دەستتان خۆشبێ 😍👏 شاز بوو....ـ

هەر کیانوو ڕەیڤسی تیابێت بێ وێنەیە و شایەنی سەیرکردنە

ئایا دەکرێت مێشکی خۆت درۆت لەگەڵدا بکات؟ دەکرێت چیرۆکێکی ساختە درووست بکات؟ ئەم فیلمە زۆر بەجوانی ئەو پرسیارە وەڵامدەداتەوە، وە هەستی ترس لای بینەر بەجێدێڵێت پاش کۆتایی هاتنی فیلمەکە بەوەی ئایا دەکرێت ئەوەی ئێستا تێیدام هەمووی بریتیبێت لە خەیاڵێک و خۆم درووستم کردبێ؟ ئەمەش خاڵێکی زۆر سەرکەوتووی فیلمەکەیە، دەرهێنانێکی نایابی بۆ کراوە بەجۆرێک بینەر ئەستەمە بتوانێ وەڵامە ڕاستەکەی دەستکەوێت، هەردەم ئەگەری نوێ دەخاتە بەرڕووت، وات لێدەکا بیرت بۆ ئەگەری جیاواز بچێت و وەڵامە ڕاستەکەت لێ ونبێت، لەڕووی نواندنەوە (سـام) کارێکی نایابی لەم فیلمەدا کردووە، بەجۆرێک هەست بەوە ناکەی تەنها فیلمێک بێت، لەڕووی ساوندتڕاک و سینەماتۆگرافییەوە زۆر ناوازەیە و هەستێکی جیاواز بە بینەر ئەبەخشێ و وای لێدەکات تێکەڵی چیرۆکە ئاڵۆز و پڕ نهێنییەکە بێت ...

چ شتێک لەوە مەزنتره ڕۆحی کەسێکی بێدەسەڵات ڕزگار بکەیت؟ فیلمێکی تا بڵێی ناوازە سینەماتۆگرافی شاز دیمەنی شاز دەرهێنەری شاز ئاکتینگی شاز یەکێ له باشترین فیلمەکان کە سینەما بەخۆیەوە دیبێت💙 لەسەروی هەموویەوه پەیامی فیلمەکە

فلمێکی کاریگەر بوو بە تایبەتت ئەو کاتەی پارەی دا بە خێزانەکە بۆ ئەوەی منداڵە هەتیوەکە بەخێو بکەن❤️😍

فیلمێکی خۆشبوو بەڵام کۆتاییەکەی چاوەڕێی شتی زەخمترم دەکرد

فیلمێکی جوان و ڕاستیەکی تاڵ کە بڕوام نەدەکرد نێتفلیکس بتوانێت لەم فیلمەدا نیشانی بدات و سەرکەوتوو بێت تیایدا بەڵام بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە و چێژم لە چرکە بە چرکەی بینی دەستی وەرگێڕەکانیش خۆش بێت

ئایا دەکرێت ڕۆژێک خەونەکانمان کۆنتڕۆڵ بکەین؟ بیرکردنەوە لێی ئەستەمە، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک بتوانین چی دەبێت؟ ئایا شتێکی باش دەبێت یان خراپ؟ (کریستۆفەر نۆڵان) زۆر بەجوانی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە و بە نووسینەوەی سیناریۆیەکی تێکەڵ و کاریگەر پەیامی خۆی دەربارەی خەون دەگەیەنێت، وە میوزیک و سینەماتۆگرافییەکەی ناوازەیە بینەر تێکەڵ بە چیرۆکەکە دەکات، هەروەها نواندن لەم فیلمەدا جوانە و بەپێی پێویست ئەکتەران کاری خۆیان ئەنجامداوە، بەڵام دەکرا جوانتر گرنگی بە بنیاتنانی کارەکتەرەکان بدرایە تا لە هزری بینەر بمانایەتەوە ئەوکات فیلمێکی تەواو بێ کێشە دەبوو

یەکێکە لە باشترین فیلمە ڕۆژئاواییەکان، دەرهێنان و نواندنی زۆر نایابە و ساوندتڕاک و سینەماتۆگرافییەکەی زۆر ناوازەیە، پۆشاکەکان بەجۆرێک دیزاین کراون بینەر بخەنە هەستی ئەو سەردەمەوە، چیرۆکەکەشی نیوەی ڕاستەقینەیە و نیوەکەی تری هی خەیاڵی دەرهێنەرە، ئەمەش زیرەکی تارنتینۆ دەرەخات کە چۆن چیرۆکێکی ڕاستەقینەی بەوجۆرە گۆڕیوە و سەرکەوتووش بووە، یەکێک لە حەرەکانی تارنتینۆ گۆڕینی ڕووداوە مێژووییەکانە لە فیلمەکانیدا، لێرەش ئەو کارەدەکات بەشێوەیک بینەر چاوەڕوانی ئەوە نییە بەوجۆرەبێت، شایەنی بینینە

فیلمێکی بەهێز و پڕمانا، تاکە کێشەی درێژی کاتەکەی و خاوی دیمەنەکانە، کە بینەر لێی بێزارئەبێ یان لەناو چیرۆکەکەدا ون ئەبێ، ئەمەش وادەکا فیلمەکە لاواز دەرکەوێ، ئەگینا لەهەموو ڕووەکانی ترەوە نایابە، پەیامێکی زۆر جوان و بەهێزی هەیە ئەبێ بینەر پێش بینینی فیلمەکە زانیاری دەربارەی چیرۆکە ڕاستەقینەکە هەبێ، بۆ ئەوەی بەجوانی لە چیرۆکی فیلمەکە تێبگات، باشترین لایەنی فیلمەکەش وەکو هەموو فیلمەکانی دیکەی تارنتینۆ دەرهنان و نواندنە، تەنها ئەگەر کاتەکەی کەمتر بوایە ئەوا شاکارێکی تەواوی ... بەرهەم دەهێنا

فیلمێکی نایابە، بۆ هەموو بینەرێک نابێت چونکە خاوە و ستایلێکی جیاوازی هەیە کە بەدڵی هەموو کەسێک نییە، پێویستە خۆشەویستییەکت بۆ کارەکانی تارنتینۆ هەبێت تا ئەم فیلمەت بەدڵ بێ، باشترین بەشی فیلمەکە نواندن و دەرهێنانە، بەتایبەت لە چۆنیەتی بنیاتنانی کارەکتەرەکان و ڕێکخستنی چیرۆک، ئەگەر کارەکانێ تارنتینۆـــت بینیووە و بەدڵت بوون ئەوا ئەم فیلمەشت بەدڵ ئەبێ، بۆ من شاکارێکی لەبیرنەکراوبوو

بەشێکی زۆر خۆش بووو ...دەستتان خۆشبێ ھەر بژین ❤️🔥👏

فیلمێکی تا ڕادەیەک بەهێزە، چەند پەیامێکی هەیە کە ئەویش ئەوەیە مرۆڤ هەرچەندە کاری گەورە بکات نابێت غروور بیگرێت چوونکە هەموو شتێ مەترسی لەناو چوونی لەسەرە، وە هەروەها چەندێک مرۆڤ حەزی بە کاری گەورە بێت ئەوەندەش مرۆڤ هەیە کە حەزیان بە تێکدانی کارە گەورەکان بێت، ئەوەشمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لایەنی جەستەیی ناتوانێت کار بکاتە مرۆڤ و لاوازی بکات گەر مرۆڤ باوەڕی بەخۆی بێت، لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە گەورەیی باوکمام بۆ دەردەخات

فیلمێکە ئیعتمادی تەنیا خستۆتە سەر کۆمیدیا، پەیامی سەرەکی فیلمەکە ئەوەیە کە مرۆڤ هەرچەندە بەهێز بێت پێویست ناکات غروور بیگرێت چوونکە هەموو کەسێک لە ژیان پێویستی بە هاوکاری جواردەورەکەی هەیە، بەو پێیەی مرۆڤ دروستکراوێکی کۆمەڵایەتیە و حەزی بە تێکەڵ بوون و یارمەتیدان و وەرگرتنی یارمەتیە.

فیلمێکی یەکجار یەکجار بەهێز لە هەموو ڕووەکانی وەک نواندن و چیرۆک و سینەماتۆگرافیەوە، فیلمێک کە بۆمان دەردەخات مرۆڤ چەندە بێزار بێت بەڵام لەهەمان کاتیشدا ناتوانیت بەبێ خۆشویستانی بژیت، پێمان دەڵێت کە چەندە بە سەختیدا تێپەڕین ئێمە هێشتاکە ناتوانین یادگاریە خۆشەکان لەناو ببەین،.

فیلمێکی بەهێز لە ڕووی کۆمیدا و ئاکتینگ سینەماتۆگرافیەوە، دەتوانین لەم فیلمەوە ئەوە فێرببین کە هەرچەندە مرۆڤ حەزی بۆ لەناوبردنی شتە نوێیەکان هەبێت ئەوەندەش حەزی بەوەیە کە بیانهێڵێتەوە و پارێزگاریان لێ بکات ، لەم فیلمەش نواندنە نایابەکەی "جیم کاری" سەرسامی کردین.

فیلمێکی بەهێز لە ڕووی کۆمیدیاوە، بەهێز لە ڕووی نواندنەوە، هەرچەنە پەیامێکی زۆر بەهێزی نیە بەڵام دەتوانین ئەوەنەی لێ تێبگەین کە تەنانەت مرۆڤە لاوازەکانیش لە کاتی بەهێزبوونیاندا تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە، ئەوەشمان پێ دەڵێت کە مرۆڤ چەندە بێ دەسەڵات بێت لە کاتێکدا خۆشەویستانی پێویستیان بە یارمەتیە دەبێتە بەدەسەڵاترین کەس.

فیلمێکی یەکجار یەکجار نایاب، فیلمێک کە دەیان و سەدان ڕاستی مرۆڤمان پشان دەدات دووبارە لەژێر پەردەی کۆمیدیا، بۆمان دەسەلمێنێت ئاخۆ ژیان چەندە خۆش دەبوو گەر مرۆڤەکان لەگەڵ یەک ڕازگۆ بوونایە، لە هەمان کاتیشدا ئەو مرۆڤانەی بە درۆ گەشتوون بە پلە و پۆست چەندە لە ژێر مرۆڤەکانەوە دەمانەوە، بێگوومان فیلمێکی زۆر نایابە بە تایبەت لە ڕووی چرۆک و نواندن، کە بێگوومان دەبێت نواندنی نایاب بێت چوونکە لە ڕۆڵگێڕانی "جیم کاری”ـیە.
