پێداچوونەوەکان(38,925)

نیان
4 ساڵ پێش ئێستا

ئاڕتەکەی ئەوەنە جوانن کردراوە هەر حەزەکەی سێریی کەیی ، ئەنیمییەکیی تابەتتە👍🏿🤍.

Wonder Egg Priority
2021 | ئەنیمێ
Wonder Egg Priority
بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا

لەبنەڕەتدا فیلمەکە لەسەر مرۆڤایەتییە ، هەروەک چۆن کاراکتەری سەرەکی لەو دۆخەدا ئینسانی خۆی لە دەست نەدا کە پێیدا دەکەوێت ، هێشتا یارمەتی ئەم کچەی تر دەدات تەنانەت شانسی ڕزگاربوونی خۆی لەم دۆزەخە بەرتەسک دەکاتەوە و وەک چۆن دەسەڵاتی حکومەت دۆخەکەی قۆستەوە فیلمەکە ئەم پرسیارەت پێدەدات "ئایا ژیانی کەسێک هەڵدەبژێریت لەسەروی ژیانی کەسانی تر کە بەهۆی دۆخەکەوە زیانیان لێبەربووە؟"

Tunnel
2016 | ئەكشن
Tunnel
SAROK
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

درا مایەکی زۆر زۆر خۆشوو شا هانەبوو ناتوانم بە چی جۆریک وەسفی بکەم زۆر بیوینەبوو یەکیکە لە هەرە دراما سەر کەوتوەکانی کە بینوومە تکایە بشی یان وەرزی 4 دابنی بۆمان شتیکوا درامایەکی وا خۆ نابی لەبیر بکرت زۆر شا هانەبوو تکایە بەشی 4 بۆ دابنی

The Outpost
2018 | ئەكشن
The Outpost
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

هیچ فلیمێکم نەدیوە بەقەد ئەم فلیمە سەرکێشی تێدا بێت بەشی نۆ ی چۆن بێت

The Fate of the Furious
2017 | ئەكشن
The Fate of the Furious
Rawa
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

باشترین و نایاب ترین ⚡️🤍

Game of Thrones
2011 | ئەكشن
Game of Thrones
Sh
4 ساڵ پێش ئێستا

بەوە نیە ٢٠٠٥ دەرچوە لە زۆر فلیمی ٢٠٢١ سەرکەوتو ترە و خۆشترین فلیم👌🏻❤️ دەستان خۆش

Batman Begins
2005 | ئەكشن
Batman Begins
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

مرۆڤ لەگەل یەکەمین پەرەسەندنی کاتێک فێربوو ئارامگەیەک دروست بکا بۆ مانەوە و ژیان و خۆپاراستن تێی دا هەر ئەوکاتیش جیاوازیەک دروست بوو لە نێوانیان جیاوازیەک یەکتریان پێوەر کرد لەسەر نەژاد و نەتەوە و رەنگ و ئاین و لاواز و بەهێز تا بوە شتێک چوە قالبی چیانەیەتی بەلام چیناتیەک کە نادادپەروەرانە بێ سنور ژیانی خەلکانێکی وێران کرد و لەناوی برد و کۆمەلێکیشی خۆشگورەزان کرد لەسایەیی ئەمەوە مرۆڤ نەژادی مرۆڤبونی خۆی لە یاد کرد ، ئەم فیلمە ئاوێنە دانەوەی ئەو باسەیە چینە بەرزەکە و چینە نزمەکە ، فیلمێکی نایاب بوو

Elysium
2013 | ئەكشن
Elysium
ڕاســە ھایسنبێرگ
4 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی سەیـر کردنە بەراستـی

Way Down (The Vault)
2021 | ئەكشن
Way Down (The Vault)
Na
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر خۆش بوو🥺ھیوادارم تە‌مشای بكەن

Love and Monsters
2020 | سەركێشی
Love and Monsters
ᏃᎪᏦᎪᏒᎽᎪ ᎪᏞᎥ
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە چێژبەخشترین ئەو فیلمانەی سەیرم کردووە دەستان خۆشبێت ❤

Haunt
2019 | ترسناك
Haunt
ڕاســە ھایسنبێرگ
4 ساڵ پێش ئێستا

ئــەھا شتــی زەخم

Wrong Turn 7
2021 | ترسناك
Wrong Turn 7
3ABA
4 ساڵ پێش ئێستا

بەدڵمە،گۆرینی جەوی فیلمەکە زیاتر تێکەڵی فیلمەکەت ئەکا میوزیکی باش بوو ڕۆڵگێرانی تۆمی زۆر باش بوو تەنها ئەو ئەحداسانەی (روداوانەی ) ناو فیلمەکە دوبارە بوو شتێکی نوێ نەبوو شایەنی سێرکردنە

Cherry
2021 | تاوانکاری
Cherry
Xallo abdulla
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆر ناوازە بوو بەڵام پێشنیارێکی خۆڕای دەتوانن ئەمجارە گۆرانیەکانیش ژێرنوس بکەن زۆر باشتر دەبێت چونکە گۆرانیەکانیش تام و چێژی زیاتر دەدەن بە فیلمێک یان زنجیرەیەک بۆیە ژێرنوس بکرێ دوو ئەوەندە باشتر ئەمجار زۆر زۆر سوپاس کورد سەپتایتڵ بۆ ژێرنوسە ناوازەکانتان ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭🥰🥰

Tom and Jerry
2021 | ئەنیمەیشن
Tom and Jerry
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

خاون پەیامێکی بە هێزە وەک خێزان و هاوڕێتی و تۆڵەسەندنەوە و متمانە بە خۆبوون

Furious 7
2015 | ئەكشن
Furious 7
ڕائید
4 ساڵ پێش ئێستا

بۆ ئەوانەی سەیری یاریە سپۆڕتەکان ئەکەن زنجیرەیەکی خۆشە وەک دۆکیومێنتارێکە

Matchday: Inside FC Barcelona
2019 | بەڵگەنامەیی
Matchday: Inside FC Barcelona
Hiwa Hadi
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی نایابە پلان و بیرۆکەی سەرسوڕهێنەری تێدایە کاری میوزیکی زۆربەنایابی بۆ کراوە دەستتان خۆش بێت

Way Down (The Vault)
2021 | ئەكشن
Way Down (The Vault)
زەردەشت شەهاب
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

* نوسینەکە سپۆیلی تێدایە ٭ بەخێربێیت بۆ دۆنگـماکـگۆل فیلمێکی بێ وێنەی دژە جەنگە، کە باس لە ساڵانی 50کانی سەدەی پێشوو دەکات. یەکەمین فیلمی سەربەخۆی دەرهێنەر کوانگ هیونک پارکە. ئەوەی فیلمی بەخێربێیت بۆ دۆنگماکگۆل جیادەکاتەوە لە فیلمە جەنگیەکانی تر نەهاتووە وەسفی لایەنێک و وڵاتێک بکات، بەڵـکو دژی جەنگ دەدوێت، وە هەست و سۆز و کۆمێدیا پیشاندەدات لە بابەتێکی زۆر هەستیاردا. لە گەرمەی جەنگی کۆریادا، فڕۆکەوانێکی هێزی هاوپەیمانان ، لە ناوچەیەکی دابڕاودا بەردەبێتەوە و فڕۆکەکەی تێکدەشێکت. ئەم پیاوە لەلایەن گوند نیشینێکەوە ڕزگار دەکرێ لە مردن. گوندنیشینێکی گوندی دۆنگماکگۆل کە گوندێکی دابڕاوە و بێ ئاگان لە جەنگ و درووست بوونی چەک و بۆمب و هەر پێشکەوتـنـێکی مرۆڤایەتی. پاش ماوەیەکی کەم سەربازانی کۆریایی باکور کە سێ سەربازن ، ڕێی لێ وون بووە لەم لادێیە خۆیان دەبیننەوە. وە دوو سەربازی کۆریایی باشوریش کە ڕیزەکانی سوپایان جێهێشتووە ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە. پاش چەندین سوکە شەڕ و کۆمەڵێ بابەتی خەندە ئامێز لە نێوان هەردوو لادا لە کۆتایدا هەردوولا کینە و ڕقیان بەرامبەر یەک دەخـەنە لاوە و هەوڵی پاراستی دێیەکە دەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. باشترین بەشی فیلمەکە سیناریۆکـەیەتی، هەرگیز هەوڵی پیشاندانی تەنیا نمایشێک نادات چونکە زۆر بەباشی پێکەوە بەستراوە. دۆخێک دەخوڵقێنێت کە زۆر بە ئارامی بیروبۆچونی سەربازەکان بەرامبەر بە جەنگ دەکۆڕێت. بە تیپەڕبوونی کات وێنای سەربازەکان بەرامبەر بە یەکیش دەگۆڕێت. لەگەڵ فڕێدانی چەکەکانیان و پۆشاکە سەربازیەکانیان ئەوانیش دەبن بە مرۆڤانێکی سادە و بە کەیف و شاد وەک خەڵکی گوندەکە. فیلمەکە لە زۆرێک لە دیمەنەکاندا بە شێوەیەکی جوان دژی جەنگ دەوەستێتەوە. کچـەکە کە لە ڕووی مێشکەوە تۆزێک پەکەوتەیە، لەوانەیەک زۆر بە کەمی ئەوەی بینەری فیلمەکە بووبێت درکی بەوە کردبێت کە ئەم گرنگترین کەسایەتی فیلمەکەیە! چونکە ئەم خاڵی سەرەکی گۆرانی دڵە لە فیلمەکەدا. فیلمەکە پەلەناکات بۆ تەواو بوون. بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ باسکردنی بارودۆخێکی وا هەستیاردا بینەر چێژیش ببینێت، بۆیە هەر ساتێکی فیلمەکە بۆ بینەر جێی تیاڕامانە. بە تایبەت کە وێنەگرتنێکی باشی بۆ کراوە لە لۆکەیشنێکی وەهادا ڕێک توانیەتی پڕبەپێستی سیناریۆکە بێت و دوور بێت لە کەم و کورتی. دیمەنی تەقینەوەی کۆگای گەنمەشامیـەکە و پارچەبوونی کە وەک باران دێتە خوارەوە هێند هێواش کراوەتەوە وە هێندە هێور کەروەیە کە بینەر هاوشان لەگەڵ کارەکتەرەکان چێژ لەو دیمەنە دەبینێت. لە کۆتایدا سەربازەکان دەجەنگن بۆ پاراستنی گوندەکە و لە ژێر تۆپ باران و هەڕەشەیەکی گەورەدان، کەچی دەبنە مایەیی خۆشحاڵی بۆ خەڵکی گوندەکە کە ئەوان لە مەودایەکی دوورە لێی دەڕوانن کە دیمەنێکی جوانی هەیە. ئەمەش یەکێکە لە دیمەنە کاریگەرەکانی فیلمەکە . فیلمەکە بەوە کۆتا دێت کە لاشەی سەربازەکان دادەپۆشرێن بە بەفر کە ئەمیش نیشانەی ئاشتیـە کە .پەیامی فیلمەکـەیە

Welcome to Dongmakgol
2005 | كۆمێدی
Welcome to Dongmakgol
زەردەشت شەهاب
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

* نوسینەکە سپۆیلی تێدایە ٭ بەخێربێیت بۆ دۆنگـماکـگۆل فیلمێکی بێ وێنەی دژە جەنگە، کە باس لە ساڵانی 50کانی سەدەی پێشوو دەکات. یەکەمین فیلمی سەربەخۆی دەرهێنەر کوانگ هیونک پارکە. ئەوەی فیلمی بەخێربێیت بۆ دۆنگماکگۆل جیادەکاتەوە لە فیلمە جەنگیەکانی تر نەهاتووە وەسفی لایەنێک و وڵاتێک بکات، بەڵـکو دژی جەنگ دەدوێت، وە هەست و سۆز و کۆمێدیا پیشاندەدات لە بابەتێکی زۆر هەستیاردا. لە گەرمەی جەنگی کۆریادا، فڕۆکەوانێکی هێزی هاوپەیمانان ، لە ناوچەیەکی دابڕاودا بەردەبێتەوە و فڕۆکەکەی تێکدەشێکت. ئەم پیاوە لەلایەن گوند نیشینێکەوە ڕزگار دەکرێ لە مردن. گوندنیشینێکی گوندی دۆنگماکگۆل کە گوندێکی دابڕاوە و بێ ئاگان لە جەنگ و درووست بوونی چەک و بۆمب و هەر پێشکەوتـنـێکی مرۆڤایەتی. پاش ماوەیەکی کەم سەربازانی کۆریایی باکور کە سێ سەربازن ، ڕێی لێ وون بووە لەم لادێیە خۆیان دەبیننەوە. وە دوو سەربازی کۆریایی باشوریش کە ڕیزەکانی سوپایان جێهێشتووە ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە. پاش چەندین سوکە شەڕ و کۆمەڵێ بابەتی خەندە ئامێز لە نێوان هەردوو لادا لە کۆتایدا هەردوولا کینە و ڕقیان بەرامبەر یەک دەخـەنە لاوە و هەوڵی پاراستی دێیەکە دەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. باشترین بەشی فیلمەکە سیناریۆکـەیەتی، هەرگیز هەوڵی پیشاندانی تەنیا نمایشێک نادات چونکە زۆر بەباشی پێکەوە بەستراوە. دۆخێک دەخوڵقێنێت کە زۆر بە ئارامی بیروبۆچونی سەربازەکان بەرامبەر بە جەنگ دەکۆڕێت. بە تیپەڕبوونی کات وێنای سەربازەکان بەرامبەر بە یەکیش دەگۆڕێت. لەگەڵ فڕێدانی چەکەکانیان و پۆشاکە سەربازیەکانیان ئەوانیش دەبن بە مرۆڤانێکی سادە و بە کەیف و شاد وەک خەڵکی گوندەکە. فیلمەکە لە زۆرێک لە دیمەنەکاندا بە شێوەیەکی جوان دژی جەنگ دەوەستێتەوە. کچـەکە کە لە ڕووی مێشکەوە تۆزێک پەکەوتەیە، لەوانەیەک زۆر بە کەمی ئەوەی بینەری فیلمەکە بووبێت درکی بەوە کردبێت کە ئەم گرنگترین کەسایەتی فیلمەکەیە! چونکە ئەم خاڵی سەرەکی گۆرانی دڵە لە فیلمەکەدا. فیلمەکە پەلەناکات بۆ تەواو بوون. بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ باسکردنی بارودۆخێکی وا هەستیاردا بینەر چێژیش ببینێت، بۆیە هەر ساتێکی فیلمەکە بۆ بینەر جێی تیاڕامانە. بە تایبەت کە وێنەگرتنێکی باشی بۆ کراوە لە لۆکەیشنێکی وەهادا ڕێک توانیەتی پڕبەپێستی سیناریۆکە بێت و دوور بێت لە کەم و کورتی. دیمەنی تەقینەوەی کۆگای گەنمەشامیـەکە و پارچەبوونی کە وەک باران دێتە خوارەوە هێند هێواش کراوەتەوە وە هێندە هێور کەروەیە کە بینەر هاوشان لەگەڵ کارەکتەرەکان چێژ لەو دیمەنە دەبینێت. لە کۆتایدا سەربازەکان دەجەنگن بۆ پاراستنی گوندەکە و لە ژێر تۆپ باران و هەڕەشەیەکی گەورەدان، کەچی دەبنە مایەیی خۆشحاڵی بۆ خەڵکی گوندەکە کە ئەوان لە مەودایەکی دوورە لێی دەڕوانن کە دیمەنێکی جوانی هەیە. ئەمەش یەکێکە لە دیمەنە کاریگەرەکانی فیلمەکە . فیلمەکە بەوە کۆتا دێت کە لاشەی سەربازەکان دادەپۆشرێن بە بەفر کە ئەمیش نیشانەی ئاشتیـە کە پەیامی فیلمەکـەیە.

Welcome to Dongmakgol
2005 | كۆمێدی
Welcome to Dongmakgol
Wa7Sh
4 ساڵ پێش ئێستا

نایاب بەمانای کەلیمە🖤🖤 وەک هەمیشە دەستی ئێوەش خۆش👏👏

The Lord of the Rings: The Fellowship of the Ring
2001 | ئەكشن
The Lord of the Rings: The Fellowship of the Ring
Wa7Sh
4 ساڵ پێش ئێستا

وەرزی یەکەم و دووەمی کەمێک ساردە بەڵام لە وەرزی سێیەمەوە دەبێتە نایابترین زنجیرە👌🖤 دەستی ئێوەش خۆش👏

Game of Thrones
2011 | ئەكشن
Game of Thrones
Wa7Sh
4 ساڵ پێش ئێستا

🤷‍♂️🤷‍♂️لەگەڵ شتی شاز هیچ ناگۆترێ 👏وەک هەمیشە دەستی ئێوەش خۆشبێ

The Lord of the Rings: The Fellowship of the Ring
2001 | ئەكشن
The Lord of the Rings: The Fellowship of the Ring
ᏃᎪᏦᎪᏒᎽᎪ ᎪᏞᎥ
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی چێژ بەخشە دەستان خۆش 👏

Pacific Rim: Uprising
2018 | ئەكشن
Pacific Rim: Uprising
بیلال
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمی شێتیلە ھەوای عەشقدا سەرەڕای دۆخی بێدەنگی و ھێمنی و ڕۆمانسییانەکەی؛ لەو فیلمانەیە کە ھەستێکی دووبارەنەبووەوەت پێ ئەزموون دەکات. ھەمیشە ئەوەی لە سینەمای وۆنگ کار-وای'دا بەریدەکەوین؛ کەسانێکی تەنھا و گۆشەگیرن، ئەوانەی نۆستالجیای ھەڵە و تاوان و شکست و دابڕان و پەیوەندییە کورتخایەنەکانیان و بێدەنگبوونی ڕابردوویان ھەمیشە لەگەڵیاندان، ئەو کەسانەی قەرەباڵغی دەوروبەر لە ھەموو شوێنێك بە دوایانەوەن بەڵام ھەمیشە بە تەنھان، لەگەڵ خۆیاندا بە تەنھان، لەگەڵ کەسانی تردا بە تەنھان. خاڵێکی تریش بە گشتی و بە تایبەتی لەم فیلمەدا؛ بەکارھێنانی ڕەنگ و میوزیك و گۆرانییە وەكو سپێشەڵ ئیفێكت نا بەڵکو وەكو کاراکتەر، بە جۆرێك دەتوانین بڵێین ھێندەی ڕەنگ و میوزیك و گۆرانییەکان قسە دەکەن، دایەلۆگەکان ھیچمان پێناڵێن! لێرەدا میوزیك لەجێی کاراکتەرەکان قسە دەکات، لەو شوێنانەدا کە پێویستە کاراکتەرەکان قسە بکەن؛ بەڵام نایکەن، ئەو کاتانەی پێویستە بڕۆن و دوور بکەونەوە؛ بەڵام ناڕۆن، میوزیك لە جێی ئەو ھەستانەیە کە ناکرێن بە وشە، لە جێی ئەو وشانەیە کە دەبڕینیان ھەستکردنە بە مردن، بە درێژایی فیلمەکە کاراکتەرەکان بە بێدەنگیی بەرامبەر یەکتری دادەنیشن، لە یەکتری دەڕوانن، بە تەنیشتی یەکتریدا تێدەپەڕن و ڕووبەڕووی یەکتری ڕادەوەستن؛ کۆڵێك قسە لە دڵ و دەرونیاندایە، بەڵام دەریاننابڕن و بە یەکتریی ناڵێن، ھەربۆیە میوزیك وەکو کاراکتەرێکی جێگیر لە جیاتی ئەوان قسە دەکات، شوێن دەگۆڕێت، کات دەگۆڕێت، کامێراکە لەسەر ڕووخساری کاراکتەرێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ڕووخساری کاراکتەرێکی تر، بەڵام میوزیكەکە ھەمان میوزیكە و بەردەوامە لە دەربڕینی ھەستی کاراکتەرەکان. لە ھەندێك شوێن و کاتدا نازانین لە نێوان کاراکتەرەکاندا چی دەگوزەرێت، فیلمسازەکە دیمەنەکەمان بۆ ناگوازێتەوە، نازانین چی دەڵێن و چی دەکەن، لێرەدا میوزەکەکە خۆی دەکات بە دیمەنەکەدا و لێمان دەبێت بە کەسی سێیەم (وەکو لە دیمەنی ناو میوانخانەکە). لە ھەندێك شوێنی تریشدا ئەم کارە بە ڕەنگەکان دەکات، لە سینەمای وۆنگ کار- وای'دا ھەموو ڕەنگەکان جێیان دەبێتەوە، بە ڕادەیەك وردەکاریی ڕەنگ لەسەر پۆشاکی کاراکتەرەکانیش بە درێژایی فیلمەکە دەبینرێت، (لە دیمەنێکدا؛ بارانێکی بەلێزمە دەبارێت، ڕەنگ و میوزیك چیرۆکبێژن؛ خاتوونەکە لە باوەشی پیاوەکەدا دەگری، پیاوەکە پەرێشانە، ھەتاکو لێواری نائومێدی دڵ شکاون و ھیچ ناڵێن، بێدەنگن، باران دەبارێت؛ ڕەنگ باڵادەستە و میوزیكیش دەدوێت...) چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو دراوسێ دەکات کە ڕێکەوتێکی سەیر پێکەوە گرێیان دەدات، چیرۆکی ژن و پیاوێکە پاش ئەوەی بۆیان دەردەکەوێت ھاوسەرەکانیان خیانەتیان لێ دەکەن و ھاوسەری ژنەکە لەگەڵ ھاوژینی پیاوەکەدا پەیوەندی بەستووە، مێزێك ئەم دوو دراوسێیە پێکەوە کۆدەکاتەوە و ھەوڵ دەدەن بزانن کەی و چۆن و بۆچی ھاوسەرەکانیان ھەڵساون بەم خیانەتە، چەند جارێك یەکتری دەبینن؛ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوانیش عاشقی یەکتری دەبن جا لات پرسیارە ئاخۆ ئەم ھەستە لە کوێوە دێت، ئاخۆ لە نەبوونی ھاوسەرەکانیان و ھەستکردن بە بوونی بۆشاییەکە یاخود ئەو ھەستانەیە کە کەس نازانێت چۆن و کەی دروست دەبن، تاکە چارەسەریش ئەوەیە یان دەبێت ئەوانیش خیانەت بکەن، یانیش دەبێت جیاببنەوە. فیلمی لە ھەوای عەشقدا چیرۆکی ئەو کەسانەیە کە بە بێدەنگیی کەسێکیان خۆشدەوێت و ئەو بێدەنگییە لە ناخەوە وێرانیان دەکات، ئەوانەی تەمەنێك بە خۆشەویستییەکی بێ ئەنجامەوە بەڕێ دەکەن، ئەو کەسانەی دەترسن پەیوەندییەکی پڕ لە تاوان ئەزموون بکەن، چیرۆکی ئەو ئافرەتانەیە کە خیانەتی ھاوسەرەکانیان دەبینن بەڵام بە ھۆی ترسان لە وشەی بێوەژن و لۆمە و قسەی کۆمەڵگا بێدەنگن و جیانابنەوە، ئەو کەسانەی لە پێناو ھاوسەنگیی ڕەوشتیی لە کۆمەڵگەدا ناچارن قوربانیی بە ھەستەکانیان بدەن و بکەونە نێو ئەو بۆشاییەوە کە ھیچ قەرەباڵغییەك پڕی ناکاتەوە. چرۆ عیزەت

In the Mood for Love
2000 | دراما
In the Mood for Love
Sh
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

One of my best movie i have ever watched

The Curious Case of Benjamin Button
2008 | دراما
The Curious Case of Benjamin Button
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025