سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
بە دڵنیاییەوە پەیامێک لەم درامایەدا هەیە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەمووان، کەوچکی ئاڵتوونی زۆر گرنگ و پێویست دەردەکەوێت وەک ئەوەی هەمووان بخاتە شوێنی شایستەی خۆیان. یۆجین وەرگرتنی پشوویەک لە باوکی توندوتیژەکەی و وەک چۆن ئەو سووکایەتی پێدەکات ئەویش گۆڕینەوەی ژیانی لەگەل نارا’ی نەخۆش کە لە توڕەییەکەی ڕزگاری دەبێت لە ڕێگەی مردنەوە
دەزانم سەختییەکان ئێمە لە قاڵب دەدەن بۆ ئەوەی باشتر بین بەڵام بۆ باوکێک کە کەمتر گرنگی بە پارە دەدات، بەڵام قەدری ژیانی دەزانێت ئەویش کە بتوانێت منداڵەکانی ببینێت گەشە بکات، وە هەروەها "کوڕە نوێیەکەی سیونگچۆن" کەمتر گرنگی بە پارە دەدات و تامەزرۆی باوک و دایکێکی خۆشەویستە زۆر باشتر ئەو ژیانەی بۆ دەگونجێت، کە بە پێچوانەوە سیونگچۆنی ڕاستەقینە کە هەمیشە ئیدانەی خۆی دەکات و پێی وایە ژیانی خێزانەکەی بەبێ ئەو باشترە وە تەماح و وەسوەسەی ئەو بۆ پارە
سیونگچۆینی ڕاستەقینە زۆر گونجاوە وەک کوڕە دەوڵەمەندێک وەک بەهاکانیان یەکدەگرنەوە و وە توانای بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆریەکەی باوکی هەیە وەک ئەوە وایە لە کاتی لەدایکبووندا ئاڵوگۆڕ کرابن و خانمە پیرەکە تەنها چارەنووسیان ڕێکدەخاتەوە.
تاییۆنگی نوێ دەتوانێت بچێتە پێشەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆریەتی باوکە تازەکەی و سیونگچۆنی نوێ دەتوانێت پەرە بە لێهاتووییە گەورەکانی وەک پیانۆ یان وەک باوکی وێنەکێشی کۆمیک بێت بدات