سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین
کورتەی زنجیرەکە، مات مۆردۆک / دێردێڤڵ بە منداڵی بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە ھەندێک مادەی کیمیای دەچنە چاویەوەو نابینای دەکەن، بەڵام لە بری ئەوە کۆمەڵێک ھەستی زۆر بەھێزی بۆ دروست دەبێت کە لە مرۆڤی ئاساییدا نییە مۆردۆک ھەستە بەھێزەکانی بەکار دەھێنێت و لەژێر نازناوی " دێردێڤڵ " دا پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت لە دژی تاوانبارانی ناوچەیەکی شاری نیۆرک بە ناوی "ھێڵس کیچن" دەجەنگێت بەڵام کارەکانی لەلایەن ویڵسن فیسک - ناسراو بە " کینگپین " کە پیاوێکی دەوڵەمەندی بەھێزە و دەیەوێت دەست بەسەر ناوچەکەیا بگرێت، پێشوازی لێ ناکرێت و دژایەتی دەکرێت بۆیە مۆردۆک بە وەک پارێزەرێکی ئاسایی و وەک "دێردێڤڵ"یش ھەوڵ ئەیات ویلسن فیسک لەناو بەرێت و بیداتە دەست یاسا،......،،،،،، زنجیرەیەکە هێندە تایبەت و بەچێژە وەسف ناکرێت شایەنی سەیر کردنە ،وە تۆپ 13 ـی باشترین زنجیرەکانم لەدوای زنجیرەی "Chernobyl" .. بەڕاستی نازانم چیتر لەسە ئەم زنجیرە تایبەتە بڵێم، بەڵام بەجدی زۆر زۆر نایاب و تایبەتە. دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن،👌