تاریک

Dark

624,554
53 خولەک
German
8.8

چیرۆکی زنجیرەکە باس لە دیارنەمانی دوو منداڵ دەکات لە شاری ویندنی سەر بە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەم دیارنەمانەش دوو خێزان بەیەک دەگەیەنێت کە پێکەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی منداڵەکانیانئایا دەبێت هۆکاری ونبوونیان چی بێت، ئاخۆ ڕفێندراون یان ونبوون؟

ژمارەی وەرزەکان:3
ژمارەی ئەڵقەکان:26
بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2017-12-01
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
ڪــۆســــار
2 مانگ پێش ئێستا

نایاب بوو پێویستە زیاتر لە جارێک سەیری بکەیت تا تێبگەی 🩵🩵.

Aki
5 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەژیانم باوەڕ ناکەم زنجیرەیکی تری وەها ببینمەوە ئەڵمان و زەمان بە چێژترین فلیم goodbye ❤️❤️

Dark
8 مانگ پێش ئێستا

باشترین زنجیرەی مێژوو وە شایەنی 10 بارە کردنەوەیە هەر جارێک سەیری کەم دەمەوێ زو تەواوی کەم بۆ ئەوەی دوبارە سێر کەمەوە

……..
8 مانگ پێش ئێستا

شاکار🇩🇪

یــوســف عــەلــی
8 مانگ پێش ئێستا

بەڕای من باشترین زنجیرەی ئاڵۆزە وە یەکێک، لەباشترین ئەو زنجیرانەی کەوا سەیرم کردوە ئەگەر کەسێکیت حەز لەم جۆرە زنجیرانە ناکەیت وە تەنها حەزبە زنجیرەی ئەکشن، ئەکەیت ئەوە تکایە سەیری مەکە لەبەر ئەوەی ئەگەر بتەوێت لە چێژی ئەم جۆرە زنجیرانە تێبگەیت پێوستە، ئارام بیت لەبەر ئەوەی، هەنێک کاتی دەوێت تاکو دەچێتە ناوەڕۆکی زنجیرەکە، من حەزبە زنجیرە و فلیم دەکەم لە هەر جۆرێک بێت تەنها ڕۆمانسی نەبێت.. ئەگەر بەجوانی لەم زنجیرە تێگەیشتبێتی ئەوە دەزانی ئەو پەیامەی چەن بەسودە، وە تۆ کاتێک سەیری زنجیرەیەک یان فلیمێک دەکەیت پێویستە بزانیت پەیامێکی تێدایە، زنجیرەی دارک زۆر نایاب ترە لەوەی، پێشبینیم کرد سەرەتا وامزانی بەس دەربارەی ونبونی مناڵێکە، بەڵام ناوەڕۆکی زنجیرەکە زۆر قوڵە... ئەم وشە لەناو زنجیرەکە زۆر بەمانایە "ئەوەی دەیزانی دڵۆپێکە ئەوەی نایزانی زەریایەکە". دەسخۆش بەڕاستی زنجیرەکە زۆر تایبەت ترە لەوەی کەدیارە.

چۆمان
9 مانگ پێش ئێستا

دەستان خۆش بێت سەرتا زنجیریکی ئاڵۆزە بەلام بەپی کات تیدەگەیت دەکرا باشتر بکریت بەڕای من وە سیرڤەرکانیش چاک بکەن عەزیت نەبیت

ماهیر
9 مانگ پێش ئێستا

زنجیرەیەکی زۆر بە چێژبوو چێژم لێی بینی ڕاستە ئاڵۆز بەڵام بەو ڕاددەیەش نا چونکە لە کۆتا ئەڵقە هەموویت بۆ ڕوندەکاتەوە زۆر بەجوانی. ئەو ئاڵۆزیەیە کە چێژەداتە زنجیرەکە و لەکۆتاییش زۆر جوان بۆت ڕوندەکاتەوە. تەنها پێویستە ئارام بی و هەوڵدە چێژی لێ ببینی. یۆناس و مارتا نایابن.

سەڵاحەدین
11 مانگ پێش ئێستا

زنجیرەیەکی زۆر بەچێژ ئاڵۆز،هەتاکو ئەڵقەی کۆتایی نەبینیت لەوانەیە هەر تێنەگەیت باسی چی ئەکات،وە باشترین بەرهەمی ئەڵمانیایە🇩🇪

دیار
1 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر بۆ تەماشاکردنی زنجیرەیەکی جیاواز و بە چێژ هاتوی بەخێر بێی ئێرە شوێنە دروستەکەیە 🇩🇪

پـــارێـــز
1 ساڵ پێش ئێستا

شازە لەهەموو ڕوویەکەوە ، ڕاستە ئاڵۆزە بەڵام ئەگەر یەک تۆز بەتەرکیزەوە تەماشای بکەی( ورد ببیەوە لە شتەکان )ئەوا تێیدەگەی . ئەکتەری دڵخوازم نـــوح ( یۆناس لای هەمووان هەر ئەکتەری دڵخوازە بێ گومان )

سکای
1 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بە راستی ناوەزایە وەک یەکەم شاکاری ئەڵمان ئەیبینم هەر کەسەو ٣ ژیان هی ئەوە نیە باوری پێ بکەی کەسایەتی ٣ یەمی یۆناس بە راستی ناوازەیە

بیلال
1 ساڵ پێش ئێستا

بە هەموو مرۆڤایەتی ناتوانن شتێکی وا دووبارە درووست بکەنەوە، باشترین زنجیرەی مێژووی مرۆڤایەتیە، هیچ کەسێک ناتوانێت کارێکی لەوە ناوازەتر بکات لە سینەمادا، تەنها مەگەر دەرهێنەرەکە خۆی بتوانێت، بەڕاستی ئەو دەرهێنەرە لە داهاتووەوە هاتووە و ئەو زنجیرەی بەرهەمهێناوە😂😂😂 مێشکێکی زۆر عەجیبی هەیە بەڕاستی 😅 گەر وڵاتی ئەڵمانیا هیچ شتێکی نەبوایە بۆ شانازی پێوە کردن، ئەم زنجیرەیەی بەس بوو، وەسف ناکرێ، من ئەمساڵ بینەری بووم،

پیتەر دۆمەنیک 📽️
1 ساڵ پێش ئێستا

ئەڵمانیەکان هەمیشە داهێنانیان کردووە🇩🇪👑. دڵنیاتان ئەکەمەوە بۆ سەدە یەکی دیکەش هۆڵیوود ناتوانێت زنجیرەیەکی دی لەم ژانرەیە و بەمشێوەیە دروست بکات😍.

دانا سەباح
1 ساڵ پێش ئێستا

تایبەت بەڕاستی شاکارە ئەم زنجیرەیە بۆت دەردەکەوێت قەت بیر لەوە نەکەیتەوە حەز بەوە بکەیت گەشت بە کات بکەی یاخود دەکرێت هەڵەیەک گەورەترین ئاژاوە بنێتەوە چەندان کەس ببنە قوربانی وە نابێت تەنها خۆت پێی گرنگ بێت دەبێ ئازادی تۆ لە چوارچێوەی خۆت دابێت نەوەک ئازادی خەڵکی زەوتت بکەی لەبەر مەرامی خۆت چەندین مانای گرنگمان پێی دەڵێت وە کاتێک بەخێرایی سەیری دەکەیت بۆوەی زوو لەکۆڵت بێتەوە بێزارت دەکات بەڵام تۆ خۆت بێنە جێی وان کە چەندین جار سووڕاوەتەوە ئەم چیرۆكە تا گەیشتن بە کۆتایی چەندین قوربانیان دا تا بێنەوە سەرەتا بۆ ئەوەی چێژی لێی ببینی قوربانی بدە پەلەی کۆتاییت نەبێت گەر تێی نەگەیت دەبێت بێتەوە سەرەتا!

Dark
1 ساڵ پێش ئێستا

باشترینی هەموو مێژوو بێ دوو دڵی سەیری بکە چوونکە کۆتایی هەموویت بۆڕوون ئەبێتەوە من لەسەر 10\10000 پێ ئەدەمم زۆر زۆر شازە🥹🖤

عامر
1 ساڵ پێش ئێستا

تا بڵێی زنجیرەیێکی نایاب و ئاڵۆز بوو🌹🎇 بەتایبەتی سیزنی یەکەم🕵️‍♂️

شانۆ کارۆخ
ساڵێک پێش ئێستا

4/1/2023 دەستپێکی وەرزی یەکەمم بوو، بەرای من یەکێکە لە باشترین زنجیرەی ئەڵمانی لە مێژوودا، زنجیرەیەک تا بڵێی ئاڵۆز و بەچێژ، تێگەشتنێکی باشی دەوێت..

ئێڤرین
ساڵێک پێش ئێستا

ئەڵمان و زەمان بەراستی فیلمێکە لە خەیاڵەوە وەرگیراوە دەزانێت کە چۆن تۆ بباتە نێو واقیعی کات شاکاری ئەڵمانیە هەر وەکو پێشوو "کۆتای سەرەتایە و سەرەتاش کۆتاییە."🇩🇪👍🏻

ساماڵ♟️
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەڵمانیەکان و شاکارێک بۆ مێژوو 🇩🇪👑

Go
2 ساڵ پێش ئێستا

شاکاری ئەڵمانیا، دانسقەترین و دەگمەنترین زنجیرە لە مێژووی سینەما، دووبارەبوونەوەی ئەستەمە دوای بینینی ئەمە هەموو زنجیرەکانت لەبەر چاو دەکەوێ، نازانم وەسفی چی بکەم بە تەواوی نایابە، خۆم فانی زنجیرەکان نیم بە گشتی بەڵام ئەمە ناچاری کردم لەبەر نازداریەکەی، بێ هیچ شک و گومانێک باشترین زنجیرەی مێژووی سینەما !

Nabard
2 ساڵ پێش ئێستا

dway saerkrdne pasheman bunaway nia

محمد
2 ساڵ پێش ئێستا

زنجیرەیێکی بە چێژە تەنها کەمێک تەرکیز دەوێ بۆ ئەوی لێت ئالۆز نەبێ بینەری ئەگەر لەبەر ئالۆزی سەیری ناکای دلنایم لێ تێدەگەشی تەنها سەرنج لەسەری بدە

هەنی
2 ساڵ پێش ئێستا

بڕواناکەم قەت زنجیرەیەکی وا ناوازە دروست ببێتەوە، گەر سەیری ئەم زنجیرەیەت نەکردبێت شاکارێکی گەورەت لەدەستداوە، جا ئەگەر جوان دیقەت بدەیتە کارەکتەر و ڕووداوەکان ئاڵۆز نابێت😍دەستان خۆش🩵

با
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی زنجیرەیەکی خۆشە ⭐⭐⭐⭐⭐ Dark🐈‍⬛

Rza
2 ساڵ پێش ئێستا

بڕاڕۆ خۆشی ئەم زنجیرەیە ڕیک ئەوباتە ناو واقعیی وا ئەزانی لەناو فلیمەکەیە ئەونە بەچێژە هیچیش ئاڵۆز نیە تەنها ئەو کەسەی ئەڵی ئاڵۆزە دیقەت و زەینی خۆی نەیاوەتە زنجیرەکە ناویان بەدوو هێناوە باوڕناکەم ئەوەی سەیری کردبی پەشیمان بێی لێی🖤

لەوەند دەرویش
2 ساڵ پێش ئێستا

برا گیان دووبارەی بوونەوەی نیە ئەو زنجیرەیە وەڵا باشترینە باشترین زنجیرەی ئەڵمانی تا ئیستاکە بینوومە😍

di
2 ساڵ پێش ئێستا

ئەی هاوار لە بێحەلی ئەم زنجیرەیە خۆ تا ئاخیر سەیر نەکەی نازانی چی باسە کەباسی ژانەرئ ئالۆزکرا ئەمە خۆیەتی😍😍

خۆم حەزم لە ژانەرى ئاڵۆز نيە بەڵام ئەمەيان تەواو جياوازە 🤩🖤✨

سەرە
2 ساڵ پێش ئێستا

براڕۆ لە زەخمی ئەم زنجیرەیە یەک دەقە ڕەمەوستن سێری بکەن سیزن یەکی زۆر تایبەت بوو ئەوەنە ئاڵۆزیش نیە وردە وردە ڕوون ئەبیتەوە شتەکان دەستی ستافی کوردسبتایتڵیش خۆشبێ بۆ ژێرنووسی ئەم زنجیرە نایابە🖤

Sh
2 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە نایابترین زنجیرەکان تا ئێستا ٣ جار سەیرم کردوە دڵنیابن هەرکەسێک لەم زنجیرەیە تێبگات دوای ئەوە هەرچی زنجیرەیە لەبەر چاوی ئەکەوێت نایاترین شازترین میوزیک نایاب ڤیدیۆ نایاب ئەکتەر نایاب لە هەموو ڕوویەکەوە ١٠/١٠ 🥰🥰

Dyar
2 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی زنجیرەیەکی زۆۆۆر شازە 😍😍 زۆۆۆر جوان بەرهەم هاتووە بەتایبەتی کاستی زنجیرەکە. زۆر دەڵێن ئاڵۆزە بەڵام نەخێر لەبەر ئەوەی ئاڵۆز واتا تۆ تێیناگەی تا دووبارەی نەکەیتەوە بەڵام ئەمەیان شتەکەت بۆدەکات بە سوپرایز بۆیە لێی پەشیمان نابنەوە شایەنی ئەو ڕەیتینگە بەرزەشە 8.8/10 بەڵام من 9.8/10 ی پێ دەدەم ❤️🏅🔦🕯️ ئەوەی حەزی لە فیلمی گەشتی کاتە دڵنیابە بەوە تێر دەبێ 🎖️

Rawezh
2 ساڵ پێش ئێستا

سیزنی یەکەم 10/10 سیزنی دووەم 9/0 سیزنی سێیەم 7/10 بە جدی زنجیرەیەکی ناوازەیە بەڵام زۆر خاوە کۆتاییەکی مەعقولی هەبوو هەموو شتەکان ڕوون بوەوە ، شایەنی بینینە ئەوکاتەی کە زۆربەی زنجیرە گەوورەکانت سەیر کردوە پاشان وەرە سەیری ئەم زنجیرەیە بکە ❤️ 8/10

Nelman
2 ساڵ پێش ئێستا

Bashtren znjyra ❤️😍👑

Rawezh
3 ساڵ پێش ئێستا

تەنیا سیزنی یەکەمم ـینیوە تازە تەواوم کرد ... بەڵام دڵنیابە ئەگەر جەنابت کەسێکی دەتەوێ سەیری بکەی بەو قسەیە هەڵمەخەڵەتێ کە ـەڵێن ئاڵۆزە .، بەو مانایە لێکی مەدەوه کە هیچی لێ تێناگەی ئەو کات چ چێژێکی دەبێ ؟ بەڵام وا نیە ئەو خەڵکە زۆر بە هەڵە لە ژانری نهێنی تێگەشتوە منیش سەرەتا وابووم هەر زنجیرەیەک وتبایان ئاڵۆزە ئەترسام کاتی خۆم بکوژم بە سەیر کردنی و تێش نەکەم لە کۆتاییدا بەڵام هیچ وا نیە باوەر کەن تەنیا تۆزێک تەرکیزی دەوێ لە کاتی سەیرکردن ئەویش من وەکو خۆم هەموو فیلم و زنجیرەیەک هەر بە تەرکیزەوە سەیزی ئەکەم بەڵام بەشێکی زۆر زۆر لە بینەرانی فیلم و زنجیرە تەنیا چاوەڕێی بینینی دیمەنێکی ئەکشن یان عاتفی یا ڕووداوێکی گەورەن لە فیلمەکە ڕوو بدا ، ئەوە شێوازێکی زۆر هەڵەیە لە سەیرکردنی فیلم و زنجیرە ،، پێشنیاری دەکەم سەیری بکەی بەبێ بیرکردنەوە بە جدی ناوازەیەو لە ڕێگای ئەم زنجیرانەشەوە ئەتوانی مێشکت بەهێزتر بکەی یانی هەم چێژ هەم سوودی مەعنەوی هەیە ،، بەڕای خۆم بێگومان " باشترین " زنجیرەی نێتفلیکسە تا ئێستا دروستی کردبێت بەڵام بۆ مەسەلەی چێژ وەرگرتن بەڕای من بە ڕێژەیەکی زۆر لە دوای سترەینجەر ثینگس دێ بەڵام وردەکاری ئەو زنجیرەیە وادەکات باشترین بێت وەلحاسڵ زۆریشمان گۆت بەس مهیم ئەوەیە بینەری بیت 😍

ژیار
3 ساڵ پێش ئێستا

ئاڵۆز و کۆتاییەکی جوان ٢٦ ئەڵقەی پوخت زمانی ئەڵمانیشت لا خۆشەویست ئەکات تایبەتترین زنجیرە لام و باشترین زنجیرە تا ئێستا بینیبێتم

گۆ
3 ساڵ پێش ئێستا

نەک تەنها باشترین زنجیرەی نێتفلیکسە، بەڵکوو بەدڵنیایەوە لە ڕیزی پێشەوەی زنجیرەکانی مێژووشە. زنجیرەیەک تایبەت بەو کەسانەی حەزیان بە زانست هەیە، کاستێکی خەیاڵی، ئەکتەرەکان دەڵێی بۆ ئەم ڕۆڵە خولقاون، زمانی ئەڵمانی چێژێکی تایبەتتری پێ بەخشیوە

ItzZ VinoS
3 ساڵ پێش ئێستا

بەجدی درامایەکە شایەنی بینینە🖤 ولی زۆر ئاڵۆزە باڵام لە کۆتایدا هەموو شتێکت بۆ ڕوون ئەبێتەوە✨ سەرەتا کۆتاییە، کۆتایش سەرەتایە.

Hawbash
3 ساڵ پێش ئێستا

شازە شازز نازانم چۆن وەسفی ئەم زنجیرەیە بکەم بەس ئەوەی بەتەمایە سەیری بکا بە یەک جار لێی تێناگەی دڵنیابە گەر ڵێی تێبگەی چێژی ئەدا بە بیینەر دەستان خۆش

Atreus
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەوەی مایەی داخە ئادەم و ئیفا یان یۆناس و مارتا پاش تێپەڕین بەو هەموو ناخۆشی و تراژیدیایە بوونیان نامێنێت وەک ئەوەی هەرگیز بوونیان نەبێت. هەموویان گیریان خواردبوو لە یاریەک وەک خولانەوە لە بازنەیەک وایاندەزانی بە ویستی خۆیانە بەڵام ویستی سەروو خۆیان بوو تەنها ڕۆلێک بوو کات بۆیانی دا دەنا ماڵی کڵاودیا ئاوا بێت چارەسەری دۆزیەوە. لە کۆتایی هەمووی لەژێر سەری تانهاوز بوو دوکانی کاتژمێری هەبوو. ئەوەی دەیزانین دڵۆپێکە ئەوەی نایزانین زەریاێکە

زانا
3 ساڵ پێش ئێستا

دوو دڵم لێی بە قسەی بینەران بێ ئاڵۆزە بۆیە سەیری ناکەم

ناڤاس
3 ساڵ پێش ئێستا

باشترینی هەموویان دارک بەحەیاتی لێی بێزار نابی بەیەک ئەڵقە چوە خوێنم ئەوەیە زنجیرە

چیا ئەسعەد
3 ساڵ پێش ئێستا

نایابترین زنجیرە بینیبێتم ❤️❤️

ئارش
3 ساڵ پێش ئێستا

باشترین و بەھێزترین زنجیرە لە ژیانما کە سێرم کردبێ ، ئەگەر لێی تێبگەی چێژیشی لێئەبینی خۆم ٢ جار سێرم کردوە لێی بێزار نەبووم ، ھەموو ھەوادارێکی تیڤی شۆو ئەبێ بەم زنجیرە مەزنەی نێتفلیکس ئاشنا ببن ، ھاوکات باشترینی نێفلیکسیش

سۆز
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەو زنجیرەیەی سپۆلیشی بکەن بۆت لێی تێناگەیت🌚

Sam
4 ساڵ پێش ئێستا

نایابترین زنجیرە یە

دیـار
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕای من یەکێکە لە باشترین زنجیرەی خەیاڵی زانستییە زۆر خۆشە و شایەنی بینینە🖤

بـــەڵــێــن
4 ساڵ پێش ئێستا

لە ڕوودانی هەر شتێک یەک دنیا پرسیارت بۆ دروست دەکا و لە کۆتایی وەڵام وەر دەگری 💜

ئارش مەریوان
4 ساڵ پێش ئێستا

زنجیرەیەکی نایاب و ئاڵۆز بەلام لە ئەخیر ھەموویت بۆ روون دەبێتەوە 🖤

ااا
4 ساڵ پێش ئێستا

بە جدی نایاب بووو❤️

دوین
4 ساڵ پێش ئێستا

B a raste shaza shayane benena

Shirwan Fatih
4 ساڵ پێش ئێستا

Shaz u Shaz✨❤️

ڕۆزان
4 ساڵ پێش ئێستا

Yakeka la xoshtrenakan barasty away sery nakrdwa shayane serkrdnyate bzhen 😻😻

Bi
4 ساڵ پێش ئێستا

ناياب ، ناياب ، نایاب 👏👏 بە جدی شایەنی ئەوەیە کە کاتی بۆ تەرخان بکەی

رێژوان بەرزان
4 ساڵ پێش ئێستا

زنجیرەیەکی ئالۆز و نایابە

سوهەیب هیمداد
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەگەر کەسێکی حەزت بە زنجیرەیەکە باسی گەشتی کات بکا داڕک باشترین هەڵبژاردەیە

ڕاڤین ئاودێر
4 ساڵ پێش ئێستا

💖 شازترین

Darbin
10 رۆژ پێش ئێستا

خۆشترین زنجیرەیە کە سێرم کردبێ وە ئەگەر دەتەوێ سێری کەی بێ دوو دڵی سێری کە

Wiz4rd
18 رۆژ پێش ئێستا

ئەگەر ئاشقی زنجیرەی ئالۆزی ئەم زنجیرەیە لە دەست خۆت مەدە

✧ئـــــایـە✧
28 رۆژ پێش ئێستا

باشترین شاکاری ئەڵمانیایە🖤

ئاکار
1 مانگ پێش ئێستا

جوانیەکانی ئەو زنجیرەیەی باسناکرێ لە هەرچی دەرێی شازە موزیک چیڕۆک ڕۆلگێڕان…… شاکار🇩🇪

balen
1 مانگ پێش ئێستا

نایابترین زنجیرەیە بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە

محمد
4 ساڵ پێش ئێستا

باشترینه‌ له‌ ده‌ساڵ جارێك شتێكی وا دێیه‌ بوون

بڵند
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زنجیرەیەکە کەس با کەس نییە زۆر ئالۆز نیە باس لەوە ئەکا کە ئێستا داهاتوە داهاتو ئێستایە رابردو داهاتوە دوای ئەوە بۆمان دەر ئەکەوێ ٣ جیهان هەیە

ئەحمەد سەركەوت
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئە م جۆرە زنجیرانە بۆ ساڵانی ٢٠٠٩و٢٠١٠ ئاڵۆز بوو سەرەتا كەزنجیرەی لۆست بەرھەم ھێنرا فكرەیەكی جوان بوو بەڵام ئێستا لە ٢٠١٩ەو ٢٠٢٠ شتێكی زۆر موھیم نییە بەڵام زنجیرەیە تایبەتە مێشكت ماندوو ئەكا ئەوەش پێویستە

Robot
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی زۆر ئاڵۆز و بێمانایه

فەرسەنگ هەورامی
4 ساڵ پێش ئێستا

..... تیک تاک تیک تاک

وەرز و ئەڵقەکان
3 وەرز
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025