زنجیرەیێکە شایانی بینینە زۆر ناوازە و بە چێژە، وا لە بینەر دەکات تامەزرۆ بێت، باس لە شارۆچکەیێک دەکات کە کاتێک بەبێ ویستی خۆت دەڕۆیتە ناوی ئەوا ناتوانیت بڕۆیتە دەرەوە، هیچ هێڵێکی ئینتەرنێت بوونی نییە، و لە دوای خۆرئاوا بوون نابێت بڕۆیتە دەرەوە و نابێت دەرگا و پەنجەرەش کراوە بێت، چونکە دڕندەکان لە دەرەوە دەبن کە لەسەر شێوەی مرۆڤن، گەر زیاتر باسی بکەم ئەوا چێژی لێ نابینن خۆتان بینەری ڕووداوەکانی ناوی بن، دەتوانم بڵێم باشترین زنجیرەیە کە تا ئێستا بینیبێتم.
چاوەڕێی زۆر لەوە زیاتر بووم کە وەسف دەکرا زیاتر چیرۆکە و گێڕانەوەیە با کاتێکی دوور و درێژ خۆم زۆر بە دڵم نەبوو لە هەنێک ڕووەوە بەڵام چیرۆکەکەی زۆر بەهێز بوو
ئەی هاوار وەڵای نازانم بڵێم چی چۆن وەسفی بکەمم چیرۆکێکی زۆر زۆر زۆر تایبەت واز لەهەمووی بێنە ئەوەنە جوان چونەتە ناو ڕۆڵەکەیان هەستەکەی ڕاستییە کۆریا چیمان لێ ئەکات سپ بۆ ژێرنوس🥺💕
دەستان خۆش بێت هیوادارم بەشە تازەكەی rutern to hogwart بڵاو كەنەوە
واو بێحەل بوو جا شتێکی خۆشم بەسەر هات لەکاتی سەیرکردنی لە کۆتایەکان لەکاتی حەرەسیا بووم دەرگاش کرابوویەوە لەپڕ پشیلەبەک خۆی کردە ژورا هەر ڕۆحم چوو😂 دەستان خۆش برادەران
بەجدی لەڕووی ئەکشنەوە شازە و چیرۆکەکەشی بێ کێشەیە بەس چاوەڕێی ئەو کۆتاییەم نە ئەکرد🫤.
باشبوو بەلام لەزۆرشوێن بەئاسانی دەکرا لەناو ببردرێت کارەکتەرەکان وەک بلێی خۆیان لۆ جێلکردبوو لۆیە وایکرد بێمەعنا بی کۆتایەکەشی هەر بێمەعنا بوو تاکە شت باشی کردبوو بەشی Sci-fi ەکە بوو دەنا گەر بۆ ترسنا و ئەو بابەتانە سەیریمەکەن ترسناک نیە!!
یەکێک لەو فیلمانەی وات لێ دەکات متمانە بەخۆبوونت زیاتر بێت جیا لەو ڕۆڵەی کە تێلەر دەیگێرێت شایەنی ئەوەی زیاد لە جارێک سەیری بکەیتەوە هەر چەندە بۆ جاری سێیەم دووبارەم کردەوە 🖤
زۆر بەچێژ بوو، سەیری بکەن هاوڕێیان. هیوادار بەردەوام بن لە سەر ژێرنووسی بەڵگەنامەکانی وەرزشی، جا یۆڤی بێت یان میلان، یان هەر کام یانە بێت.
بەجدی زۆر بەچێژە🔥🤍
لە سەرەتای فلمەکەوە شتەکان زۆر ڕوون و دیار بوون و هیچ ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراوی تێدا نەبوو ، بەس بۆ کات بەسەر بردن باشە گەر نا هێچ چێژێکی نیە ،