یەکێک لەباشترین و ناوازەترین فیلم تا ئێستا بینیبێتم لە تەواوی ژیانم، دەزانیت وا ڕاهاتبووم کە بە منداڵی سێ جار و چوار جار بەسەریەکەوە سەیری بکەم بێئەوەی لێی بێزارببم وە هەموو جارێکیش بە دیار جوانی ئەم فیلمەوە ئەگریام ئێستاش کە گەورە بووم و وردە وردە کاتی ژنهێنانمە و ئەبمە پیاوێکی تەواو هێشتا کە سەیری ئەکەم ئەو هەستەی جارانم لا درووستئەبێت و ئەگریم بە تایبەتی کە ئەگاتە ئەو دیمەنەی کە بەیەکەوەن لەبەر بارانەکە دەڵێن:
- See ya
- Yeah, See ya
زۆرجار کە دەبینم بارانەو لەبەر باران تەڕ بووم ئەو دیمەنەم دێتەوە بەرچاو یان بە منداڵی و بگرە تا ئێستاش زۆربەمان ئاواتمان ئەوەبوو شاژنێکی وەک لێزڵی مان هەبوایە و لەناو قەڵاکەیا بووینایە ههه (ئەمەیە نۆستالجیک-ی ڕاستەقینە)
ئێستەش خەیاڵ ئەکەم ئەگەر بەشی دووەمی لێ درووست بکەن بە هەمان کاست بەڵام دوای چەنەها ساڵ وە لێزڵی بگەڕێتەوە ئەوا دەبێتە تەواوکەرێکی زۆر گرنگ بۆ ژیانی زۆربەمان.
بەڵێ ئەم فیلمە یەکێکە لە دڵخوازترین فیلمەکان لای من وە ئەوەشی زۆر زیاتر تایبەتی ئەکات ئەوەیە کە لە سەردەمی منداڵی زۆر سەیرمان ئەکرد و خەفەتی زۆرمان لێئەخوارد، ئەگەر سەیرت نەکردووە من پێشنیاری ئەوەت بۆ ئەکەم سەیری بکەیت، وەک خۆم نمرەی تەواوی پێئەدەم و شایەنی سەیرکردنە، هیوادارم ئەم پێداچوونەوەیە وەربگرن چونکە لە کۆتاییدا تەنها نووسینەکان ئەمێننەوە، دەستتان خۆشبێت و ماندوونەبن🖤🤍💙