ba jde nawaza bw zor zor zor xosh bw sayre kan pasheman nabnawa 😻😻😻
کاتێ بێتاقەت و بێزار و بێ جەویت سەیری ئەم فیلمەکە هیچیت نامێنێ بەڕاستی ناوازەیە
بەڕاستی فیلمێکی تا بڵێی نایاب و چێژ بەخش بوو هەم لە کوالێتی و گرافیکی هەم چیرۆکەکەی کە لە ڕاستییەوە وەرگیراوە دەستتان خۆش
بێ وێنە و جیاواز بوو ، یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی فیلمەکە کە بە شێوەیەکی ڕون و بەرچاو خاوەن و پەرەپێدەری بنەوان و دروستبونی ئەم بونەرەو و زنجیرەی و کەشەسەندنەکانی رونکردەوە ، لێرەوە ئەو سەرەتایە ترسناکە دروست بوو پەرەی پێدرا کە بویە وێرانەیەک بۆ گیانی ژمارەیەکی بێ سنور
زنجیرەیێکی تابڵێی ڕاقی و گەورەنەکراو،بەڕاستی تایبەتە🖤ـ
دەستان خۆش بێ دانانی فیلمی ناوازەو ژێر نوسی کووردی بە باشترین کوالتی دەستخۆشیش کەمە کورد شانازی بە بونی سایتێکی وەک کورد سەبسایتڵ سەرکەوتوبن
هەندێک جار بۆ بنیات نان پێویستە سەرەتا وێرانکاری بکرێت ، لە بەدواداچون بۆ هەبونی سەرەداوێک ئایا مرۆڤ چۆن دروست بوو ئامانجی چییە دوای مردن چی رودەدات ، چون بۆ هەمان هەسارە و بۆ ئەم مەبەستە بەلام بێ ئاگا لەوەی دوژمنێکی تر چاوەرێیانە ! چیرۆکی فیلمەکە تەواو بێ وێنە بوو گەرچی ئەم بەشەیان تۆزێک لادەر بوو لە بەشەکانی تر بەلام رونکردنەوەی تەواوی دا لەسەر بەشێکی تری هەسارەکە و هەبونی بونەوەری تر و رونکردنەوەی پاشماوەی بونەرەکانی تر ، شایەنی سەیرکردنە
دەستتان خۆش ڕاستە فیلمەکە پڕە لە کەم کوڕی چونکە فیلمێکی کۆنە بەڵام بیرۆکەی فیلمەکە زۆر جوان بوو و چێژ بەخش بوو وە ڕۆڵی ئاکشای . هەمیشە چێژ بە بینەر دەدات
دەترسام لە خەون بینین بەلام ئێستا ناترسم ! بۆچی ؟ چونکە گرنگ نیە خەونەکە چەندە خراپ بێت کاتێک هەڵدەستم ژیان لە خەونەکە خراپترە ! بەڕاستی بێ وێنە بوو ئاوێتەکردنی ریپلای بەم چەشنەی لە چێژی فیلمەکەی کەم نەکردەوە ، لە هەمان کاتدا کۆمەلێک دیاردەی سەمەرە و پەرەسەندنە بایۆلۆجیەکەی مرۆڤ سەبارەت بە بونەوەرەکان لەم بەشە زیاتر رون ئەبێتەوە کە زۆر جێی ترسە لە هەمان کاتیش هەست بزوێنە سەبارەت بە کۆتاییان و ئەو بونەوەرەی دروستەبێت ، تاکە شتێکیش کە ئەمڕۆ لە ژیانی واقیعدا جێگای ترسە گێرەشێوینی مرۆڤە بۆ ئالودەبون بە زانستە سەرو سروشتەکان کە هەرگیز بەرگەی دواهاتەکانی ناگرن بەلام لە پێناو کۆمەلێک مەبەستی بازرگانی و کەسی دەستی تێوەدەگلێنن ، شایەنی سەیرکردنە
🤍💙❤️🥺🤧زۆر خۆش و تایبەت بوووو
نازانم بۆچی هەموان لۆمەی یەکتر دەکەن بۆ هەموو شتێک ، هیچ کەسێک بێ کەمو کوڕی نیە ، تەنیا مرۆڤین ! هیچ شتێکیش وەکو مرۆڤێکی بێ کەم و کوری تەواو بوونی نییە ، لە جیهانێکی تێکچودا پیاوێکی عاقڵ ئەبێ شێت دەربکەوێت ! شاکارێکی سینەما بەڕاستی وەسف ناکرێت زۆر بێ وێنەیە فیلمێک پڕاو پڕ لە دیالۆگی جوان ، ئەم فیلمە تەنیا پێک نایەت لە جەنگێک دژی بونەوەرێک بەلکو پەیامێکی تەواو تاریک و تراژیدی پێیە دەرحەق بە ژیانی زیندانیە دابڕاوەکان ئەو کەسانەی کە دابڕاون لە ژیانێکی شیاو ئەوانەی کە لە کۆتایی گەردوندا خودایان دۆزیوەتەوە ، لە هەمان کاتدا حەقیقەتی جیهان دەرحەق بە مرۆڤایەتی چەندە مەترسیدارن برسی هەر زانستێکی بێ سنورن بۆ کۆمەلێک چەکی جیۆلۆجی بۆ جەنگ ، شایەنی سەیرکردنە ئەم فیلمە گەر بۆ یەک جاریش بێت