قەت پەشیمان نابم لە سێر کردنی ، بەجدی تایبەتە!!!

فلیمكێ زۆر بە جۆش و خۆشە ، هەم لە ڕووی كومێدیاوە وە هەستیش زۆر جوان دروستکراوە سەیر بکەن پەشێمان نابن😍

زنجیرەکە زۆر خۆشە بەڵام وەرگێڕانەکەی باش نییە. وەرگێڕانی وشەی بۆ کراوە. بۆ نموونە سیزن دوو ئیبسۆدی سێ لە دەقەی ١٩:٥٠ دەڵێ: I missed my first period واتە وانەی یەکەمم لە دەست چوو نەک ماوەی یەکەمم لە دەست چوو. بە هەڵە وەرگێڕدراوە داواکارم جێمنای بە کاربینن لە وەگێڕاندا چونکە ئێستا زۆر پێشکەوتووە وە وەرگێڕانەکانی سەدا نەوەدو نۆیە ئەگەر هەر جارەو ٢٠ دانەی پێ وەرگێریت. وەکو خۆم هەستم بە بێزاری کرد کاتێک وەرگێڕانەکانم بەو شێوەیە بینی. باقی سەرگێڕانەکان زۆر وشکە

ڕاستە فلیمێکی خۆشە و لێیەوە فێری زۆر شت ئەبیت وەک کۆڵنەدان و زۆر شتی تر، بەڵام نیوەی فلیمەکەیان بە دیمەنی نەشیاو و ماچ تێکداوە، سوپاس بۆ ماندووبوونتان

بەچێژ بوو بەڵام وەکوو زنجیرە سەرەکیەکە چێژی نەبوو

فیلمێکی دڵخۆشکەرە بەڕاستی، لە هەر ماوەیەک بینینی ئەم فیلمانە گەشتێکی خۆش و بەچێژن لە فیلمێکی نیمچە داخراودا، کە لە دیمەنی دوکانێک و ژوورێکی نەخۆشخانە و ژوورێکی ماڵێک و شەقامێکی بچووک کۆدەبێتەوە دەرهێنەر فیلمێکی مەزنی بەرهەمهێناوە پێم وایە فیلمێکی سادە و چوانە وەک لە فیلمێکی ڕاستەقینە و ناڕەحەتی ژیان، بۆیە کارەکتەرەکان %100 یان باشن، یان %100 خراپ نواندنیان زۆر باش بوو، دیمەنی بەفربارینەکە جوان بوو، بە گشتی بەفر لە فیلمی ڕەش و سپی تەواو دیمەنێکی جوان دەداتەوە لە کۆتایدا بەشێک لە هۆڵیوود بێهۆشکەرە، فیلمە کۆتاییە خۆشەکان و دڵخۆشەکان کە ڕاستی نین، بەڵام بە جدی پێویستن بۆ ئێمە، ژیان به شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی بەردەوام لە سینەماشدا ببینین شێت دەبین ئەکرێت فیلمەکە هەمیشە نوێ دەربکەوێت، ئاسان و سادەیە، فرۆشگایەک و چەند کارمەندێک، ئێستاش بەرهەمبێتەوە لە جیاتی نامەش، مەسجی مۆبایل بەکاربێت، هەر یەک شتە
