زۆر حەزم لە فیلمێک نیە کە زۆر زۆر شتی نا واقعی تیابێ . بەڵام ئەم فیلمە تەواو ناوازەیە ، جیهانێکی جیاوازو خەیاڵی. ڕێک لەبەر ئەوەیە کە ئەتباتە دنیای خەیاڵەوە.

بەراستی زنجیرەیەکی زۆر خۆشە شایەنی سەیر کردنە بەڵام بە هیچ شێوەیک نەدەبایە بێڵامی بمرێ دەرهێنەر تەنیا بۆ خۆشی خۆی کوشتی😭😭😭😭😭

هەرچەندە شەڕەکانی درۆیە بەڵام چیرۆکێکی بەهێزی هەیە😍 .دەستان خۆش ماندوو نەبن

فیلمێک کە چێژێکی تایبەتت پێ دەبەخشێ فیلمێک کە نازانی لە داهاتوودا چی ڕودەدات و وە ئەمەش زیاتر فیلمەکەی بەچێژتر کردووە و ڕۆڵگێڕانی جەیک و هیو بێ وێنەیە بەڕاستی و خۆزگە زووتر سێرم دەکرد دەستی ستافی کوردسەبتایتڵیش خۆشبێت

فیلمێکی خۆشە. هەندێ جار بیرۆکەی ئاواش خۆشە کۆتایەکەی نەبینیتەوە و نەزانی بە دەقاو دەق چی ڕووی دا. بێگومان هیچ فیلمێک بێ کەموکوڕی نییە بەڵام ئەوکۆتاییەم زۆر بە دڵ بووووو هەر لەبەر ئەوەش10ئەستێرە.

فیلمێکی یەکجار ناوازە بوو .، بەڵام کۆتاییەکەیی قبوڵ نەکراوە ، حەیف بۆ هیچکۆک

دەزانیت ترسناکترین شت چییە ؟ ئەوەیە شوێنی خۆت نەزانیت لەم جیهانە ، ئەوەیە کە نەزانیت بۆچی لێرەیت ! ئەوە خراپترین هەستە بۆ مرۆڤ کە هەیبێت ، فیلمێکی تاڕادەیەک باشبوو چیرۆکێکی خۆش و نامۆی هەبوو کە بریتیبوو لە بەرجەستەکردنی توانایەکی سەرو سروشتی لە کەسێکدا کە ئاوێتەکردنی بە کۆمیک هەبوو ، وەکو سەرەتایەک بۆ ئەم بەشەیان خراپ نەبوو لە ناساندنی پالەوان و توانا لاوەکیەکانی پرسیار گەلێکیش لەم بەشەیان جێماوە ئەبی لە بەشەکانی تر شی ببنەوە ، بابەتە هەرە جوانەکە بەلای منەوە لە فیلمەکە ئەوەیە کە بەدەر لەوەی شارەزایت و هێزت تیای باڵایە دوور بویت شێواو و نارێک ژیان بەڕێ ئەکەیت بە جۆرێک خۆشترین کات و گەورەترین شوێن بۆت چوار دیوارە جوانترین ئاوێتە دانەوەی ئەم باسە لەم فیلمەدایە

بەڕاستی نایابە یەکێکە لە خۆشترین فیلمە ترسناکەکان😍😍

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی کڵێنت ئێستوود کە کاری دەرهێنانی بە جوانی بۆ کراوە هەر لەلاین کڵێنت بۆ کراوە بەهیوای ئەوەی ئاماژەی پێ بکەن کە یەکێکە لە 250کەی مێژوو دەس خۆش ماندوو نەبن بەهیوای ئەوەی کە زیاتر و زیاتر بەرهەمی کڵێنت ئێستوود ژێرنووس بکەن

بەڕاستی فلمێکی تا بڵێیی شاز و بە مانا بوو ئەم زنجیرەیە باس لەوە ئەکا مرۆڤە نابیناکان بێ توانا نین بابا ڤایسم زۆر خۆش وویست 😍😍

وەڵای شازە بەس حەیف کەم بوو دەکا زۆر جوان دروستکراوە دەستی هەموو لایکیش خۆشبێ😘

نایابە فێرمان دەکات کە کەسانی دەوروبەرمان تەنها بو ئەوە نینە چێژیان لێ ببینین وە باسی هاورێیەتیەکی ڕاستەقینە دەکات کە دەبێت هاوڕێ چون بێت

یەکێکە لە نایاب ترین ئەنیمەیشن ئەوەی لە فلیمەکە بە دڵم نەبوو تەنها گرافیک بوو بەس بەڕاستی چیڕۆکێکی مەزنی هەبوو کە ئەوەیش ژیان کردن بێ باوک و دایک

فیلمێکی پڕ لە شتی چاوەروانەکراوبوو دەستتان خۆشبێ بۆ ژێرنووسکردنی ئەو فیلمە ناوازەیە👏👏

خۆشەویستی دلخۆشت ناکات بە خیانەت ، بەلکو دلخۆشت دەکات بە ڕاستی ، لەوانەیە بیستنی ڕاستیش زەحمەت بێت ، بەلام ڕاستی هاوسەرگیریەکەت پاک و خاوێن دەکات ! فیلمێکی ناوازە بوو بیرۆکەیەکی جیاواز و بابەتێکی دیاری کۆمەلگای پێبکا بە پەیامەکانی ، چیرۆکی فیلمەکە بینەر بە دوو ئاراستەیا ئەبات ، بەلام کۆتایەکەی تەواو یەکلاکەرەوەیە بۆ بینەر ، چیرۆکی فیلمەکە دوو بابەتی زۆر جوانمان بۆ شی ئەکاتەوە یەکەمیان پیاوان چیان لە هاوسەرەکانیان ئەوێ ؟ ئایا ئەو شتەی ئەیانەوێ بۆ هەمیشە دەیانەوێت بە خۆ سەپاندن بێت ؟ ئەوەی دەیانەوێت خۆشەویستیەکی راستەقینەیە ؟ بەی بۆ ئامادە نین قوربانی و کات بەو خۆشەویستیە بدەن ؟ گەر واشبوو و بەدلی ئەوان ڕێی کرد ئەی ماف و ژیانی ئافرەتەکە و ئازادیەکەی لە کوێدایە ؟ دووەمیان خۆشەویستی چۆن بونیات ئەنرێ ؟ لەسەر بنەمای ناڕاستی بنیات نر تا چەند خۆی دەگرێت تا چەند پتەوە ؟ تا چەند لەدوای ژیانی هاوسەرداری پەیوەندی و لاوازیەکانی رابردوت سەبارەت بە سۆزداری دێنەوە ڕێت ؟ هۆکاری خیانەت و دروستبونی کۆی وەلامەکان لە نێو ئەم فیلمەدان ، جوانترین بابەتی سایکۆلۆژی و دەرونی کە لەم فیلمەدا جێی کراوەتەوە ئەویش روبەروبونەوەی واقیعە تاریکەکانی ژیانی هاوسەرداریە کاتێک ئەوەی رابردویەک و پەلەیەکی رەش و شاراوە بوە لەسەر ژیانت بەشێویەکی راستەوخۆ روبەروی ئەبیتەوە تەواو تراژیدیانە لێرە فیلم کراوە ، بەلام دواجار خۆشەویستیەکی راستەقینەی بێ خەوش بناغە بۆ دانراو لەسەر ڕاستی و پتەوی تەواو ئەو بابەتانە خاڵی ئەکاتەوە ، وەک لە دیالۆگێکی فیلمەکەیا ئەلێت ، بە بێ بناغەیەکی بەهێز درەخت ناتوانێت گەشە ناکات ، ناتوانێت خونچە بگرێت ، ناتوانێت جوان بێت ! شایەنی سەیرکردنە
