دەستان خۆش ئەم شاشە ڕەش و سپیانەو تەلەفزیۆنەکان جیاوازی کردبوو

زۆر تایبەت بوو بەڕای من نیک فیوری فیلمەکەی خۆشتر کردبوو 😂❤

بەڕاستی فلیمێکی مێژووییە کە زۆر بەی زۆری پاڵاوانانی ئاکشن تێیدا بەژدارین کردووە دووبارە بوونەوەی ئەم فلیمە مەحاڵە فلیمێکە پڕا و پڕ لە ئەفسانە

من لە شوێنێکی تر خوێندومەتەوە کە چیرۆکەکەی لە چیرۆکی (فۆرێست گەمپ) دەچێت، بەڵام لێرەدا پێموایە جەختکردنەوەیەکی زۆر جیاواز هەیە ( فۆرێست گەمپ ) بەشێوەیەکی سەرەکی جەخت لە گەشتی یەک پیاو دەکاتەوە ، لە کاتێکدا ئەم فیلمە دەست بۆ نوێگەری و چۆنیەتی هەستی نەوەی دایک و باوکمان و کەلێنی نەوەی نێوان دایک و باوکمان و نەوەی ئێستامان دەبات .

دەستان خۆش بەڕاستی چێژی خۆی هەیە

هیوادارم بەزوو ترین کات وەرزی دووەم دانبنێن زۆر سوپاس رەنجتان نەچوە بەزاییە

فیلمێکی خۆش بوو خاوەن چیرۆکێکی جیاواز ، بە جەرگی خێزان و سۆز و قوربانیدانی باوک زۆر جوان لەم فیلمە ئەدرەوشێتەوە ، بەدەر لە مانەش سیاسەتێکی ناشرینی ولاتە زلهێزەکان بۆ پەیداکردنی ئاژەوە و کێشە بە بیانوی جیاواز لە هەر شوێنێک کە بیانەوێت

هەر چەندە ئەم بەشە ڤیێنی تێ نەبوو بەڵام هەر بەشێکی سەرکەوتووبوو

بەدوای جووتە جوانەکان دەگەڕێیت یان هەست بە ڕۆمانسیەت دەکەیت؟ ئێرە شوێنی راستە بۆی هاتویت ڕاستەوخۆ سەیری فیلمەکە بکە ئەم فیلمە ئەو جۆرەیە کە دوای سەیرکردنی، بە هەستێکی خۆشەوە جێت دێڵیت کە لە خۆشیدا خەریک بوو بفڕم

به راستی ناوازه بوو

بەڕای من یەکێکە لە باشترین زنجیرەی خەیاڵی زانستییە زۆر خۆشە و شایەنی بینینە🖤

💙زنجیـــرەیەکی تەواو نایابــە شـایەنــی بیـنیــنە 💔🥺هــەســـتت ئـەجوڵێـنێ

دووبـــــــــــــــــــــــــــــــارە بـوونــــــــەوەی نیـیــــــــــــــــــــــــــە 🖤🥺 GOT فـەقـــەت

و اللە زۆر خۆش بوو بەس لەقتەی ئاخیری بڕەک خەطەر بوو🐸

چیرۆکی فیلمەکە خۆشە ، بینەر بە چەن ئاراستەیەک ئەروێنێت بەهۆی ئالۆزیەکەی بەلام کۆتایەکەی هەست بزوێن و یەکلاکەرەوە بوو ، بژین

هەموو تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتو جیاوازی نیە لەگەل جادوو ، چی ئەبێت گەر مڕۆڤەکانیش بخرێنە داوی تاقیکردنەوەی ئەم جادووە ، فیلمەکە بێ وێنە بوو چیرۆکێکی ئالۆزی ناوازەی هەبوو گەرچی دادپەروەرانە نیە مرۆڤێک مرۆڤ بخاتە تاقیکردنەوەیەکی لام شێوە بەلام فیلمەکە دەکرێ کراونەوەیەکی بێ وێنەی هەبێ بۆ هاوبیرانی ئەو کەسانەی دەخەڵەتێن بە مادە بۆ سپاردنی گیانی کەسانی تر
