فیلمێکی باشبوو بەڵام لە هەنێک ڕووەوە لاوازە زۆربەی فیلمەکان پەیامێکی ئاشکرا بە بینەر دەگەیەنن بەڵام پەیامێکی ڕوون و بەهێزم تێدا نەبینی، لە ڕووی ترسناکیەوە بە دڵم بوو چونکە جەمپ سکەیری کەم تێدابوو تا بیانەوێت فیلمەکە بەوە ترسناک بکەن بەڵکوو زیاتر ڕووداوەکانی ترسناکی کردبوو، میوزیکم بە دڵ نەبوو وە لە ڕووی چیرۆکەوە لاوازبوو، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەیری فیلمی ترسناک بکەن نایابە شایەنی سەیر کردنە.

بەڕاستی زۆر ناوازەبوو ، یەکێک بوو لە خۆشترین فلمەکانی ژیانم ، ڕۆڵی کارینا و شاهید جوانتری کردبوو ، زۆر سەرنج ڕاکێشە ، زۆر سووپاس🥹🩵.

22/nov ئەمڕۆ گەشتم بە کۆتای خۆشترین زنجیرەی ژیانم خۆزگە بم توانیبا لەبیری کەم تاکو دوبارە سەیری بکەمەوە، وە زۆۆر سپاسی ستافی kurdsubtitle ئەکەم کە بە جوانترین شێوە ژێرنوسیان بۆ کردبو،هیوادارم بتوانن legacies ژێرنوس کەن🖤

Agar to hawadary samurai'akanyt.! mn allem guna7a am filmat nabinibe yan dudll byt la sayr krdny 10/10

چیرۆكێكی زۆر جوانی هەبوو لەهەمان كاتدا خەمناكیش بوو چیرۆكی دایكێك كەتا دوا ساتەكانی هەوڵی ڕزگاركردنی كوڕەكەی دا بەڵام سەركەوتو نەبوو، شایەنی بینینە.

خۆشترین زنجیرەیە کە لە هەموو ژیانم بینێبێتم نیەو نابێ لەمە خۆشتر سەیری کەن هەرگیز پەشیمان نابنەوە.

کۆمیدی و نهێنی و تاوان زنجیرەیەکی تایبەتی دروستکردووە هەر ئەڵقەیەک شتێکی پێشبینی نەکراو ڕوو ئەیات ....بۆ ئەڵقەی تازە دانانرێت؟

فلیمێکی زۆر خۆش و چێژبەخشە شایەنی سێرکردنە یەکەمین فلیمە کە کۆمیدی وە لەگەڵ ئەوەی زانیم ئەو کەسانەی نابیستن چۆنە ژیانیان بەڕاستی فلیمێکی خۆشە سێری بکە پەشیمان نابیتەوە.

فلمێکی تایبەت کە چەندین ئەکتەری بەتوانا لەخۆ دەگرێت پێشنیار ئەکەم سێری بکەن

یەکەک لە تایبەترین زنجیرەکانە کە هەتا ئێستا تمشام کردینە دەستان خۆشبی چاوەڕێی بەشیکەین❤️🔥

وی ئەڵێنن ترسناکە بەس ترسناک نییە یانی،،خۆشە بەڵام واش نییە ئەم خەڵکە باسی ئەکات دوبارەبونەوەی نییە بێحەل ترسناکە وەڵاهـ بەس وانییە بەس دەی سپ بۆ ژێرنووس

چێژم لێ بینی شایەنی ئەوەیە 3سەعات کاتی بۆ تەرخان بکەیت یەکێکە لە باشترین فلیمەکان ڕاستە کۆتاییەکەی خەماوی بوو بەس ناکرێت هەموو فلیمێک کۆتاییەکەی بەدڵی بینەر بێت ... سەرکەوتوبن🖤

nazanm bo lay mn awana xosh nya bas xrapesh nya

ناوازە و نایاب، فلیمی لەم شێوەیە زۆر کەمە وە لەبەر ئەمەش تایبەت و چێژبەخشـن. وە بەڕاستی چیرۆکەکەی زۆر تایبەت بو بێکێشە بو . وە یەکێک لەباشترینە کانی "Jake Gyllenhaal" زۆر زۆر جوان ڕۆڵی گێڕا بەشێوەیەک ڕۆڵـ دەگێڕێت وات لێدەکات بچیتە ناو فلیمەکە وات لێدەکات بێزار نەبیت لە فلیمەکە. زۆر چێژبەخش بو دەسخۆش 👌

ئەم فیلمە دەرفەتێکمان دەداتێ بۆ فراوانکردنی تێگەیشتنە شیکارییەکانمان و وەبەرهێنان لە فاکتەرە دەروونییەکان لە گۆڕینی باوەڕی کەسانی دیکە بە چالاککردنی مرۆڤایەتییان و هەوڵدان بۆ لابردنی دەمامک و جلوبەرگی تەمەنی پیری و ڕەگەزپەرستی کە ژینگە و پەروەردەکردنیان پشتگوێ دەخات. ژمارە هەشتی دەستەی سوێندخۆران، کە پاڵەوانی فیلمەکەیە، توانی حوکمی ۱۱ ئەندامی دەستەی سوێندخۆران لە دەنگدان بۆ ناردنی کوڕە تۆمەتبارەکە بۆ مردن لابدات؛ بۆ دەنگدان بە بێتاوانەکەی! ئەمە لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی ئارام و هەندێک جار ڕەشەباوە ئەنجام درا، بەڵام لەسەر بنەمای لۆژیکی و مشتومڕ و بەڵگە بوو لەسەر بنەمای شیکردنەوەی هەمان بەڵگە و شایەتحاڵەکانی تۆمەتەکە!

بەڕاستی زۆر چێژبەخش بو، وە بەڕای من یەکێک لە باشترین و خۆشترین فلیمە تاوانکاری و مافیای ـیەکان فلیمێکی تایبەتە بەڵام گەورە نەکراوە شایەنی سەیر کردنە. وە بەڕای من یەکێک لە باشترین فلیمەکانی "Denzel Washington" چێژبەخش بو ،دەسخۆش ❤👌
