فیلمێکی ناوازەبوو، "هەنێکجار گەر نەکوژیت ئەکوژرێیت "
😕بەچێژ بوو، بەڵام کۆنگیان زۆر لاواز کردبوو
فیلمێکی تا رادەیەک جیاواز لە هاوشێوەکانی خۆی کە زۆر بەرچاو و بە شێوەیەکی راستەقینە ژیان و بارودۆخی زنیدانیانی لەو ولاتە بێ رێ و شوێنەکان خستە ڕوو ، تەواوی نالەباری و خراپی و کردە بزێوانەی زیندانیەکانی نیشان دا ، لە هەمان کاتدا هەستی نامۆبون و ژیانی کەسێکی ئالودە بە دەرمان لە باڕی دابرانە درێژ و کورتەکان و کاتی هەلچونەکانی جوان خستە ڕوو ، چەن دیمەنێک و قسەگەلێکی نەشیاو لە فیلمەکە زەق کراوەتەوە دەکرا بەم شێوە نەبێت ، بەلام لە کۆتایشدا ئەمە ڕاستیەکی تاڵی ئەم شوێنانەیە ، سەیرکردنی ئەم فیلمە بەسە بۆ تێگەشتن لە گشت ئەمان باسە تراژیدیانە
گرنگ نییە تۆ کێیت و چیت ! گرنگ ئەوەیە تۆ هەست بە راستیەک دەکەیت کە جیاوازە لە راستی ئەوانیتر ، ک کە دەتوانی بیسەلمێنێت و دلنیایی لەسەر بدەیت ، شاکارێک بۆ سینەما ، فیلمێک بۆ ئەو کاتەوە و تا ئێستا جیاواز لە هاوشێوەکانی توانی پەیامی دادگەری لە نێوان بیر و ڕای کەسە جیاوازەکان وەربگرێت و بیخاتە ڕوو ، فیلمەکە بە بەشێوەیەکی سادە بەس پێک نایەت لە ژوورێک و دوانزە پیاو بەلکو کۆکردنەوەی دوانزە بیر و ڕای جیاوازە لەیەک ژوور و کە هەر یەکەیان هەلگری سروشتێکی مرۆڤەکانی ئەمرۆن ، فیلمەکە توانی گشت ڕوکارە تورەیی و دلسۆزی و قین و سادەیی و بەرژەوەندی و ژیری و مێگەل و یاخیبوەکانی مرۆڤمان نیشان بدات و کۆتایی هەر یەکەیان رونبکاتەوە ، شایەنی سەیرکردنە
بەچێژبوو، تاکە لایەنی خراپی درێژی ماوەکەی بوو، پێویستی بەو درێژکردنەوە نەبوو
زۆۆر زۆر خۆشبوو نازانم چۆن وەسفی کەم🔥 بەڕای من پێویستە هەموو کەس بیبینێ چونکە باسی متمانە ئەکات💛
بەڕاستی چێژ بەخش بوو دەستان خۆش بێت
ڕۆڵگێڕانێکی مەزنی دەگێڕا سەرەڕای کەمی تەمەنی لە ناو سینامە بەڵام لە داهاتوو دا بە ڕای من دەبێتە یەکێک لە مەزن ترین ئەکتەرەکان هۆڵیوود
شازی فلیمە ئەو (کەیت) تێکی دابوو بە بڕوای من سێری بکە بەس ئاخیرەکەی هەر ئەبێ ناخۆش بێ ههههـ
شانازیە لە سەردەمی کیان ریڤسین ❤️ بۆ ئەم رۆلە لەدایک بوە
نایاب ترین فیلم لە رووی هەموو ئاستێکە وە شایەنی زیاتر لە سەدجار بینینە
لەدوای بینینی ئەم فیلمە باوەر ناکەم لە خەفەتان خەوت لێ بکەوی ❤️
بە جدی ناتوانم وەسفی بکەم تا ئێستا خۆشترین فلیمیی ٢٠٢١
بەداخەوە پێژبینی کۆتایەکەم ڕاست بوو وە بەداخەوە کۆتایەکەی زۆر زۆر توند کە رەحم بە بینەر ناکات