پێنج ئەڵقەی یەکەم زۆر باش بوون بەڵام دواتر تێناگەم دواتر چی ڕوویدا . چیرۆکێکی زۆر هەیە لە ناو چیرۆکێک بەبێ هیچ گونجانێکی یەکتر بەڵام، پێویستە ستایشی ئەو کاستە بکەم کە کارێکی نایابیان لە وێناکردنی کارەکتەرەکانیان کردووە. من تەنها ئەم درامایە بۆ ئەو کەسانە پێشنیار دەکەم کە تەنها دەیانەوێت کات ببەنەسەر
یەکێکە لە باشترینەکان وە جوانترین شت ئەوەیە لەم .فلیمەدا کە ئەوە دەگەیەنێ داعش موسڵمان نییە
Barasti la hamw shtek perfect bw dastan xoshbi barasti chezhm lay wargrt lamezha flmike lam Joram nadetbw
ئایا دەکرێت کەسێکی ئاسایی ئەوەندە زیرەک بێت، بتوانێ بەتەنها خۆی پلان بۆ ئاشکرا کردنی بکوژێک دابنێت؟ بەتایبەت ئەگەر ئەوکەسە بەتەمەن بێت؟ بێگومان کارێکی قورسە، بەڵام هەموو کەسێک لەکاتی ئازار و تووڕەبووندا دەتوانێت شتانێک بکات کەسانی تر ناتوانن، باوکی (دانیاڵ) پاش ئەوەی لە پۆلیس و لێکۆڵەران بێ هیوا دەبێت، بڕیار دەدات خۆی کەیسەکە چارەسەرکات، دەرهێنانی فیلمەکە بەجۆرێک نایابە بینەر چەندین ئەگەری بۆ درووسە دەبێت بۆ کۆتایی فیلمەکە، سەرەڕای ئەوانەش هەر ناتوانرێ بەتەواوی بزانرێت کۆتاییەکەی چییە، نواندن لەم فیلمەدا زۆر باشە، وە سینەماتۆگرافی و ساوندتڕاکەکەی سادەیە تا خولەکی 60 پاشان زۆر بەهێز دەبێتەوە، چیرۆکەکەی زۆر بێزارکەرە بەهەمان شێوە تا خولەکی 60 پاشان بەهێز دەبێتەوە بەهۆی نزیک بوونەوە لە وەڵامەکان، سەرەڕای ئەوەی فیلمێکی نایابە، بەڵام هەڵەی زۆری تێدایە، بۆ نموونە جامی ئۆتۆمبێلی دانیاڵ تێکشکابوو بەڵام دوای ئەوەی خستییە ناو ئاوەکەوە هیچ شکاوییەکی پێوە دیار نامێنێت، هەروەها چیرۆکەکەی کەمێک دووبارەیی پێوە دەرەکەوێ، بەهۆی ئەوەی فیلمی لەوجۆرە زۆربوون کە پێش ئەم بەرهەمهێندراون
خۆشترین زنجیرە فلیم تا ئێستا سەیرم کردبێ ....کۆتایەکی زۆر نایابی ھەبوو دەستی ئێوەش خۆشبێ بۆ ئەم ماندوو بونەتان ھەر بژین🔥
ڕۆمانسی بوو بەس ئەوە خۆشە نەبوو کە باسیان دەکرد
💙یەکێک لە باشتریین فیلمەکانی دی کاپریۆ
𝑿𝒓𝒂𝒑 𝒏𝒂𝒃𝒘 𝒛𝒊𝒂𝒕𝒓 𝒅𝒊𝒎𝒂𝒏𝒚 𝒌𝒐𝒎𝒊𝒅𝒚 𝒕𝒆𝒅𝒂𝒚𝒂
بەڕاستی فیلمەکانی مارڤێل بە گشتی هیوا بەخەڵکی ناهێڵن بێهیوابووم لە ئەڤێنگەرەکان لە ئێکس مەنەکان بەڕاستی حەیف بۆ لۆگان خۆشەویسترین ئێکس مێنم 😪😢
بەڕاستی نایاب بوو لە ڕووی هەموو کارێکەوە شایەنی سەیرکردنە
دەستتان خۆشبێ 😍👏 شاز بوو....ـ
هەر کیانوو ڕەیڤسی تیابێت بێ وێنەیە و شایەنی سەیرکردنە
ئایا دەکرێت مێشکی خۆت درۆت لەگەڵدا بکات؟ دەکرێت چیرۆکێکی ساختە درووست بکات؟ ئەم فیلمە زۆر بەجوانی ئەو پرسیارە وەڵامدەداتەوە، وە هەستی ترس لای بینەر بەجێدێڵێت پاش کۆتایی هاتنی فیلمەکە بەوەی ئایا دەکرێت ئەوەی ئێستا تێیدام هەمووی بریتیبێت لە خەیاڵێک و خۆم درووستم کردبێ؟ ئەمەش خاڵێکی زۆر سەرکەوتووی فیلمەکەیە، دەرهێنانێکی نایابی بۆ کراوە بەجۆرێک بینەر ئەستەمە بتوانێ وەڵامە ڕاستەکەی دەستکەوێت، هەردەم ئەگەری نوێ دەخاتە بەرڕووت، وات لێدەکا بیرت بۆ ئەگەری جیاواز بچێت و وەڵامە ڕاستەکەت لێ ونبێت، لەڕووی نواندنەوە (سـام) کارێکی نایابی لەم فیلمەدا کردووە، بەجۆرێک هەست بەوە ناکەی تەنها فیلمێک بێت، لەڕووی ساوندتڕاک و سینەماتۆگرافییەوە زۆر ناوازەیە و هەستێکی جیاواز بە بینەر ئەبەخشێ و وای لێدەکات تێکەڵی چیرۆکە ئاڵۆز و پڕ نهێنییەکە بێت ...
چ شتێک لەوە مەزنتره ڕۆحی کەسێکی بێدەسەڵات ڕزگار بکەیت؟ فیلمێکی تا بڵێی ناوازە سینەماتۆگرافی شاز دیمەنی شاز دەرهێنەری شاز ئاکتینگی شاز یەکێ له باشترین فیلمەکان کە سینەما بەخۆیەوە دیبێت💙 لەسەروی هەموویەوه پەیامی فیلمەکە
فلمێکی کاریگەر بوو بە تایبەتت ئەو کاتەی پارەی دا بە خێزانەکە بۆ ئەوەی منداڵە هەتیوەکە بەخێو بکەن❤️😍
فیلمێکی خۆشبوو بەڵام کۆتاییەکەی چاوەڕێی شتی زەخمترم دەکرد