بژین زۆر تایبەت بوو. هیوادارم فیلمی دیکەی لەم جۆرە وەربگێڕن

شازی فیلم تایبەت و مانادار ، شایەنیەتی کە لە باشترین فیلمەکانی مێژووە . دڵنیام دەتوانی زیاد لە جارێکی سەیری بکەیەوە . ( نواندنێکی نایاب ، پەند و قسەی جوان و خۆڕاگری و ئازایەتی و پێکەنین و خۆشەویستی و ئامۆژگاری ، سینەماتۆگرافیەکی ڕاقی ) هەموو ئەوانە لەو فیلمە شاز و بەچێژەدا سەرچاوە دەگرێ و بوونی هەیە .

دەستان خۆش بێت، فیلمێکی زۆر بەمانا بوو، وات لێ ئەکات بیر لەچاکەکانی دایکت بکەیتەوە بیر لەو خۆشەویستیەی بکەیەوە کە هەیەتی بۆ ماڵ و منداڵەکەی

بەراستی فلیمەکی ناوازە و خۆش بوو چاوەری بەشی نوی دەکەم چونکە ئەویش فلیمەکی ناوازە و ئاگرین دەردەچی💛

کە سەیری ئەکەیت نازانی کات چۆن ئەڕوات نەتوانی دەستی لێ هەڵبگریت.. نــایــاب 👌

بەرهەمەکانی ریلدی سکۆت هەمیشە وە سوپاس بۆ کوردسەبتاتیڵ بۆ ژێرنووس کردنی دانانی وەکو یەکەم سایت بژین دووبارە ماندوو نەبن لەشتان ساخ بێ ❤️❤️

اوە بە توتکەکانی سەگدام پشان بدەن کە خۆیان بە نەوەی دەزانن

18/12/2022 خـۆشـتـریـن شـەوی ژیـانـم.💙

فیلمێکی گەنجانە و چێژ بەخش هەم لەڕووی کۆمیدی هەم ڕۆمانسیەت شایەنی سەیر کردنە 👍🏻❤️🔥

فیلمێکی ناوازە بوو، مەشهەد و ڕووداوەکان یەك لەدوای یەك ڕاکێشەر بوون، با ئەوەش لەیاد نەکەین بیرکاری چەنە بەسوودە😁، دەستخۆش بۆ کوردسەبتایتڵ

کورتەی زنجیرەکە، مات مۆردۆک / دێردێڤڵ بە منداڵی بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە ھەندێک مادەی کیمیای دەچنە چاویەوەو نابینای دەکەن، بەڵام لە بری ئەوە کۆمەڵێک ھەستی زۆر بەھێزی بۆ دروست دەبێت کە لە مرۆڤی ئاساییدا نییە مۆردۆک ھەستە بەھێزەکانی بەکار دەھێنێت و لەژێر نازناوی " دێردێڤڵ " دا پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت لە دژی تاوانبارانی ناوچەیەکی شاری نیۆرک بە ناوی "ھێڵس کیچن" دەجەنگێت بەڵام کارەکانی لەلایەن ویڵسن فیسک - ناسراو بە " کینگپین " کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەھێزە و دەیەوێت دەست بەسەر ناوچەکەیا بگرێت، پێشوازی لێ ناکرێت و دژایەتی دەکرێت بۆیە مۆردۆک بە وەک پارێزەرێکی ئاسایی و وەک "دێردێڤڵ"یش ھەوڵ ئەیات ویلسن فیسک لەناو بەرێت و بیداتە دەست یاسا،......،،،،،، زنجیرەیەکە هێندە تایبەت و بەچێژە وەسف ناکرێت شایەنی سەیر کردنە ،وە تۆپ 13 ـی باشترین زنجیرەکانم لەدوای زنجیرەی "Chernobyl" .. بەڕاستی نازانم چیتر لەسە ئەم زنجیرە تایبەتە بڵێم، بەڵام بەجدی زۆر زۆر نایاب و تایبەتە. دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن،👌
