هێ جون لۆوا قشتە 😂😍زۆر خۆش بوو پێشنیار دەڪەم تەماشا بکەن 🩵
یەکێکە لە باشترین بەرهەمەکانی کۆریا، بەڕاستی چێژبەخشە.
نازانم بڵێم چی سفڕ لە دە چونکە حەیایان بە سوپەرمانەوە نەهێشت کۆمیدیشە😂🤣
زۆر خۆشبوو، شایەنی سەیرکردنە.. وە دەبێت لێوەی فێربین کە پەتی درۆ بەڕاستی کورتە چ جا بگات بە خیانەت کردن.. دەستانخۆش هەر سەرکەوتووبن.
ئەم بەشەیان زۆر شاز بوو بەڵام مردنەکەی دامبڵدۆر ناخۆش بوو 10/10🥰
بەس لەبەر ئەوەی هێنری نییە خەڵک ڕەخنەی لێ ئەگرێ 9/10
بەڕاستی درامایەکی تایبەتیان وەرگێڕاوە دەستان خۆشبێت ئەگەر حەزتان لە درامای خە یاڵییە زۆر بەدڵتانئەبێت☄️😆💙
قەت ناگات بە سوپەرمانەکەی زاک سنایدەر و هێنری کاڤڵ بەڵام خراپ نییە و زۆر باشیش نییە شایەنی سەیرکردنە
زۆر تایبەت بوو شایەنی سەیرکردنە بێ دوو دڵی بە تایبەت ڕۆڵی کڵاوس 💯🔥
شاکارە بەڕاستی ئەم فیلمە زۆر لەوە باشتربوو کە پێم وابوو باس لە کاریگەری هەندێک ڕووداو دەکات لەسەر تاکەکان. هەروەها بەدواداچوون بۆ بابەتەکانی ئیمان و لێبوردن و خۆگونجاندن لەگەڵ ڕابردوو دەکات. دەست خۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.
نازانم ئاکشی چۆن توانی لەم جیهانە جوانەی کە هەیبوو جیهانی کۆمیدیا هەڵبژێرێت؟
سەیرکردنی فیلمی خراپ هەندێک جار پێویستە چونکە وامان لێ دەکات قەدری فیلمە باشەکان بزانین.
ئەم بەشەیان لە چاو بەشی یەکەم زۆر خۆش نەبوو👍
خۆشترین فیلمی ڕۆمانسی🩶