بەڕاستی چیرۆکێکی تایبەت و هەست بزوێن بوو ئەتوانم بڵێک یەکێکە لە هەرە باشترین فیلمەکان

دەستان خۆش و ماندوونەبن بەڕاستی بێحەلە

دووبارە بەشێکی تری ناوازەی باتمان بە چیرۆکێکی تری نامۆوە بڵاو کرایەوە بەڕاستی لەم بەشەیانا زۆر تیشک خراوەتە سەر ئیفێکتی ناو فلمەکە کەوای لێ کردوە بەشێکی تاک بێت لەناو هەموو بەشەکانی تری وە ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ لێهاتووی دەرهێنەری بەتوانا مات ڕیڤیس بەگشتی فلمێکی ناوازەیە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە فلمی ئاکشنە

فیلمێکی زۆر نایاب بوو بەڵام کۆتاییەکەی دڵشکێنەر بوو💔

دەستان خۆش بێت بەڕاستی فلمێکی نایابە

بەهێزترین فیلم باوەڕ بکەن سینەمای ڕۆشنتر و جوانتر کردووە ئەم فیلمە هەم لە ڕووی تاوان هەم لە ڕووی تۆڵە سەندنەوەو ئازادی و سەرکەوتن😍

چیژبەخشترین زنجیرە لای من بەراستی نایابە دەستی ئێوەش خۆش ماندو نەبن ❤️🔥

.بەڕاستی زۆر زۆر بەچێژ بوو بەهەمان شێوەی تریلۆجیەکەی باتمان وە بەدڵنیایەوە ئینتەرستێلەریش بەڕاستی نازانم چۆن وەسفی بکەم بەڵام بەیەک وشە Christopher Nolan + Hans Zimmer = Masterpiece

ڕۆڵگێرانی دینیڕۆ نایاب بوو و دیکاپریۆش بە حوکمی ئەوەی تەمەنی بچووکە لەگەل ڕۆڵەکە دە گوونجا

بەڕاستی فلیمێکی بێ عەیب بوو هیچ وای کەم تر نیە لەگەڵ باتمانی کۆن زۆر نایاب بێ عەیبە تاک عەیبی ئەوەیە کە تۆزێک خاوە لە جوڵ و مستەکۆڵە شەڕکردن بەس بەڕاستی فلیمێکە دەتوانم بڵێم چیڕۆکەکەی لە هەموو بەشەکانی بەهێز تر بوو

دهستان خۆش ههر بژین ❤️ بهجدی زۆر شاز بوو هیوادارم زیاتر گرنگیش بهن به ژانهری وهرزشی ههر لهم جۆرهش فیلمی Lev Yashin, the Dream Goalkeeper ههیه هیوادارم ئهمیش ژێرنووس بكهن ❤️

خۆشترین و باشترین زنجیرەی مارڤڵ تا ئێستا دروست کرابێت باوەر ناکەم موون نایتیش کە بە قسەی خۆیان باشترینیان ئەبێت بگاتەوە بە مە 🩸 ھیوادارم بینەری بن زنجیرەی وا 100 ساڵ جارەک دوبارە دەبیتەوە 🔥

فلیمەکە بە تەنها فلیمێکی تاوان کاری نیە بەڵکو چەندین بابەتی تری تێدا ڕەنگ دەداتەوە لە ئەوانە تۆڵە و خیانەت و قوربانی دان و زیرەکی و پلانی تۆکمە و تەماح و شاردنەوەی نهێنیەکان بەڕاستی ناوازە بوو
