بەڕاستی تایبەت بوو تکایە گەر سەیرت نەکردوە سەیری مەکە جاری چونکە تەحەمول ناکەی تا وەرزی چوار دێ 2026 وەرزی نوێی دێ سەیری مەکەن گەر نا تا ئەوکاتە شێت دەبن لە خەفەتان

ئەوجا وەرە سەیری ئەم درامایە بکەیت و بڵێی حەزناکەم ببمە دکتۆر وەڵا دەفعت دەکات زۆررر شازە😭😂😂

با بڵێین یادگاری خۆش و ناخۆشم لەگەڵ ئەو کارتۆنە هەیە ، ئەوە خەونی منداڵیم بو ببم بە سەماکەری بالێ لە کاتێکدا بە پێی کات ڕام دەگۆڕا و ژینگەکەم بڕیاری لەسەر دا زۆربەی خەونەکان شیاو نین لێرە .

سەرەتا سپاس بۆ ستافی کورد سوبتایتل، دوای ٢ مانگوو ١٥ رۆژ ئەم درامایەم تەواو کرد کە ١/١٢/٢٠٢٤ دەستم پێ کرد ١٦/٢/٢٠٢٥ تەواوم کرد، بەڕاستی نازانم باسی چی بکەم خۆشترین وەسفی ئەم زنجیرەیەی پێ ناکرێت ئەوەنە خۆشە،، پەشیمانم کە بە ٢ مانگ تەواوم کردووە خۆزگە درەنگ تر تەواو ئەبووم بەڵام من ئەموویست لە ٥ خاڵ زیاتر دابنێم وەکوو ئینفنیتی،خۆشتریییین زنجیرە بووو کە لە هەموو ژیانم بینیبێتم،هیچ زنجیرەو فلیمێکم وەک ئەمە دڵخواز نەبووە خۆشتریین زنجییرەیە دوای خۆی دووبارە نابێتەوە قەت شتی وا دوبارە نابێتەوە ئەوەنە خۆشە☹️🙏🏻🙏🏻😭!

دوبارە ئەنیمەیشنێکی سەرنجڕاکێشم بینیەوە، بەڕاستی وەک بەشی یەکی بە چێژبوو😍

ماوەیەكی زۆر زۆرە ئەم فلیمەم دیبوو دووبارە سێرم كردوە و چونكە لە چیرۆكێك ڕاستیوە وەرگیراوە شایەنی ئۆسكارە بەراستی شیانی زۆر خەڵاتە 🔥

زۆرررر تــایــبـــەت

ماوەیەكی زۆر پێش ئێستا سێری شەمەن دەفەری بوسام كردوە یادگاریەی زۆرم هەییە لەگەڵی پوری باوكم خوا لێی خۆشبێت مردبوو ئێمەش لەماڵ مامی دایكم ماینەوە جەوێكی سارد و باراناوی بوو تەمەنم ١٤ ساڵ بوو ئێمەش سێری ئەو فلیمەمان ئەكرد ئەوانی دیش لە گۆڕستان بوون بەڵام هەتا بڵێی لام فلیمێكی خۆشە پەیوەندی ئەم دوو فلیمە زۆر جیاواز نییە تەنها تێگەشتنی ئەوێ

بەس ئێوە باشترینن❤️🔥 ئەڵقەکانمان زووو بۆ دانێن تکایە
