filmeke chezh baxsh w xosha ... chezhm la benene wargrt ... balam tekalayake john wick y tyaya

Ba rasti flimke nayab bw awanay seryan nakrdwa dlnytan akamawa ka sere kan

بەڕاستی ئێمە سوپاس گوزارین كە بێبەش نەكراوین لە فیلم. و زنجیرە كۆرییەكان زۆر سووپاستان. دەكەین بەردەوام بن بۆ هەمیشە فایتینگ ✊

کۆمەڵێک پوچگەرایی لەسەر بنەمای ئاین و زانست و کلتور لە لایەن کۆمەلێک کەسی درندە و بێ هەست بۆ سەلماندانی شت گەلێک کە خۆیان بەرگەی زانینی ناگرن ، ئامادەکاری ئەوەیان تێدایە ژیانی کۆمەلە مرۆڤێک بخەنە مەترسی بیانکەنە قوربانی مەبەستە گلاوەکانیان ، ئەم فیلمە پەیامێکی ئێکجار تاریکی لە خۆ گرتوە کە کرانەوەیەک بوو بۆ نیشاندانی ئەو بارەی لە دێر زەمانەوە تا ئێستاشی لەگەلدابێت مرۆڤی پاک و بێ تاوانی بۆ ئکرێتە قوربانی کە بە پلە یەک ئاین دووش زانست تاوانبارن پێی ، ئەم فیلمە ریبوتی بەشێکی تری بوو بەشەکەی تری بێ وێنەتر بوو رونکردنەوەی زیاتری تێدابوو بەلام ئەمەشیان خراپ نەبوو رۆلگێران و باسە هەست بزوێنەکانی ناوی ماقول تر بوو ، هاوشێوەکانی ئەمە دلخوازترین فیلمن لای من شایەنی سەیرکردنە

فیلمێک بەزەیتت پێ ناکا ، چیرۆکێکی نایاب و ئالۆز کۆتاییەکی سەمەرە ، ئەمە فیلمە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین مرۆڤ چەندە چلێسە بۆ گیانی خۆی وە تاکە هۆکار کە لە هەر مرۆڤێکا هەبێت بۆ گێرەشێوێنی و یەکتر لەناوبردن رقە ، کە بەشێکە لە سروشتمان گەر هاتو کۆنترۆل نەکرا ئەکرێ باشترینەکان ببنە خراپترین بۆ باشی دۆخی و گوزەری خۆیان

فیلمی ھیچکەس بە میتۆدی فیلمی جۆن ویک! ئەم فیلمە سینەماییە بەرھەمی سەردەم و ساڵانی کۆرۆنایە، سەردەمی کۆرۆناش وایکردووە تارادەیەک لە گشت کایەکاندا نەتوانرێت بە تەواوی ماف بەحەقیقەت و ماھیەتی بەشێک لە کارەکان بدرێت! فیلمی (NOBODY )، فیلمێکی ئاکشن و ھەستبزوێن و تاوانییە، لە ساڵی (٢٠٢١)دا بڵاوبۆتەوە. لەم فیلمەدا دەرھێنەر بە ئاشکرا ویستوویەتی تەقلید و لاسایکردنەوەی تەکنیکەکانی زنجیرە فیلمی (جۆن ویک) بەرجستە بکاتەوە، وەتارادەیەکیش ئەمەشی ئەنجامداوە! بۆ نمونە بینەر ھەر لە تەماشاکردنی پۆستەری فیلمەکەوە درکی ئەم راستیە دەکات! واتا؛ کاتێک ھەندێک لە دیمەنە پڕ جوڵە و ئاکشنەکانی فیلمی (نۆبۆدی) دەبینی، راستەوخۆ شێواز و جۆر و تایپی شەڕکردن و تووندووتیژی و جوڵەخێراکانی کارەکتەری (جۆن ویک)ی فیلمی جۆن ویکمان دێتەبەرچاو، بەلام دەتوانین بڵێین؛ لەمدا بە کەمێک تەکنیکی لاوازتر! زۆرجار من کاتی تەماشکردنی فیلمە ئاکشن و جەنگیەکان بۆ شەوان و کاتە درەنگەکان دادەنێم، ئەمە یاسا نیە! شتێکە تایبەتە بە خۆم و بۆتە خوو! چونکە بە رای خۆم شەوان بینەر کەمتر تەرکیزی لەسەر چیرۆک بۆ چڕدکرێتەوە ئەوەش رەنگە بەھۆی کاریگەری ماندوتێی کاری ڕۆژانە و ماندووتێتی بینینی چاو و ھەروەھا ھیلاکی مێشکەوە بێت، ھەربۆیە زیاتر بینینی فیلمە (درامی و مێژووی و تاوان و لێکۆلینەوە)کان لە بەر گرنگی ناوەرۆکی چیرۆک دەخەمە کاتە بەتاڵەکانی ڕۆژەوە! جا بێمەوە سەر ئەم قسەکردن لە سەر تایپی ئەم فیلمە ئاکشنانە کە زۆرجار ھاوشێوەن یەکترن، واتا زۆرجار کارەکتەری سەرەکی، یاخود پاڵەوانی سەرەکی تێیدا رابردوویەکی نامۆ و پڕ نھێنی و پڕئازاری ھەیە، ئەو ڕابردووەش ماندووی کردووە و ئیتر پێویستی بەپشوو و حەوانەوە ھەیە! کارەکتەری سەرەکی دەیەوێت بەھەر نرخێک بێت لە رابردووکەی خۆی ھەڵبێت! بەلام وەک ھەمیشە ئەستەمە! ھەر ئەمەشە وادەکات بە ھۆکاری رووداوی لە ناکاو و نەخوازراوەوە دوبارە بگەرێتەوە ناو ململانێ قوڵ و تووندوتیژەکانەوە، تەنانەت بەشێوازێک کەسەکە ناچارە بچێتەوە سەر پلێت و ئەسلیەکەی خۆی کە پێشتر پێی ناسراوە!

Dastan xosh lashtan sagh tkaya zyatr dramay kore bllaw bkanawa

filmeke chezh baxsha ka chanden amozhgare la xo agret

فیلمێکی بەڕاستی نایاب بوو یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوە بوو کە لە فیلمەکانی جۆن ویکەوە نزیک بوو. وە بەڕاستی وەرگێڕانێکی زۆر جوانیشتان بۆ کردووە دەستان خۆشبێت

تا ئێستا فلیمی جەنگی وا خۆشم ندیەوە براڕۆ نایاب و خۆشە وە شایەنی ئەوەیە لە خۆشترین فلیمەکانی جیهانە خۆشترین مەقتەعی 12 دەقەی کۆتایە لە کۆتای دەستان خۆش بێت ماندوو نەبن

ورک هەموو کات چاوی ئێمەی پر چژێژکرد سوپاس ی وەرگێر ئەکەم و هەمویان بەتایبەت جاکی

بەڕاستی شایەنی ئەو ڕەیتینگە بەرزەیە زۆر زۆر بەچێژبوو

فلیمێکی نایاب وە شێتێکی نوێیە لە جیهانی سینەما ئەم جۆرە فلیمەنە خۆم یەکەم جارمە ئەم جۆرە فلیمانە ببینم یەکێکە لە باشترینەکانی 2020 باوڕ ناکەم هیچ کەسێک هەبێ ڕقی لەم جۆرە فلیمانە هەبێت

گەرچی هاوشێوەی چیرۆکی ئەم فیلمە زۆرە بەلام بەراستی ئەوەیان چێژێکی تایبەتی هەبوو ، رۆلگێرانی ئەم کچە بچوکەش زۆر بێ وێنە بوو وەک ئەوەی بەتەواوی لە نێو راستی ئەو ژیان و دۆخەدا دابن

فیلمێکی زۆر تایبەت و شازە وانەی ژیانی لێ وەردەگری و بەڕازتی هەست بزوێنە شایەنی سێرکردنە گەر ئەم هەڵسەندگاندنەت بینی دلنیابە پەشیمان نابیتەوە لە سەیرکردنی لە ڕووی کامێرا و کارەکتەر و هەموو شتێکیەوە بەراستی شازە!
