نایاب ترین تریلۆجی باشترین دوای لۆرد ئۆف ڕینگس بەڕاستی نایابە
فلمێکی ناوازەیە بێگومان لەگەڵ بەردەست بوونی کۆتا کوالێتی فلمەکە ناوازەتر دەبێ
یەکێک لە باشترینەکان، زۆر بەجوانی ڕێکخراوە و تۆم هۆڵاند سەلماندی کە هیچی لە دوو هاوڕێکەی (تۆبی و ئەندریوو) کەمتر نییە
نایاب بوو باشترینی مارڤل تا ئێستا لەو باشتر نیە کاتی پشاندانی ئەندرێو و تۆبی گونجاو بوو وەردەکاریەکانی 😍زۆر باشبوون
گەورەترین بکوژی سەر ئەم ھەسارەیە مرۆڤە ھەموو شتێک لە ناو ئەبەین بۆ پڕکردنی گەدەی خۆمان ، بەوەشەوە نەوەستاوین بەڵکو دەستمان کردووە بە لە ناوبردنی سروشتی زەوی کە ئەم ئاژەڵانە بنچی نەیەکی سەرەکین. ھیچ یەکێک لەوان بێ حیکمەتێک نەخوڵقێنراون. بەڕاستی دۆکیومێنتاریەکی زۆر بەھێز و پڕ مانایە
زۆۆر تایبەتە پەشیمان نابنەوە لە سەیر کردنی
فیلمێکی تا ڕادەیەک باش بوو بەڵام ئەوانیش بۆهەتا هەتایە سەلامەتنابن لەو ماڵەدا بۆیە بیرۆکەی فیلمەکە جوانەبەڵام دەرهێنەر نەیتوانیوە خاڵێک بۆ کۆتایی دابنێت
تۆم ھەمیشە وەک یەکێک لە ئەستێرەکان لە ئاسمانی سینەمای ئەمریکی ئەدرەوشێتەوە
فیلمێکی زۆر نایابە پشیمان نابنەوە لەسەیرکردنی هێز و ئازایەتی ئەبەخشێ بە مرۆڤ واتلێئەکات کۆڵنەدەیت لەکاتە سەختەکانی ژیانت
ڕای من وایە ئەم جۆرە کۆمیدایە چێژی نیە بەڵام لەیەنێکی تر باشی فلیمە ئەوەیە کە زانیاریەکی باش دەگەینێ بە جۆرێک ناوەکەی بە خۆیەیتی کە باس لە سێ سەردەم دەکات بلفلیش وایە زانیارێکی باش دەگەینێ باسی ژیان دەکات لە سێ سەردەمی جیا جیا
فلیمێکی نە ئەوندە باش بوو نە ئەوندە خراپیش بوو وە بەڕای من ئەم تۆم کروزە زۆر لە حەدی خۆی گەورە کراوە وە بەڕای من ئەکتەریێکی ئاسایە
خۆشترین و نایاب ترین زنجیرەیە
بەڕاستی زنجیرەیەکی ناوازەیە تەنھا بەشی ٣—٤ ئەو باشە نەبوو بەڵام ئەم زنجیرەیە دڵخوازی منە 🔥
دەستان خۆشبێت زنجیرەیەکی نایابە ماندوو نەبن 😊 لە سیزن ٣ وە حەشرە زۆر زەخمەبێت 🔥🔥🔥 بەس ئەڵیشا هیچی لێنەیەت قەیناکە چونکە وەک ڕیک گرایمزی تود کاریگەرە بەڕاستی ❤❤❤
فلمێکی پڕاو پڕ لە سەرکێشی بێگومان وەک بەشەکانی تری
زۆر بەچێژ .!! لەکاتی سەیرکردنی فیلمەکە هەست ئاسودەی دەکەی لە ڕوی دەنگەوە زۆر ئارام بەخشە کەسایەتیکان زۆر بەجوانی دانراون