هەموو چێژێک لەم فلمەدا هەیە بژین👌🏻
باشترینی باشترینەکان،فیلمێک کە فێری هەبوونی هیوا و ڕۆشنبیری و زانین و گرینگی ئازادی بۆ مرۆڤ و ژیان فیلمێک کە باسی هاوڕێیەتی و کۆڵنەدان ئەکات،فیلمێک کە مرۆڤایەتیت فێر دەکات و دڵخۆشبوون بەوەی کە هەتە، فیلمێک کە باسی دەرئەنجامی تۆڵەکردنەوە دەکات.
دەستان خۆش. چیرۆکێکی بەهێز بوو بەڵام وردەکاری خاڵی لاوازی زۆرە یەکێک لەوانە بەڕای من ئەم ڕوداوەزۆرانە بۆ فیلمێکی ساڵی٢٠٢١ هیچ گونجاو نییە
یەکێک لە نایابەکانی ترینەکانی 2020 باس لەچوار کەسایەتی بەناوبەنگی سەدەی ڕابردوو جێم بڕاون یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی وە ئەکتەریش سام کوک گۆرانی بێژی بەناوبەنگی ئەمریکی کەسایەتیکی تر ماڵکۆم ئێکس لەبواری ئاینی وەک موسوڵمانێک وە دەکۆکی دەکرت لە مافەکانی ڕەش پێت هەوڵیی بە دەست هێنانی ئازادی بۆ ڕەشپێستەکان محەمد عەلی پاڵەوانی زۆرنبازی وە بەڕای من هەر فلیمێک پەیوەندی بە محەمد عەلی وە هەبێت بێ شک نایابە لە کۆتایە دەس خۆش بۆ ژێنووسکردنی ئەم بەرهەمە جوانە
درامایەکی وەک ئەوە ھەرگیز دووبارە بوونەوەی نییە بەڕاستی زۆر زۆر خۆشە و نازانم چی بڵێمم دەستان خۆش زۆر مەمنوون بۆ ژێرنووسکردنی درامای کۆری، ھەر بمێنن! چاوەڕێی ئەڵقەکانی دیکەشم، شازی کوالێتی وەرگێڕان یەکەم ھەر خۆتانن❤️🔥🔥
ژیان زنجیرەیەکە لە کارلێکردن ، کردار و کاردانەوە هەلبژاردن و دەرەنجام ، بەلام هەندێک هەلبژاردن بە جۆرێک لادەرن و دەرەنجامی خراپیان هەیە کە قەت ناتوانرێت ڕاست بکرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە سەر سروشتی خۆیان ، هەندێک هەلبژاردن لەوەیە کەسێک ببێتە قوربانی هەندێک هەلبژاردن رەنگە کۆتا دادوەری کات بێت ! چونکە لەکۆتاییا هەر کاتە کۆتایی هەموو دەرەنجامەکان شی ئەکاتەوە لە باری دادپەروەرییا ، فیلمێکی بێ وێنە بوو بوێری ئەوێت باسێکی لەم شێوە بە قالب بگیرێت لە نێو بەرهەمێک و پێشکەش بکرێت ، چیرۆکێکی تەواو تراژیدی و شاکارێک بوو بۆ ژانەری هەست بزوێن ، باسی نێو ئەم فیلمە کێشەی هەرە گەورەی رۆژئاوایە کە ناتوانن مامەلە لەگەل ئەو پێگەیاندن و کاردانەوانە بکەن کە خۆیان دروستیان کردوە دەرەنجام بە شێوەیەک ئەبێ خودی تاک یا دەوربەری ببنە کۆتاییەکی تراژیدی بۆی
10 ئەستێرە کەم تری نیە ❤
پاش ئەو هەموو ناخۆشیە لە کۆتای بە یەک دەگەن بەڕاستی زۆر خۆش بوو👌🏿
دەستان خۆش. من زیاتر لەبەر (charlie hunnam) سەیرم کرد بەس بەراستی چیرۆکێکی جوان بوو هەرچەندە هەندێ شتم پێشبینی کرد کە روبدا بەڵام بە گشتی چێزێکی تایبەتی هەیە.
یەکێک لە باشترین فلیمەکانی DC باشترینی هەر لە سەرەتای دەرچوونیەوە بینەر بوو باسی لە ژیانی منداڵێک دەکات دوو ژیانی هەیە ژیانێک وەک منداڵێکی ئاسایی ژیانێک وەک سوپەر هیڕۆیەک ئەوەی زۆر شازە لەگەڵ وتنی وەشەی شەزام دەبێتە پاڵەوانەکە
دەستان خۆش، بە ڕای من فیلميکی بێ مانایە لەبەر ئەوەی هەموو تەرکیزەکە ئەکەوێتە کۆتایی و لە کۆتاییش زۆر بێ مانایە بەس ئەگەر ئیحساسو شتت نیە بۆ چیرۆک هەر چۆنێک بێت تەنها ئەتەوێ چێز لە ترسناکی وەرگری ئەوا فیلمێکی دڕندەو بێ ئیحساسە سپۆیڵ. کۆتاییەکەی مەعقول نییە تەواوی چیرۆکەکە باس لە چوار کەس بکا و کۆتاییەکەی هیچیان نەبێ بە هیچ هەر چواریان بمرن.
خۆشترین زنجیرە لە دوای گۆت و ڤایکینگەوە دەستتان خۆش بێت❤
شاهانەبوو ماکای نازدار🖤
یەکێکە لە زەخەم ترین بەرهەکانی عامڕ خان کە بەربەرەکانێی باشترینەکانی هۆڵیوود دەکات وە کاریگەریەکی زۆر لە سەر بینەر دروست دەکات وە باس لە ژیانی منداڵێک دەکات کە ژیانی پڕ لە شکست و ئیهانەکردنی لە لایەن باوکی و مامۆستاکانی و دەور و بەری پاشان لە ڕێگای ناسینی مامۆستایەکی نوێی هونەرەوە بەسەر ئاستەنگیەکانی ژیانی سەردەکەوێت دەگاتە بەرزترین ئاستی سەرکەوتن زۆر شاز بوو دەسو چاوتان خۆش بێت❤
Luca (2021) هۆکاری ئەوەی کە باوکەکەی ئەنیمەیشنی “لوکا” یەک قۆڵی هەبوو ئەوەیە کە ئەنیمەیشنەکە باسی ساڵانی ١٩٥٠ دەکات کە ئەوکات جەنگی جیهانی دووەم بوو کە ئیتاڵیا تێیدا بەژداربوو، هەربۆیە دیزنی پێویستی بە هۆکارێکی ماعقول بوو بۆ وڵامدانەوەی کە بۆچی ئەم باوکە بۆ لە جەنگی جیهانی دووەم بەژداری نەکردووە، هەر بۆیە دیزنی بیری لەوە کردەوە کە ئەم باوکە قۆڵێکی نەبێت، بەهۆی ئەمەشەوە ناتوانێ ببێتە سەرباز و بنێردرێتە جەنگەوە بە یەک قۆڵەوە (سەرباز نابێت کەم ئەندام بێت) دەتوانم بڵێم شتێکی جوانی وتووە و ئافەرم بۆ دیزنی کە ئەم پرسیارەی بێ وڵام جێنەهێشتووە.
هۆکاری ئەوەی کە باوکەکەی ئەنیمەیشنی “لوکا” یەک قۆڵی هەبوو ئەوەیە کە ئەنیمەیشنەکە باسی ساڵانی ١٩٥٠ دەکات کە ئەوکات جەنگی جیهانی دووەم بوو کە ئیتاڵیا تێیدا بەژداربوو، هەربۆیە دیزنی پێویستی بە هۆکارێکی ماعقول بوو بۆ وڵامدانەوەی کە بۆچی ئەم باوکە بۆ لە جەنگی جیهانی دووەم بەژداری نەکردووە، هەر بۆیە دیزنی بیری لەوە کردەوە کە ئەم باوکە قۆڵێکی نەبێت، بەهۆی ئەمەشەوە ناتوانێ ببێتە سەرباز و بنێردرێتە جەنگەوە بە یەک قۆڵەوە (سەرباز نابێت کەم ئەندام بێت) دەتوانم بڵێم شتێکی جوانی وتووە و ئافەرم بۆ دیزنی کە ئەم پرسیارەی بێ وڵام جێنەهێشتووە.
فلیمێکی یەکجار ناوازە وە ژیانامە مامۆستای کۆن فۆ ئیپ مان کە هەزاران خوێندکاری هەبووە یەکێک لە بەناوبانگترینیان بروس لی یە وە سەبارەت بە ڕۆڵی بروس لی ڕۆڵی کەمە خۆزگا کەمێ زیاتر بوایە ئەوەی فلیمەکەی زیاتر خۆش کردوە ڕووبەڕوبوونەوە هونەری تایکواندۆ و کۆن فۆیە وە بەڕای من خۆشترین و باشترین بەشیەتی دەستان خۆش بێت❤
بەڕاستی زۆر زنجیرەیەکی تایبەتە وەرگێڕانێکی زۆر باشی بۆ کراوە کە ھەم لەگەڵ زنجیرەکە ئەتوانیت زانیاری وەربگریت
بەڕاستی تایبەتە و لە نواندنە ناوازەکەی لۆکی بێزار نابیت
یەکێـک لە نایابترین ئەنیـمیەکان و شایەنی ئەم ڕەیتینگ و ئۆسکارەیە وەری گرتووە بەڕاستی چیھیرۆ لە کەسێـکی دوورەپەرێز و غەمبار دەگۆڕێ بۆ کەسێکی بڕوابەخۆبوو و ئازا نەترسان لە ھەرشتێـک دێـتە پێـشی شاکارێـکی تەواو مەزن لە لایەن میازاکی داھێـنەر کە خاوەن جیـھانی تایبەتی خۆیەتی توانیویەتی جیـھانی ئەنیـمێ زۆر لەوە بەرەو پێـشتر ببە ...!🖤
بەڕاستی شازز بوو لە ڕووی ساوند و میوزیک پێـرفێـکت بوو دەستان خۆش🖤
بەڕاستی تێـکەڵبوونە لەگەڵ ھەستت وات لێ دەکا زیاتر تەرکیـزت بخەیتە سەر ئەنیـمیاکە بەڕاستی شازز بوو دەستان 🖤خۆش