ئایا دەکرێت هەموو کارێک بکەیت لە پێناو خێزان؟ بۆ وڵامی ئەم پرسیارە سەیری ئەم فیلمە بکەن ، زۆر نایاب بوو.

چیرۆکی ئەم فیلمە بە گشتی باس لە ڕەگەزپەرستی ئەکات کە چۆن لە ئەمریکادا تاوەکو ئێستاش جیاوازی چینایەتی و ڕەگەزپەرستی هەر لەئارادایە، باس لەوە دەکات کە چۆن سپی پێستەکان تەنانەت دەستیان گرتووە بەسەر دادگاو بڕیاری دادگاکاندا، ساوندتراکەکان شوێنی خۆیان گرتبوو بە پێی ژانەرەکان نمرەی زۆرباشە وەسفی ئەم فیلمە ئەکات بە بڕوای من بەڵام لەبەرئەوەی لە ڕاستیەوە وەرگیراوە و ڕەگەزپەرستی ناتوانرێت لەناوببرێت کۆتاییەکەی بە دڵی بینەر نابێت، ئەوەی سەیربوو ئەوەبوو کە داهاتی فیلمەکە نزیکەی نیوەی بودجەی فیلمەکە بوو واتە قازانجی تیا نەبوو کە بە بڕوای من ئەگەڕێتەوە بۆ وشەی ڕەگەزپەرستیەکە کە دەبێتە ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بزانین ڕەگەزپەرستی هێشتا ماوە. من نمرەی 8/10 پێدەدەم شایەنی سەیرکردنە مەگەر کەسێک حەزی بە ڕەگەزپەرستی هەبێت نەیەوێت سەیری بکات.

بەڕاستی فیلمێکی زۆر نایاب بوو هەموو کارەکتەرەکان حەقی خۆیان پێدرابوو، وەسف ناکرێ، بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە.

يەکێک لە باشترينەکانى مێژوو كلينت وه فيلمەکەش زۆر تايبەته چونكه لە راستى وەرگيراوە

بەجدی شایەنی بینینە من لەوەتەی سێرم کردووە لە مێشکم دەرناچێت😂❤️

خؤش بوو زؤر به لام ده بوايه به شى تر هه بيت يانى له شوينيك كؤتايى هات كه نه زانرا داهاتوى كاره كته ره كان جى ليديت

بەڕاستی تایبەتە، شایەنی سەیر کردنە ئەو بوارەی بۆ زنجیرەکە هەڵبژێردراوە گونجاوە، دیمەنە ئاکشنەکانی زۆر زۆر تایبەتە لەلای من، خۆم هەر پێنج سیزنەکەم تەواو کردووە چاوەڕێی سیزنی شەشەمم لە کۆتایی دەمەوێ بڵێم : نایابە، شایەنی سەیر کردنە.

فیلمێکی نایاب بوو چیڕۆکێکی جیاوازی هەبوو دەستتان خۆش

کورت و پوخت شاکارە و چیرۆکەکەی لە ڕاستیەوە وەرگیراوە بەڕاستی چێژم بینی 🤎🔥-

هەموو بەشەکانی تایبەتە بۆ جاری دووم سیری ئەکەمەوە 😭✨

ئەو لێکۆڵەرە نازیە زۆر قشت بوو جوانترین ڕۆڵی گێڕا براد پیتیش وەک هەمیشە حەلی نەبوو فلمێکی خۆشی تۆڵە سەندنەوە بوو بەتایبەتی کۆتایەکەی زۆر بێحەلبوو شایەنی بینینە 🤎-

خۆش بوو ، فیلمی ئاوها خۆشە مشەوەشی تێدابی ، شایەنی ڕەیتینگەکەیتی
