خۆشترین و خەمناکترین فیلم دوای میلە سەوزەکە بەڕاستی نایاب بوو شاکارێکی هونەری بوو
کۆتاییەکی زۆر خۆشبوو کۆتایی ئاوا فلمەکە باشتر دەکا رۆڵگێرانەکانیش باش بوون ئەکتەری باشیان هەڵبژاردووە وە بەخوا زایاش زۆر جوان بوو ها هەی غەزەب بێک لەوە زیاتر چت دەوێ ئەوەیە خۆشەویستی کاکە😂دەستان خۆشبێ
بەڕاستی چێژبەخش بوو شاکارێکی نایاب ڕۆڵگێڕانێکی جوان شایانی 10/10 یە
دەڵێم ئەمە دەبێتە فلیمی دڵ خوازی من فلیمێکی مافیای چیڕۆکێکی جوان بەڵان ناحەقی کراوە ئاوە نمرەیەکی کەمی پێ دراوە
من ئاشقی دێنزڵم بەڕاستی فلیمێکی بێوێنە بوو چیڕۆکێکی زۆر جوان کۆتایەکی شۆکت دەکات ئەمە ڕۆڵ بینینە کەباسی دێنزڵ کرا بێ دوو دڵی سەیریکە. دەست خۆشی لە کورد سەپتایتڵ دەکەم.
یەکەم جار کە سێری ئەم زنجیرەیەم کرد ماوەیەکی زۆر لە مەو پێش بوو نوێ بوو تازە بڵاو ببۆوە وە من نەم توانی تەواوی زنجیرەکە بینەری بم دوای سیزنی پێنجەم وازم لێ هێنا بە گشتی تا سیزنی پێنج ناوازە بوو چێژ بەخش بوو هەر سیزنێک و شتێکی ڕوون ئەکردەوە کە ئەچیتە ناوەڕۆکی بابەتەکە زیاتر نهێنی و ئاڵۆز ئەبێ شاکارە سیزنی یەکەم خۆش بوو کۆمەڵێک پرسیاری لە خۆگرت کە وڵامەکانی لە سیزنی حەوتەم دەست ئەکەوی سیزنی دووەم مردنی فێن ناخۆش بوو چونکە ئەو ئاشتی ئەویست نەک جەنگ سیزنی سێیەم پێرفێکت بوو بەتایبەت کاتێک کلارک بوو بە وان هێدا بەڵام دووبارە مردنی لینکۆڵن ناخۆشی کرد لین ئاشتی دەویست و بۆ ئاشتی مرد نەک لە پێناو جەنگ سیزنی چوارەم ناوازەترین بوو بە تایبەت ئۆکتاڤیا کاتێک بوو بە بلاد رینا ئەو ڕۆڵەی زۆر ناوازە بوو هەر ئەوەش وای کرد ببێتە دڵخوازترینی من سیزنی پێنجەم هەموو شتێک جوان بوو تا ئەو کاتەی مۆنتی و هارپەر مردن بەڵام مۆنتی زیرەک ترینیان بوو ئازاترینیان بوو هەرگیز دەستبەرداری هاوڕێکانی نەبوو تا دوا سات لەگەڵ جاسپەر مایەوە ئەوان جوانترین دوانەی هاوڕێ بوون سیزنی شەشەم و حەوتەم بێ حەد ناخۆش بوو زۆر ئاڵۆز بوو تەنها ئەو ئاڵۆزیەی چێژ بەخش بوو سیزنی حەوتەم زۆر کەسیان لە دەست دا مردنی باڵمی بەدەستی کلاڕک هەرە ناخۆشترینیان بوو چاوەڕێ ئەوە نەبووم کە باڵمی و مەدی و زۆربەیان بمرن ... دڵخوازترینی من لە کچەکان ئۆکتاڤیا هەم جوان هەم ئازا و هیچ کات هاوڕێکانی جێنەهێشت و تا دواا سات جەنگا بۆ مانەوەی مرۆڤایەتی ڕیڤن هەم جوان هەم زیرەک هەم خۆڕاگر تا دواا سات جەنگا بۆ مانەوەی هاوڕێکانی و مانەوەی مرۆڤایەتی هەموو هەوڵێکی دا ئیمۆری هەم قشتۆکە هەم زیرەک تا دواا ساتی ژیانی جەنگا لە کوڕەکان دڵخوازترینی من باڵمی ئازا جوان بەوەفاا هەموو شتێکی کرد بۆ مانەوەی هاوڕێکانی هەموو شتێکی کرد بۆ زیندوو مانەوەی هاوڕێکانی و خوشکەکەی هەموو ڕێگایەکی تاقی کردەوە و جەنگا جۆن مۆرفی لە سەرەتاوە دڵخوازی من بوو کارەکتەرەکەیم بە دڵ بوو ئەو ڕۆڵگێڕانەی ئەو وەک سیسرک وا بوو دەجەنگا بۆ مانەوە لە ژیان بەڵام ڕێگای سەختی گرتە بەر بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکانی .. شتێکی بچوک ماوە جۆردن وەک باوکی بوو جوان زیرەک .. تاکە کەس کەلام جەنگاوەری ڕاستەقینە بوو ئێندرا بوو .. جەنگی تۆش کۆتایی هات
نازانم وەسفی جی بکەم شاکارێکی هونەری چیڕۆکێکی جیاواز
هەرگیز ناتوانی پێشبینی ئەم کۆتاییە بکەی .!!!!!!!!
چیرۆکێکی جوان و نوێی هەبوو بەڵام ئەوەی زۆرترین سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوونی تەنیکێکی زۆر جوان بوو لە دیمەنە ئەکشن و پڕ جوڵەکاندا کە ئەمەش تەواو شتێکی نایاب و نوێ بوو بۆ ووڵاتی کۆریا هەر بەگشتی فیلمێکە شایەنی بینین و تاقیکردنەوەیە..
ئەگەر کۆتایی وانەبووایە چی ئەبوو؟؟،ئەو کوڕە هەموو هەوڵێکی دا بەس کچەکە***زۆر گریام،دەستانخۆشبێت