بەڕاستی ناتوانم وەسفی ئەو فیلمە بکەم بە ڕای من باشترین فیلمی خەیاڵی زانستیە بینەری ببن بە تێگەشتنەوە بە ڕاستی چێژ بەخشە 😍🤍بۆ زانیاری باشی دوو ئەو فیلمە کاری لەسەر دەکرێ زۆر نماوە

شاز بوو بەتایبەتی ڕۆڵ گێرانەکەی تۆم هاردی

فلیمێکی خۆشە بڵام ترسناک نیە بەس شایەنی سێرکردنە فلیمەکە زۆر جیاوازە ئەوەش وای کردووە بەچێژبێت.

فلمێکی جیاواز و تایبەته ژێنەری چیرۆکەکەی ترسناک و ڕومانسی ، چیرۆکەکەشی دوبارە نیە 💜

ئەم فیلمە مانای ڕاستەقینەی داهێنان دیاری دەکات و چ داهێنانێک!! ئەم فیلمە بە مێشکت سەیری دەکەیت نەک بە چاوەکانت، ئەم فیلمە تا ئەوپەڕی دوورترین ئاست دەچێتە ناو ڕۆحی مرۆڤەوە، کاتێک دەیڤد فینچەر براد پیت و ئێدوارد نۆرتن دەبینێت، چاوەڕێی کەمتر لە شاکارێکی سینەمایی دەگمەن مەکە، یانەی جەنگ یانەیەکە کە لە ژیانی ئاسایی یان لە شەقامەکاندا بوونی نییە، بەڵکو لە مێشکی ژێر ئاگایی هەر یەکێک لە ئێمەدا بوونی هەیە، ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین فیلمەکان کە لە ژیانمدا بینیبێتم، فیلمێک کە سەرلێشێواوی و ترس و پێکەنین و نهێنی لە یەک شێوەدا دەهێنێت ئەوە مێشکت تێکدەدات و خۆشی و سوودت پێ دەبەخشێت لە هەمان کاتدا براد پیت نمایشێکی ژیانی پێشکەش کرد لەم فیلمەدا و هەروەها بلیمەت ئێدوارد نۆرتن کە کەسایەتی گێڕەرەوەکەی بە شێوەیەکی ئەفسانەیی پێشکەش کرد، ئامۆژگاری من بۆ ئەوانەی فیلمەکەیان نەبینیوە ئەوەیە کە هەرگیز چاوەڕوانی ڕووداوەکانی ئەم فیلمە نەکەن چونکە تۆ بە سەرسوڕمانەوە تووشی شۆک دەبیت کە بیر لە فینچەر فیلمێکی پێداین کە لە یادەوەری سینەمادا نەسڕدرێتەوە و زەحمەتە شاکارێکی سینەمای لەم جۆرە دووبارە بێتەوە دەستی ئێوەش خۆشبێت بۆ وەرگێڕانی ئەم شاکارە.

بەجدی یەکێکە لە فلمە تایبەتەکان لە چرکەی یەکەمی فلمەکەوە تا کۆتایی پڕە لە دیمەنی چاوەڕوان نەکراو

فلمێکی باشە ئەگەر حەزت بە فلیم ڕۆمانس ئەوکات سێری بکە🖤
