بەڕەئی من بەشی یەکەمی باشتر بوو ئەم بەشەی وەک و ئەویتر تایبەت نەبوو ماندوو نەبن 👏

بێ دودڵی سەیری هەر سێ بەشەکە بکەن نازانم چۆن وەسفیان بکەم

دوای ئەو هەموو ساڵانەی تەمەنم دوای ئەوەی هەزاران فیلمم تەماشاکردووە ، ئەمشەو لە کۆتایی ئەم فلمەدا گریام ، کۆتا جار بیرمبێت بۆ فلمی Hachi: A Dog's Tale گریام ئەوکات لە پۆلی پێنجی سەرەتایی بووم . بەڕاستی ماندوو نەبن دەستتان خۆشبێت و لیام نیسنیش وەک هەمیشە نواندنەکەی شایەنی ئۆسکارە ❤️

دوو دڵ مەبە لە سەیرکردنــی چونکە فیلمێکی زۆر جوانە و مانادارە

بەمانای کەلیمە ناوازەیە، ئاکشنی چیرۆکی ، وێنەگرتنی هەموو شتێکی ناوازەیە دووبارە درامای کۆری شاکارێکی سەرنجڕاکێشی پێشانی بینەرانی خۆی دا من پێشنیاری ئەکەم کە سەیری بکەن👌 وەرزی دوەمی لە بەهاری ٢٠٢٥ تەواودەبێت و لە کۆتایی ٢٠٢٥ یاخود لە سەرەتای ٢٠٢٦ بڵاودەکرێتەووە

بەڕاستی شاز بوو دەستی ستافە قەشەنگەکەی کوردسەبتایتڵ خۆش بێت🤍✨

" A Bronx Tale " کورە ئەوەیە فیلم برا خۆ وەک فیلمەکانی ئەم سەردەمە نییە هەمووی بوەتە درۆ و دەلەسە وەک فیلمی هیندی، بڕوامپێبکەن یان نا یەکێک لە باشترین فیلمەکان تا ئێستە بینیبێتم ئەمە بووە بەجددی من هیچ گلەییێکم نەبوو لێی لە هەموو ڕوویەکەوە شاز بوو ئەوە نەبوو بتگریەنێت یان شتێک چیرۆکێکی زۆر جوانی پڕماناداری پیشانی بینەر ئەیا، ئەو فیلمە کۆنانە نایابن ئەوانە شاکاری ڕاستەقینەن دڵنیات دەکەمەوە، با زۆری لەسەر نەڵێم من نمرەی تەواوی پێئەدەم شایەنی سەیرکردنە.

زۆر خراپ نەبوو بەس ئەکرێ شتی بە سود تر و خۆشتر سێرکەن
