهێنیەک. دیالۆگەکە خێرا و زیرەکانە بوو. ئینجا بێنێدیکت کەمبەرباچ لە دایک بووە بۆ ئەوەی ئەم ڕۆڵە ببینێت ئەو شێرلۆک هۆڵمزە هەروەها مارتن فریمان ڕۆڵی دکتۆر جۆن واتسۆن دەبینێت. ئەم زنجیرەیە بە کۆی گشتی هەڵسەنگاندنی 9.1 هەیە لە بەر چەند هۆکارێک. زۆرێک لە زنجیرە و فیلم لەسەر بنەمای شێرلۆک هۆڵمز دروستکراون بەڵام دەتوانم بڵێم ئەمە باشترینیانە. ئەم زنجیرەیە چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە دیارترینیان 9 خەڵاتی ئێمی بوو. لە کۆتایدا ئەمەوێ بڵێم ئەگەر تائێستا بینەری ئەم زنجیرە سەرسوڕھێنەرە نەبووی، ئەوا بەزووترین کات بینەری بە!!

جێوازترین درامای کۆری تا ئێستا بینیبێتم، وەکو سەیرکردنی ئەنیمیەک بۆ زیاتر لە درامایەک وە کاتی گۆرانیان دەتوت وەکو سەیرکردنی ئەنیمیەشنەکانی دیزنی بۆ، بێجگە لە بابەتێ جادووەکە هەر چەندە زۆر ناوازەیان دروستکردبوو بەس هیچ فیلم و درامایەک ناگاتە هاری پۆتەر دەربارەی جادوو، زۆر شت تێیابوو گەر بە قوڵی سەیری بکەیت سوودی لێدەبینیت و تێگەیشتنێکی زۆر باشی دەوێت ئەم کورتە درامایە لە کۆتایدا دەڵێم پەشیمانمی نەکرد لە سەیرکردنی🦋🩵.

نزیکەی ٤ ساڵ پێش ئێستا سەیرم کرد، کۆتاییەکەی💔.

دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن من فلیمەکەم لە زۆر لایەنە بەدڵ بەڵام بەتایبەتە لەبەر ئەوەی باسی کوردی تێدا کراوە بەدڵم بو وە سەریم کرد دووبارە دەسخۆش

بێزار بوون نییە لەم فلیمە هەتا سێری کەیتەوە خۆشتر ئەبێت❤️🔥
