گەر هاتووی بۆ سەیرکردن، سێرڤەرێک داگرە…بە جدی جوان و بێ حەلە🔥
بە جدی نایاببوو لە هەموو ڕوویەکەوە لە ڕوی چیڕۆک لە ڕووی دیمەن و گۆشەی کامێراکان لە ڕووی موزیکەوە ، کاریگەری ئەو فیلمە بە ئاسانی لاناچی لەسەر بینەر و بە شێوەیەکی زۆر ڕاستەوخۆ و بێ پەردە باس لە لایەنە تاریکەکانی ئالوودەبوون ئەکات بینینی ئەو فیلمە ئەزموونێکی قورسە و هەستێکی ناخۆش لەلای بینەر دروست ئەکا بەڵام لە هەمان کاتدا پەیامێکی زۆر گرنگ و بەهێزی هەیە فیلمەکە وا لە مرۆڤ ئەکات بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن خەون و ئارەزووەکانمان ئەتوانن ببنە هۆی لەناوچوونمان ئەگەر بە شێوەیەکی ناتەندروست مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین🔥🖤
بەڕاستی فیلمێکی چێژبەخش و ناوازە بوو شایەنی بینینە.🔥❤️🔥🎬
زۆر خۆش بوو😍😍بەس تۆزێک ترسناک بوو لەلای من🙂💕 سژاس بۆ ژێرنووس کردنی💘💘
بەڕاستی نایابە و شایەنی سەیرکردنە بە دڵنیاییەوە... ئەوەی ئەم فیلمەی تایبەت کردووە ئەوەیە کە ئەگەر حەزت لە فۆرمولا وەنیش نەبێ وا دەکا حەزت بۆی بچێ و ڕۆڵگێڕانی براد وەکو هەموو جارێک ناوازەیە
هم باشبوو ئەو نەوحە ئەنیمییانە لە جۆری من نینە و لەبەر سێرڤەرەکەش کە سێرڤەرەکەی زۆر ناخۆش بوو لۆیە (3/5)ی دەدەمێ. وە خارە دێنجی ئاواتی سەیر سەیری هەبوو.! وە بە گشتی ئەنیمییەکی باشبوو تەمەشا بکەن وە دەستی ستاف و ژێرنوسکاران خۆشبی روحێ بەردەوامبن ♥️🎀
بەشەکانی یەک لە یەک تایبەتربوو🥹❤️
ئەو فیلمە ئەوە نیشان ئەدات کە چۆن سادەترین کارەکان ئەتوانن کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ژیانی مرۆڤەکان دروست بکەن ئامێلی بە شێوەکی نهێنی و بێدەنگ ژیانی دەوروبەری ئەگۆڕێت خۆشی و ئومێد ئەبەخشێتە ئەوانەی لە دەوروبەرین ئەم فیلمە پڕە لە پەیامی ئەرێنی دەربارەی دۆزینەوەی جوانی لە شتە بچووکەکانی ژیاندا و گرنگیی بەخشین و یارمەتیدانی یەکتر . نایابترین فیلمی فەڕەنسیە چیڕۆکەکەی زۆر تایبەتبوو🔥🖤
وەڵا خراپ نەبوو بەس ئەبوایە ڕزگاریان بوایە یان چارەسەرێکیان بۆ بدۆزیایەتەوە بەس وانەبوو سپاس بۆ ژێر نوسس
واو بەراستی من ئەمەم دیوە بەراستی پەشیمان نابن لە سەیرکردنی دەستتان خۆش بەراستی بەرهەمێکی شازە کە کردوونە ژێرنووس
نازانم بەچی ئەو ڕەیتینگەی وەرگرتیە چونکە چێژەکی وای نەبوو زۆر لەسەرخۆبوو وە زۆر درێژکرابۆوە ، بەس کۆتایەکەی تۆزەک خۆش بوو ئەویش هەر ترسناک نەبوو 😭💔
بەراستی فلیمێکی تایبەتە چەن پەشیمانم کە زوتر سەیرم نەکردوە هەم چیروکەکەی و بەتایبەتی رولگێرانەکەی براد پیت🖤🔥
بەڕاستی درامایەکی زۆر ناوازەو خۆشە من هەر لەیەکەم ساتەوە هۆگری بووم چاوەڕێی ئەڵقەی تازەم😭🥹🩷💯زۆر سپاس بۆ ستافی کوردسەبتایتل🥰🥰