پێداچوونەوەکان(38,925)

بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕوداوەکانی فیلمەکە ئەگەر من دڕەندەیەکی زۆر قێزەونیش بم ئایا شایەنی ئەوە نیم کە ژیان بکەم؟ سەرەتا شتێک هەیە دەبێ بیزانن ئەویش ( خەوتنی موگناتیسیە ) کە لەڕێگەی ئەم تەکنیکەوە ئەتوانن کەسی بەرامبەر بخەوێنن بەڵام خەوێکی قولو ئاسایی نا بەڵکو خەوێکی تایبەتە لەکاتی خەواندنی کەسەکە هەر فەرمانێکی پێ بکەن جێبەجێی دەکات بێ ویستی خۆی کاتێ هەڵسا لەو خەوە و بێئەوەی لەبیری بێت کە فەرمانیان پێی کردوە وادەزانێت خۆی ئەوکارە ئەنجام دەدات و ویستی خۆیەتی و ئەمە شتێکی ڕاستیەو فانتازی نییە لەجیهانی ئەمڕۆدا دەکرێت... ..... فیلمەکە باسی ترسناکی وشەکان ئەکات دەکرێت وشەیەکی زۆر سادە کارەساتی گەورەو دڵتەزێنی لێبکەوێتەوە باسی کەسێک دەکات بەناوی دایسو کە لەشەوی لەدایکبونی کچەکەیدا ژنەکەی دەکوژرێت ودەڕفێنرێتو زیندانی دەکرێت و و زیندانیەکی ئاسایی نا بەڵکو بۆ ماوەی 15 ساڵ لەژورێک بەند دەکرێت بەبێ ئەوەی بزانێ کێ وای کردوە وە بۆ وادەکات و هەمو ڕۆژێک بەگازێک بێهۆش دەکرێت و خەوتنی موگناتیسی لەسەر ئەنجام دەدەن و دوای ئەو پانزە ساڵە بەری دەدەن و دەچێتە مەتعەمێک کە کچێک دەناسێت کەکارەکتەرێکی زۆر گرنگە بیناسن ناوی میدۆیە کە لەڕاستیدا کچی خۆیەتی بەڵام کەسیان ئەوی تریان ناناسنەوە لەبەر ئەوەی کچەکەش بەهەمان شێوە لەلایەن پیاوێکەوە خەوتنی موگناتیسی لەسەر ئەنجام دراوە لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی لیی هو باشە ئەم پیاوە بۆوادەکات ئامانجی چییە ئەم پیاوە کاتی خۆی پەیوەندیەکی نەشیاوی هەبوە لەگەڵ خوشکەکەیدا بەناوی لی سوو و خوشکەکەی دوگیان دەبێ و مناڵی براکەی لەسک دەبێ و دای سوو بینیویەتی کاتێ ئەمدوانە کاری سەرجێی دەکەن بۆیە بە برادەرێکی خۆی دەلێت و ئەویش بڵاوی دەکاتەوە تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی کچەکە خۆی دەکوژێت چونکە چیتر بەرگەی ئەو قسەو قسە ڵۆکە ناگرێت براکەی دەیەوێت ڕێی لێ بگرێت بەڵام ناتوانێ بۆیە دەیەوێت تۆڵە لەم دایسوە بکاتەوە بۆیە زیندانی کردوە بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی بۆ دایسو و کچەکەی میدۆ خەوتنی موگناتیسی بەکار هێناوە ؟ بۆئەوەی وا بکات ئەودوانە یەکتری نەناسنەوە و بکەونە خۆشەویستی یەکتر و کاری سەرجێی ئەنجام بدەن واتا چونی بۆ ئەو مەتعەمەو قسە کردن لەگەڵ کچەکەیدا و کچەکەش وا بەزویی بۆتە برادەریو چۆتە دڵیەوە سوتفە نەبوە بەڵکو پێشتر فەرمانیان پێکراوە کەوابکەن لەڕێی خەوتنی موگناتیسیەوە کەبەدرێژایی ئەم پانزە ساڵە پێیدا تێپەڕبونە ... و هەموو شت بەپێی پلانەکە دەڕوات و دایسو دەکەوێتە ئەو داوەوە و کاری سەرجێی لەگەڵ کچەکەی دەکات بێئەوەی بزانن کەئەوان کچو باوکن چونکە لەژێر کاریگەری خەوتنی موگناتیسین و هەمان سیناریۆ دوبارەدەکاتەوە وەک چۆن ئەو لەکەڵ خوشکەکەی بوو ئەم لەگەڵ کچەکەیدا سێکسی ئەنجامدا بەڵام ئەو لیی هو بەبڕیاری خۆی ئەوکارەی کرد بەس دایهو لەژێر کاریگەری خەوتنی موگناتیسی بو ئەوەتان لەبیر نەچێت... بەڵام لەدواتردا لیی هوو پێی دەلێت کەئەوە کچەکەتە و من ئەوکەسەم کەتۆ ژیانیت وێرانکردو ئەوقسەیەت بڵاو کردەوە کەمنو خوشکم چیمان کردوە پێکەوە و پێشی دەلێت کەهەموو ڕوداوەکانی تۆمار کردوە لە لای خۆیدا و دەلێت کە بەکچەکەت دەلێم کە ئەوە باوکتە وا سێکسی لەگەڵ کردووی لێرەدا مەشهەدێکی زۆر کاریگەر دەبینین کە چۆن دای سوو لێی دەپاڕێتەوە کە ئەو کارە نەکات وپێی دەلێی دەبمە کوێلەت و زمانی خۆی دەبڕێت وەکو ڕەمزێک بۆئەوەی ئیتر بێدەنگ ئەبێو باسی خەڵکی ناکات لی هوو ڕازی دەبێ کە بەکچەکەی نەلێ و پاشان ڕاستەوخۆ خۆی دەکوژێ چونکە تاکە ئامانجی ژیانی ئەوەبو توڵە لەدایسوو بکاتەوە و ئامانجەکەی بەدی هێنا بۆیە چیتر هیچی نەمابو لەژیاندا ئەنجامی بدات دیمەنی کۆتایی فیلمەکە .. لەکۆتایدا دایسو دوای ماوەیکی زۆر خەوتنی موگناتیسی بۆخۆی ئەنجام ئەدات تاکو ئەو ڕاستیە لەبیر کات کە سێکسی لەگەڵ کچەکەی خۆیدا کردوە.. کۆتاییەکەی کراوەیە و سێ شیکردنەوەی بۆ کراوە .... یەکەم :دەلێت نەیتوانیوە ئەو ڕاستیە لەبیر کات چونکە کاتێک کچەکەی باوەشی پێدەکات و پێی دەلێ باوکە پێدەکەنی و دواتریش لە دەموچاویا ئازارو ئەشکەنجە دەبینین ئەو پێکەنینەش لەوەیە ئاماژە بێت بۆئەوەی دڵخۆشە بەوەی کچەکەی هێشتا ڕاستیەکەنازانێ بەم حسابە بێت هێشتا خۆی ڕاستیەکە دەزانێت بۆیە هەستیشی بەئازار کردوە دوەم:دەلێت خەوتنە موگناتیسیەکە سەری گرتوەو توانیویەتی ڕوداوی سەرجێییکردنەکە لەبیر بکات سێیەم: و بەپێی ویکی پیدیا دەلێت کە لەڕاستیدا ئەودیمەنەی کۆتایی تەنها خەیاڵەو لەڕاستیداهیچ خەوتنێکی موگناتیسی ڕوی نەداوە تەنها خەیاڵێکی دایسوە پەیوەند بەسام

Oldboy
2003 | ئەكشن
Oldboy
بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەخێربێیت بۆ دۆنگـماکـگۆل فیلمێکی بێ وێنەی دژە جەنگە، کە باس لە ساڵانی 50کانی سەدەی پێشوو دەکات. یەکەمین فیلمی سەربەخۆی دەرهێنەر کوانگ هیونک پارکە. ئەوەی فیلم بەخێربێیت بۆ دۆنگماکگۆل جیادەکاتەوە لە فیلمە جەنگیەکانی تر نەهاتووە وەسفی لایەنێک و وڵاتێک بکات، بەڵـکو دژی جەنگ دەدوێت، وە هەست و سۆز و کۆمێدیا پیشاندەدات لە بابەتێکی زۆر هەستیاردا. لە گەرمەی جەنگی کۆریادا، فڕۆکەوانێکی هێزی هاوپەیمانان، لە ناوچەیەکی دابڕاودا بەردەبێتەوە و فڕۆکەکەی تێکدەشێکت. ئەم پیاوە لەلایەن گوند نیشینێکەوە ڕزگار دەکرێ لە مردن. گوندنیشینێکی گوندی دۆنگماکگۆل کە گوندێکی دابڕاوە و بێ ئاگان لە جەنگ و درووست بوونی چەک و بۆمب هەر پێشکەوتـنـێکی مرۆڤایەتی. پاش ماوەیەکی کەم سەربازانی کۆریایی باکور کە سێ سەربازن، ڕێی لێ وون بووە لەم لادێیە خۆیان دەبیننەوە. وە دوو سەربازی کۆریایی باشوریش کە ڕیزەکانی سوپایان جێهێشتووە ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە. پاش چەندین سوکە شەڕ و کۆمەڵێ بابەتی خەندە ئامێز لە نێوان هەردوو لادا لە کۆتایدا هەردوولا کینە و ڕقیان بەرامبەر یەک دەخـەنە لاوە و هەوڵی پاراستی دێیەکە دەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. باشترین بەشی فیلمەکە سیناریۆکـەیەتی، هەرگی هەوڵی پیشاندانی تەنیا نمایشێک نادات چونکە زۆر بەباشی پێکەوە بەستراوە. دۆخێک دەخوڵقێنێت کە زۆر بە ئارامی بیروبۆچونی سەربازەکان بەرامبەر بە جەنگ دەکۆڕێت. بە تیپەڕبوونی کات وێنای سەربازەکان بەرامبەر بە یەکیش دەگۆڕێت. لەگەڵ فڕێدان چەکەکانیان و پۆشاکە سەربازیەکانیان ئەوانیش دەبن بە مرۆڤانێکی سادە و بە کەیف و شاد وەک خەڵکی گوندەکە. فیلمەکە لە زۆرێک لە دیمەنەکاندا بە شێوەیەکی جوان دژی جەنگ دەوەستێتەوە. کچـەکە کە لە ڕووی مێشکەوە تۆزێک پەکەوتەیە، لەوانەیەک زۆر بە کەمی ئەوەی بینەری فیلمەکە بووبێت درکی بەوە کردبێت کە ئەم گرنگترین کەسایەتی فیلمەکەیە! چونکە ئەم خاڵی سەرەکی گۆرانی دڵە لە فیلمەکەدا. فیلمەکە پەلەناکات بۆ تەواو بوون. بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ باسکردنی بارودۆخێکی وا هەستیاردا بینەر چێژیش ببینێت، بۆیە هەر ساتێکی فیلمەکە بۆ بینەر جێی تیاڕامانە. بە تایبەت کە وێنەگرتنێکی باشی بۆ کراوە لە لۆکەیشنێکی وەهادا ڕێک توانیەتی پڕبەپێستی سیناریۆکە بێت و دوور بێت لە کەم و کورتی. دیمەنی تەقینەوەی کۆگای گەنمەشامیـەکە و پارچەبوونی کە وەک باران دێتە خوارەو هێند هێواش کراوەتەوە وە هێندە هێور کەروەیە کە بینەر هاوشان لەگەڵ کارەکتەرەکان چێژ لەو دیمەنە دەبینێت. لە کۆتایدا سەربازەکان دەجەنگن بۆ پاراستنی گوندەکە و لە ژێر تۆپ باران و هەڕەشەیەکی گەورەدان، کەچی دەبنە مایەیی خۆشحاڵی بۆ خەڵکی گوندەکە کە ئەوان لە مەودایەکی دوورە لێی دەڕوانن کە دیمەنێکی جوانی هەیە. ئەمەش یەکێکە لە دیمەنە کاریگەرەکانی فیلمەکە. فیلمەکە بەوە کۆتا دێت کە لاشەی سەربازەکان دادەپۆشرێن بە بەفر کە ئەمیش نیشانەی ئاشتیـە کە پەیامی فیلمەکـەیە. بەخێربێیت بۆ دۆنک ماکگۆل فیلمێکی ڕەنگ و ڕەنگە، دەتوانم بڵێم ڕەنگا ڕەنگترین فیلمی جەنگیە بینەری بووبووم. ئەم شتەش زۆر جوانە لە فیلمەکەدا. بەس نیە ئەم هەموو فیلمە ڕەش و سپی و بێ ڕەنگەی جەنگی نیشانی خەڵکی دراوە ؟! پێم وایە دەبێ تاکی ئەمریکی و فیلمسازانی ئەمریکی بینەری بن و فێربن لە فیلمێکی جەنگیدا وانەی مرۆڤایەتی بڵێنەوە نەک هێندە مێژووی پیسی مرۆڤ دووبارە و دووبارە پیشانی مرۆڤ بەنەوە کە زۆر جاریش بە نادرووستی ئەم کارە دەکەن. زەردەشت شەهاب

Welcome to Dongmakgol
2005 | كۆمێدی
Welcome to Dongmakgol
بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆمبی بۆ فرۆشتن، نموونەیی فیلمێکی کۆمێدی سەرکەووتوو هەمیشە پێویست نیە ئێمە لەسەر فیلمێکی جدی بنووسین، یاخود پێشنیاری فیلمێکی جدی بۆ یەکدی بکەین. بەڵکو نووسین لەسەر فیلمێکی کۆمێدیایی پەتی یاخود ئاکشنی پەتی یان هەر ژانەرێکی تر کە زۆرکات لەلایەن بینەری جدیەوە گرنگی پێنادرێ بەڕای من پێویستە. لەبەر ئەوەی سینەما فراوانە و هەموو ژانەرێک گرنگی خۆی هەیە، لێرەدا من فیلمێک باس دەکەم وەک نموونەیەک بۆ کۆمێدیایی پەتی سەرکەووتوو. فیلمی « خێزانێکی سەیر: زۆمبی بۆ فرۆشتن » فیلمێکی کۆمێدی-زۆمبیـــە. یەکەمین کاری دەرهێنانی « لی مین جای »یە. لەم فیلمەدا هەرچەند یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی فیلمە لەلایەن دەرهێنەرەوە، بەڵام بەهۆی سەرنج ڕاکێشی چیرۆک و باسی فیلمەکەوە کۆمەڵێ ئەکتەری دیاری وڵاتی کۆریا بەژدارن تێیدا کە گرنگترینیان ئەکتەران: جون جای یۆنگ و کیم نام گیلە. چیرۆکی فیلمەکە باس لەخێزانێکی ناوچەیەکی بچووک دەکات کە پیاوێک دەدۆزنەوە و هەوڵدەدەن پارەی پێ پەیدا بکەن بەڵام دواتر دەبێت بە کێشە بۆیان. لەدەست پێکدا ئەگەر ئێمە نەزانین ژانەڕی فیلمەکە کۆمێدیە هەرگیز هەست ناکەین ئێمە بینەری فیلمێکی کۆمێدی دەبین، چونکە زیاتر کەشی دەستپێکی فیلمەکە بە فیلمێکی ترسناک یان هەستبزوێن دەکات « هەرخۆشی ژانەری ترسناک بوونی هەیە لە فیلمەکەدا بەڵام بەهۆی تۆخی کۆمێدیا ئەوە شاردراوەتەوە ». بەڵام دواتر و پاش چەند خولەکێک بۆمان ڕووندەبێتەوە ئەمە فیلمیکی کۆمێدیە، کۆمێدیایەک بەتامی کۆمێدیا، دوور لە هەر گرێ و سەرلێتێکدانێک تا کۆتای فیلمەکە دەڕوات. بینەری ئاسای چێژێکی یەکجار زۆری لێدەبینێ بەڵام ئەم چێژە بێگومان بۆ بینەرێکی بەردەوامی سینەما کەمترە. کارەکتەرە سەرەکیەکانی نێو فیلمەکە هەرکەس و چیرۆکێکی خۆی هەیە واتە ئێمە کەسایەتی هەموویان دەزانین هەر لە نیوەی یەکەمی فیلمەکەوە. داڕشتێنکی جوان بۆ کەسایەتیەکانی فیلمەکە کراوە دەزانین کە سرووشتیان چۆنە، نەک وەک زۆرێک لە فیلمە کۆمێدیەکان هەرجارە و کارەکتەرەکان جۆرێکن. بینەر چێژ لە زۆربەی دیمەنەکان دەبینێ چێژ لە دیالۆگەکان دەبینێت وە چێژێکی بێهاوتا لە کامێرا و شێوازی وێنەگرتن دەبینێت. چیرۆکی فیلمەکە تەواو جیاوازە لەزۆربەی فیلمە زۆمبیەکانی کە تا ئێستا بەرهەم هاتووە، بەوەی کەشێکی کۆمێدی پێدراوە وە لەگەڵ ئەوەشدا زۆمبی وەک شتێکی زۆر ترسناک پیشان نادات. وە شتێکی تر کە جێی سەرنجە ئێمە نزیک 2 کاتژمێر ڕووداو لەسەر ڕووداو دەبینین واتە فیلمێکی فرە دیمەن و فرە ڕووداوە، کامێرا لە شوێنێک زۆر بەکەمی جێگیر دەبێت و دەوەسێتت، هەمیشە لە جوڵەدایە. ئەم جۆرە وێنەگرتنە و جوڵە بەردەوامە ئەگەر ئاوا بە شێوەیەکی زیرەکانە بکرێت ئاوا چێژێکی زۆر باش دەدات بە فیلم. دەرهێنەر بەو پێیەی یەکەمین فیلمێتی فیلمێکی زۆر باشی کۆمێدیایی درووست کردووە، کێشەی زۆر کەم دەبینین لە دەرهێنانیدا، بۆیە من پێم وایە دەتوانێ لە داهاتوودا فیلمی زۆر باشتر درووست بکات، چونکە توانیوویەتی ئەکتەری زۆر باش لەیەکەمین فیلمیدا کۆبکاتەوە و ئەمەش وادەکات ئەکتەری دیکەش بێنە نێو بەرهەمەکانیەوە. ڕۆڵگێڕانی ئەکتەران پڕ بە پێستی ڕۆڵەکەی پێیان دراوە بوو. من تا ئێستا « کیم نام گیل و جونگ جای یۆنگم » لە فیلمی کۆمێدیدا نەبینی بوو، بەڵام لێرەدا کۆمێدیایەکی زۆر جوانیان پیشانی بینەر دا. پێم وایە هەردووکیان دەتوانن زیاتر کار لە فیلمی کۆمێدیدا بکەن و وە سەرکەووتووش بن. ئەکتەرانی دیکەش ڕۆڵگێڕانیان باش بوو بە تایبەت جونگ گا ڕام بەڕۆڵی زۆنگبی. لۆکەیشنی فیلمەکە زۆر گرنگ بوو بەڕای من چونکە بوونی چیرۆکێکی وا پێویست بوو ناوچەیەکی بچووک بێت و دوورە دەست بێت، ئەگەر وانەبـــوایە ئەوە تا ڕادەیەک ڕووداوەکان دەبوونە جێی گومان و لاوازیەک لە سیناریۆدا بەدیار دەکەوت. بۆیە هەڵبژاردنی ئەو شوێنە بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە هەم دیمەنێکی دڵڕفێنی هەبوو جوانیەکی بە فیلمەکەدابوو هەم سوودێکی زۆری بە سیناریۆیی فیلمەکە گەیاندبوو. بۆچی بینینی فیلمێکی ئاوا گرنگە ؟! بەڕای من سینەما پێش هەموو شتێک چێژە، ئەکرێ زۆر کەس وا بیرنەکاتەوە بەڵام ڕای من وایە. ئەم فیلمەش بێگومان ئەگەر کەسێک حەز ژانەری فیلمەکە بکات چێژێ لێدەبینێت، چونکە کۆمێدیایەکی پەتی لە ئاستێکی بڵند دەبینرێ تێیدا، دوور لە هەر گاڵتەیەکی « جنسی ». زەردەشت شەهاب

The Odd Family: Zombie On Sale
2019 | كۆمێدی
The Odd Family: Zombie On Sale
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

خۆشترین فیلمی ئاکشن و سەیارە

Fast & Furious 6
2013 | ئەكشن
Fast & Furious 6
بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر کەم لەو فیلمانە هەیە کە ناوی فیلمەکە و ناوەڕۆک و چیرۆکی فیلمەکە وەکو یەک و تەواوکەری یەک بن کە ئەم فیلمە ناو و ناوەڕۆکی وەکو منداڵێکی جەمک(دووانە) وایە کە مشەخۆر لێرەدا بۆ خێزانە هەژارەکە دەگەڕێتەوە کە چۆن خۆیان دەژێنن لەسەر خێزانە دەوڵەمەندەکە کە ئەمەش کاری مشەخۆرەکانە تەنانەت دیمەنی کۆتایی فیلمەکەش باسێک بوو بۆ سیفەتێکی مشەخۆرەکان کە چۆن مشەخۆرەکان هەڵدەستن بە کووشتنی ئەو لاشەیەیی کە لەسەری دەژی کە ئەمەش ڕێک پێناسە و هۆکارێکی تەواوەتییە بۆ دیمەنی کۆتایی فیلمەکە کە بۆچی خێزانە هەژارەکە هەستان بەکووشتنی خێزانە دەوڵەمەندەکە ، فیلمەکە بەشێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا ڕەخنە دەگرێت لە چینی هەژارەکان و دەوڵەمەندەکان و باس لەو ڕق و کینەیە دەکات کە ئەو دوو چینە هەیانە بەرامبەر یەکتری و لە چەندین دیمەن ئەو ڕق و کینەیە ڕوون دەکاتەوە بۆ بینەر

Parasite
2019 | كۆمێدی
Parasite
Zyad Azad
4 ساڵ پێش ئێستا

Dastxosh nayaba

Bee Movie
2007 | ئەنیمەیشن
Bee Movie
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نایاب و جوان

Fast Five
2011 | ئەكشن
Fast Five
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

چی دەبێت ئەو رۆژانەی ئێستا تێی داین ببن بە مێژوو ! مێژویەکی کورتیش نا بەلکو مێژویەک کە مرۆڤ ئەوەندە خراپە و هەلانەی کردی لەوکاتە بەس نەبوبێت بۆ فێربون لێیان کە چەندە کونشدەن مێژویەک سەر شۆر بن بەرامبەری کە لە ئاست ئەو هەموو ئاست بەرزی و رۆشنبیری و تەکنەلۆژیا هێشتا خەریکی گێرە شێوێنی و زۆرانبازی بن لەگەل یکتری ، ئاخۆ ئەبێ چەن مەترسیدار بێت کاتێک مرۆڤەکان شادی بگێرن و چەپلە لێدەن بۆ کوشتن و تێکدانی ژیانی ئەوانتر ! شاکارێک بۆ سینەما فیلملێکی تەواو تایبەت و هەلگری پەیامێکی تاریک بۆ داهاتوو شایەنی سەیرکردنە لە هەموو ڕویەکەوە نایابە

Mortal Engines
2018 | ئەكشن
Mortal Engines
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

بــــــــــــاشترین جیمەکەم شایەنی سەیر کردنە دەستان خۆش بێت

The Number 23
2007 | تاوانکاری
The Number 23
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

سەرەتا دەستان خۆش بێت بەڕاستی چێژم لە فیلمەکە بینی جیم کاری هیچ کات دووبارە نابێتەوە

Mr. Popper's Penguins
2011 | كۆمێدی
Mr. Popper's Penguins
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

بــــاشترین فیلم جیم کاری هەمیشە خۆشەویست

The Truman Show
1998 | كۆمێدی
The Truman Show
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەو فیلمەی هەست و سۆزی گۆڕیم دەستان خۆش

Eternal Sunshine of the Spotless Mind
2004 | دراما
Eternal Sunshine of the Spotless Mind
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەیهاوار لەو فیلمە خوایە گیان واللەهی شایەنی ئەوەیە سەیری بکەیت

The Godfather: Part II
1974 | تاوانکاری
The Godfather: Part II
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

بڕاڤۆۆ زۆر بەهێزز بوو

The Godfather
1972 | تاوانکاری
The Godfather
نێچیروان بەختیار شکور
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمەکە زۆر بەهێز بوو بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە بڕاڤۆۆۆ

The Godfather
1972 | تاوانکاری
The Godfather
ژی
4 ساڵ پێش ئێستا

شازی وەرگێران بژین شازی فیلمیش بوو.

An Inspector Calls
2015 | تاوانکاری
An Inspector Calls
leobelal
4 ساڵ پێش ئێستا

بە بێ گوومان خۆشترین زنجیرە فیلم بووە تا ئێستا دیتبم ئەو زنحیرەیەی بۆ ١ دەقەش هەستم بە بێزاری نەکرد تا .هەموویم تەواو کرد

Prison Break
2005 | ئەكشن
Prison Break
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

جیهان منی بەلاوە گرنگ نیە ئیتر منیش ئەوم بەلاوە گرنگ نییە ، لە کۆتاییدا سروشت ئەو مالە پڕ ئارامییە کە ئەبێ پەییی بۆ بنێینەوە نەک مانەوە لەو چەقە پڕ ژاوە ژەوەی کە بە دەستکردی دروستمان کرد و بەشێوەیەک کۆتایی بێ بۆ سروشت ، فیلمێکی نایاب ئاوازێکی تایبەت چیرۆکێکی ناوازە شایەنی سەیرکردنە

The Happening
2008 | دراما
The Happening
Shakew
4 ساڵ پێش ئێستا

بەراستی رۆڵ گێڕانی کلارک و بێڵامی و ڕەیڤن بێ وێنە بو وە زنجیرەک کە Kurdsubtitle The best شایەنی بینینە

The 100
2014 | دراما
The 100
Wa7Sh
4 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی شاز بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە دووهێندە شازتر دووهێندە نایابتر ئەو ڕۆڵگێڕانەی چارلزیە 👏🤩

The Old Guard
2020 | ئەكشن
The Old Guard
Wa7Sh
4 ساڵ پێش ئێستا

چێژبەخشە💙 دەستی ئێوەش خۆش👏🤩

Ready Player One
2018 | ئەكشن
Ready Player One
ᏃᎪᏦᎪᏒᎽᎪ ᎪᏞᎥ
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە چێژبەخشترین فیلمەکان بە تایبەت کۆتاییەکەی

Ahmaw
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆشترین بەشی یەکەمی سپای دەرمان زۆر سارد بوو بەلام ئەمەیان تا بلێی خۆشە چەند جارێک سەیرم کردۆتەوە بێوێنەیە

Spider-Man: Far from Home
2019 | ئەكشن
Spider-Man: Far from Home
ᏃᎪᏦᎪᏒᎽᎪ ᎪᏞᎥ
4 ساڵ پێش ئێستا

هەندێک ئاڵۆزە فیلمەکە بەڵام زۆر چێژ بەخشە دەستان خۆش ❤❤

The Blackout
2019 | ئەكشن
The Blackout
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025