فیلمێکی دڵخۆشکەرە بەڕاستی، لە هەر ماوەیەک بینینی ئەم فیلمانە گەشتێکی خۆش و بەچێژن لە فیلمێکی نیمچە داخراودا، کە لە دیمەنی دوکانێک و ژوورێکی نەخۆشخانە و ژوورێکی ماڵێک و شەقامێکی بچووک کۆدەبێتەوە دەرهێنەر فیلمێکی مەزنی بەرهەمهێناوە پێم وایە فیلمێکی سادە و چوانە وەک لە فیلمێکی ڕاستەقینە و ناڕەحەتی ژیان، بۆیە کارەکتەرەکان %100 یان باشن، یان %100 خراپ نواندنیان زۆر باش بوو، دیمەنی بەفربارینەکە جوان بوو، بە گشتی بەفر لە فیلمی ڕەش و سپی تەواو دیمەنێکی جوان دەداتەوە لە کۆتایدا بەشێک لە هۆڵیوود بێهۆشکەرە، فیلمە کۆتاییە خۆشەکان و دڵخۆشەکان کە ڕاستی نین، بەڵام بە جدی پێویستن بۆ ئێمە، ژیان به شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی بەردەوام لە سینەماشدا ببینین شێت دەبین ئەکرێت فیلمەکە هەمیشە نوێ دەربکەوێت، ئاسان و سادەیە، فرۆشگایەک و چەند کارمەندێک، ئێستاش بەرهەمبێتەوە لە جیاتی نامەش، مەسجی مۆبایل بەکاربێت، هەر یەک شتە

منیش کاتێک بینیم حەزم پێی نەبوو بەڵام کە ھەموویم سێر کرد تێگەشتم کە درامایەکی زۆر خۆشە و فێرت دەکات نەوەستیت و بەردەوام بیت ،، سوپاس بۆ ژێرنووس کردنی وە فێری شتی تازە و نوێت دەکات.

شازی درامایە بەجدی شایەنی سەیرکردنبوو زۆر تایبەت بوو چێژی تایبەتی هەبوو دەستی ماندووبوونتان خۆشبێت

بەڕاستی ئەم فیلمە هەتا وەسفی بکەیت هێشتا هەر کەمە!🔥 ، یەکێک لە باشترین فیلمەکانی تاوانکاری - تۆڵەکردنەوە!..

" Countdown " فیلمێکی ترسناکی سەعات و نیوی خۆش و جیاواز ئەتوانن سەیریبکەن چونکە هیچ بێزاریەکی تیا نییە، من نمرەی 8/10 ی پێئەدەم ئەتوانن ئەزموونی بکەن.

لە دوای دێکستەر خۆشترینە
