بەڕاستی هەتاوەکو باسی جوانی و ناوازەیی ئەم درامایە بکەم تەواونابێت زۆر نایابەلەڕووی چیرۆکەکەوە و ڕۆڵگێرانە جوانە و تایبەتەکەی ئەکتەرەکانەوە واتە درامایەکی جیاوازە لە بینینی پەشیمان نابنەوە ،دەستی کوردسەبتایتڵ یش خۆشبێت و ماندوونەبن هەربمێنن و چاوەڕێێ کاری جوانترین 💜🤍
یەک قسە دەکەم بەسە بۆ ئەوەی سەیری ئەو فیلمە بکەی ئێستا لێرەم بۆی بۆ جاری دووەم سەیری ئەو فیلمە بکەم چونکە ئەوەندە زۆر لام تایبتە 🙂
فیلمەکە باش بوو بۆ دەستپێکی جیهانی جەیمس گەن رۆڵی ئەکتەرەکان زۆر باش بوو بەتایبەت لێکس لوسەر دەستان خۆش
خراپ نەبوو ڕووناکتر کرابۆوە لە جیهانەکەی زاک سنایدەر بۆێە بەدڵم بوو 🤍
شایەنی بینینە فیلمێکی نایاب و کۆتاییەکەی پڕ چێژ بوو 🔥
شازترین و نایاب ترین بوو بێ دوودڵی سهیری بكهن دهستی ئهو ستافه جوانهی كورد سهبتابتڵ خۆش بۆ ئهو دراما خۆشه
ناوازە بوو بەشێوەیەکی جوان قوربانیدان و ئازاری دایک و باوک بۆ منداڵەکەی دەخاتە ڕوو🤍
زنیجیرەیەکە زۆر زۆر باشە وە ئەو ڕۆڵگێڕانەی دێکستەر زۆر ناوازە بوو وە دێکستەر دووەم باشترین بکوژی زنجیرەییە چونکە هەر وەک دەزانن هانیباڵ یەکەم باشترین بکوژیی زنجیرەییە وە دەستان خۆش بۆ ئەو وەڕگێڕانە جوانە
باشەهەربە جدی ئەمە بۆوایە؟ زۆر جەوێکی ناخۆش و گاڵتەجارانەی هەیە تەنانەت دایک و باوکی سوپەرمانیش ئەڵێی بەفشە دایان ناون ئەم ڕۆبۆتەش لەسوپەرمان ئەباتەوە هەرماناینیەسوپەرمان بەهیچ شتێکی سەر زەوی ناجوڵێت جا سوپەرمان زۆر اواز کراوەو شێوازی دانانی کامێرا و ڕوناکی فیلمەکە زۆر زۆر سەقەتە وەڵا زۆر عەیبە بۆ هۆڵیود کە بەئەنقەست ئاوا فیلم دەرئەکەن ئەڵێی فیلمە سەقەتەکا نی دیزنیە
زۆر تایبەت بوو، چیرۆکەکەشی سەرنجڕاکێشە، کوژرانی (سۆرین) بە ئازار بوو پێشبینی ئەوەم نەئەکرد، وە سوپاس بۆ کورد سەبتایتل هیوادارم بەردەوام بن.
زۆر نایاب بوو دەستانخۆشبێت. بەزووترین کات داتاننا، بەباشترین وەرگێران، لەدوای خۆتان درۆیە
یەکێکە لە هەرە تایبەت ترین و باشترین بکوژە زنجیرەیەکانی مێژووی سینەما، بێگومان لە پێش دێکستەر نا لەو ساڵەی دیکستەر بڵاو کراوەتەوە ٢٠٠٦ و هانیباڵ لە ٢٠١٣ زۆر یان فەرقە کە دێکستەر بۆ کامێرا و ئاکت و زۆر شت لە دواتر بوون بەڵام باشترە ئەوە شتێکی نایابە بۆی، بەڕای خۆم بۆ ئاکت مادس (هانیباڵ) باشترە و جوانترە ئەمە جیا لەوەی هەردووکیان خۆشەویستی و چێژێكی زۆر یان هەیە بەڵام هانیباڵ تایبەتە لەم روەوە، زنجیرەی (you,dexter,hannibal,barry) زیاتر لە ناو کورد گەورە کراوە و باون ئەگینا شتی تایبەت تر و جوانتر هەیە بەڵام نەناسێنراوە وەک bates motel , the mentalist و زیاتریش کە تایبەتن و کارەکتەری زەخمیان تێدایە بەڵام خەلک نازانێ بوونیان هەیە و بینەر نەبوون، دەستان خۆشبێت بۆ وەرگێران
ئەو بەشەیان جیاوازتربوو لە دوو بەشەکەی تر زۆر شازبوو 🔥