زۆر زۆر تایبەتە بە جدی ماشیە سەیرکەن پەشیمان نابنەوە💙👍

فیلمێکی ناوازەی بڕاد پیتە لە ژانەری ڕۆمانسی فیلمێکی ئێجگار کامڵ و تەواوە

بەمە دەوترێت شاکاری سینەمایی مۆدێرن هەر کاتێک باسی پەند و عیبرەت کرا و باسی گێڕانەوەی چیرۆکی ناو کتێبەکان کرا لەناو فیلمەکان ڕاستەوخۆ ئەم فیلمە دێتە ناو مێشکی بینەر ئەگەر زۆر سەرسام بێت بەم جۆرە فیلمانە

ئەم فیلمانە شاکاری سینەمان ئەم فیلمانە بوون توانیان سینەما بگەیەننە ئەم ئاستەی ئێستا Nosferatu ئەمە ژێرنووس بکەن هەمان شتە لە ڕووی سەردەم و دەرهێنانەوە باسی درووست بوونی ڕەگ و ڕەچەڵەکی ڤامپایەرەکان دەکات، سەرکەوتوبن.

شاکارە لەبیرکراوەکەی سینەما خۆزگە زوتر بمزانیایە کە ژێرنووس کراوە دەستتان خۆش بێت، فیلمێکی هونەری ئاست بەرز بینەر بە خێرایی دەباتە ناو کەش و ژینگەی فیلمەکە جا دەرهێنەرەکەی زۆر بە زیرەکانە سینەمافۆتۆگرافی فیلمەکەی هێناوە و بردووە لە ڕووی چیرۆک و نووسینەوە زۆر لە ئاستێکی بەرزە بەس فیلمێکی وەها شاکاریش نییە، بەڵام ناوازەیە بە تایبەتی بۆ ئەوانەی سەیری فیلمی کلاسیک زۆر دەکەن.

شاکارێکی مەزنی هۆپکینزە بەس ئەو بەشەی زەخمە بەشەکانی تر زۆر زۆر سەقەتە ئەگەر کەسێک لەبەر خاتری هۆپکینز سەیری بکات ئەوە شتێکی ترە، ئەم فیلمەش لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە ناوی Red Dragonە کارەکتەری هانیباڵ لێکتەر کارەکتەرێکی سەرەکی ناو فیلم و زنجیرەیە تاوەکو ئێستاش ناوی هەر ماوە هۆپکینزیش شایەنی زیاتر لە ئۆسکارێکە کە لەم فیلمە وەریگرتووە، فیلمێکی هونەریە تا ڕادەیەک شێوازی کوشتنەکانی هانیباڵ لێکتەر بە تایبەتی.

فیلمێکی شکستخواردوو بوو،، هەر زە ڕۆکە بەس لە بەرگی بلاک ئادەمی خراپ بوو

بەجدی نایاب بوو پر لە روداوی جیاواز و بە چێژ بوو شایەنی سەیرکردنە ،دەستان خۆش بێ

بەڕاستی ئەنمیە ناوازە بوو ، پەیامێکی ڕوون کە پێموایە فیلمەکە هەیەتی ئەوەیە "هەرگیز ناتوانیت دڵنیا بیت لە داهاتوو" بۆیە وا بکە هەموو ڕۆژێک بژمێرە. تەنها لەوێ دانانیشە و هەموو ڕۆژێک هێواش هێواش کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە چونکە ئەو کاتە هەرگیز ناگەڕێتەوە

بە جدی ئەمە شاکارە ، نایاب ناتوانی واز لە سەیر کردنی بێنی مێشکێکی زیرەک و خۆشەویستەکی پاک بە ڕاستی نایاب بوو 🥺♥️

کە باسی فێلمێک ئەکەن ناوەڕۆکەکەی بەهێز بێت و ئەکتەرەکەش بتوانێت ڕۆڵی خۆی تەواو بەرجەستە بکات واتە ئەم فلیمە یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو لە ژانەری کۆمیدی و هەستبزێن لە کۆتایدا بە ڕاستی شاکارێکی گەورەیە سەیری بکەن پەشیمان نابنــــەوە.....❤

فلمێکی زۆر تایبەت بوو نازانم چۆن وەسفی کەم دەستان خۆشبێت بۆ ژێر نووس

زۆۆۆۆۆر نایاب بوو بەڕاستی دەستی وەرگێڕەکانی خۆشش بێت 🥹💞!
