هەموو بەشەکانی یەک لە یەک بێ هێزتر بوو خۆزگەم بە ئەنیمەیشنەکەی

هیچ نەبوو چاوەڕێی زیاتر بوو چاوەڕێی فلیمێکی بەهێز و زۆر کۆمیدی بووم

زۆر نایابە چیرۆکی ئەم بەشەی سەرنجڕاکێشتر بوو

ئێمە داوای ئەم ژوور یان داوای ئەم مۆسیقایەمان نەکردووە کە بۆی بانگێشت کراوین ، لەبەر ئەوەی تاریکی دەورمان دەدات بهێلە با ڕوو بکەینە ڕوناکی ، بهێلە بەرگەی سەختیەکان بگرین ، زۆر سوپاس گوزار دەبین بەوەی لە ژیان ئازامان پێدراو بۆ ئەوەی بە خۆشیەوە بیگونجێنین و بەهێز بین ، ژیانمان پێ بەخشراوە بۆ نکۆڵی کردن لە مردن ، راستە ئێمە بانگێشتی ئەم ژوور یا ئەم مۆسیقا نەکراوین بەلام مادام لێرەین با سەما بکەین ! کات تێپەر دەبێت لەناو کاتدا ئێمە کارلێک لەگەل ژیان دەکەین کارلێکەکانمان بە شێوەی باش و خراپ دەبنە دەرەنجام کە بەسەر رابردوو و داهاتوو خۆیان ساغ دەکەنەوە ، کاتێک ئەم کارلێکانە دەرەنجامی خۆیان دابەش کرد بەسەر رابردوو و داهاتومان ئەبێ لە باشیەکانیەوە باشتر بەدی بکەین و باشتر رێ بکەین لە خراپی و نالەباریەکانیشی ئەزمون و چۆنیەتی بەرگەگرتن و بە هێز ژیانکردن فێربین ، مانەوە و ئاوردانەوەمان لە رابردوو دەرەنجامی کەوتن و ئازارچەشتنە زۆر جار ، زنجیرەیەکی نایاب بوو بیرۆکەیەکی تەواو جیاوازی هەبوو گەشتێک بۆ رابردوو بۆ گۆرینی داهاتوو جیاواز لە هەموو گەشتەکانی تری کات ، چیرۆکی زنجیرەکە هەلگری کۆمەلێک پەیامی سیاسی و درامی و کۆمەلایەتی هاوبەشە بە ژیانمان کە شایەنی لێ تێگەشتن و تێڕامانە ، لە هەموو ڕویەکەوە زنجیرەکە نایاب بوو ماوەی روداوەکان کارەکتەر و رۆلگێران و کات و دیمەنەکان تەواو گونجاو و کاریگەرن لەسەر دەرونی بینەر بۆ ئەم ساتە تەواو بینەر نغرۆی خۆی ئەکات بەوەی ئایا من بوام چیم ئەگۆری ئایا ئێستا گۆریم چی رویدا ئەوە بوو کە چاوەرێم دەکرد ! شایەنی بینینە

هیچ فیلمێکی ماڕڤڵ قسەی لەسەر نییە💖بەڕاستی ٢٠٢١ساڵێکی تایبەت بوو بۆ هەوادارانی ماڕڤێڵ زۆریش بە هاتنی شانگ چی دڵخۆش بووم شەڕەکانیشی جیاوازتر بوو لە فیلمەکانی تری زۆر زۆۆۆرر جوان بوون بەجدی هەر حەزەکەم وەسفی کەم💛دەستی هەموو کارمەندانی کوردسەبتایتڵ خۆشبێت هەمووتان دڵن دڵڵڵ💙

Taibattrin filmy Hindi 🍿

ئەتوانم بلێم باشترین فلیمی مێژوو باش ترین فلیم کە لوهەموو ژیانم دیبێتم پڕاوپر لە مانا ئای لە جوانی ئەم شاکارە مەزنە فلیمی وا دوبارە بونەوەی مەحالە💔

زنجیرەیێکی خۆش بوو شایەنی ئەوەیە بەشەکانی تریشی سەیر بکەی

بەجدی زنجیرەیە چەنێ زوتر سێریکەی درەنگە شای زنجیرەکان دەستی وەرگێرەکانیش خۆش

باشترین زنجیرە لە سەبارەت بە کۆتایی زەوی دەرھێنانێکی جوانی ھەبوو.

فلمێکی تا بڵێی ئاڵۆز بەڵام چێژ بەخش ئەم نواندنە جوانەی ڕۆبێرتیش لەولا ڕووداوەکانی فیلمەکە لە چەن سەردەمێکی مناڵی و گەنجی و پیری نیشان ئەدرێت و باسی دەستەیەک چەتەی جوولەکە ئەکات دەگەڕێنەوە بۆ نیۆیۆڕک { مانھاتن } بۆ دەسەڵات گرتن و مافیاگەری گەر ئەتانەوێ تێی بگەن بە مێشکێکی سافەوە یاخود زیاتر لە جارێک سەیری کەن دەست خۆشی لە ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمەش ئەکەم

ئەوەی لێی تێگەشتم: ھەندێ جار ئینسان خۆی بە کەمتر دادەنێ لە بەرامبەر ئەوانی تر، ھەست بە خۆشەویستی و گرنگی خێزانەکەی ناکات، بۆ ئەوەش پێویست بە چەند ڕووداوێکی تراژیدی دەکات، تا بیرت بێتەوە کەمتر نیت لە ئەوانی تر، تاکو ھەست بە خۆشەویستی خێزانەکەت بکەیت، تا بزانی چەندە گرنگن بۆ یەکتر..

ڕایان ئەکتەرێکە لەگەڵ زۆربەی ژێنەرەکان دەگونجێ ئەم فلیمەشی زۆر جیاواز و تایبەت بوو بەس چاوەڕوانی ئەو کۆتایە نەبووم کە ڕایان بمرێ

👏🔥 بەڕاستی ئەنمیەکی شازە
