پێداچوونەوەکان(32,793)

ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی تا بڵێی ئاڵۆز بەڵام چێژ بەخش ئەم نواندنە جوانەی ڕۆبێرتیش لەولا ڕووداوەکانی فیلمەکە لە چەن سەردەمێکی مناڵی و گەنجی و پیری نیشان ئەدرێت و باسی دەستەیەک چەتەی جوولەکە ئەکات دەگەڕێنەوە بۆ نیۆیۆڕک { مانھاتن } بۆ دەسەڵات گرتن و مافیاگەری گەر ئەتانەوێ تێی بگەن بە مێشکێکی سافەوە یاخود زیاتر لە جارێک سەیری کەن دەست خۆشی لە ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمەش ئەکەم

Once Upon a Time in America
1984 | تاوانکاری
Once Upon a Time in America
Blazt
3 ساڵ پێش ئێستا

Filmy lam chashnana ya3ni Liam😍

The Ice Road
2021 | هەستبزوێن
The Ice Road
Zhilan
3 ساڵ پێش ئێستا

ئەوەی لێی تێگەشتم: ھەندێ جار ئینسان خۆی بە کەمتر دادەنێ لە بەرامبەر ئەوانی تر، ھەست بە خۆشەویستی و گرنگی خێزانەکەی ناکات، بۆ ئەوەش پێویست بە چەند ڕووداوێکی تراژیدی دەکات، تا بیرت بێتەوە کەمتر نیت لە ئەوانی تر، تاکو ھەست بە خۆشەویستی خێزانەکەت بکەیت، تا بزانی چەندە گرنگن بۆ یەکتر..

Encanto
2021 | ئەنیمەیشن
Encanto
دارڤان بنەیی
3 ساڵ پێش ئێستا

خراپ نیە

The Incredible Hulk
2008 | ئەكشن
The Incredible Hulk
ئاکۆ باڤاری
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ڕایان ئەکتەرێکە لەگەڵ زۆربەی ژێنەرەکان دەگونجێ ئەم فلیمەشی زۆر جیاواز و تایبەت بوو بەس چاوەڕوانی ئەو کۆتایە نەبووم کە ڕایان بمرێ

Buried
2010 | دراما
Buried
مێلی
3 ساڵ پێش ئێستا

ناوەزە بوو

Iron Man 3
2013 | ئەكشن
Iron Man 3
Ku
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

👏🔥 بەڕاستی ئەنمیەکی شازە

Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba
2019 | ئەكشن
Demon Slayer: Kimetsu no Yaiba
Blazt
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ڕۆڵگێڕانێکی جوان و سیناریۆیێکی جوانی هەیە بەڵام ڕووداوەکانی تۆزێک خاون، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە باشترین فیلمەکان کە تاکو ئێستا سەیرم کردبێ

No Country for Old Men
2007 | تاوانکاری
No Country for Old Men
سەعە چەپە
3 ساڵ پێش ئێستا

بە چی شتێک وەسفی ئەم فیلمە بکەم؟🔥😍

The Godfather: Part III
1990 | تاوانکاری
The Godfather: Part III
ئاکۆ باڤاری
3 ساڵ پێش ئێستا

فلیمەکە جوانترین چیرۆکی دڵدار هەبوو کە تا ئێستا بینیبێتم فلیمەکە لە هیچەوە گەیشتە لوتکە بەڕاستی فلیمەکانی ڕایان فلیمی کاریگەرن بەڕیارم دا لە فلیمەوە سەیری هەموو فلیمەکانی ڕایان بدەم

The Proposal
2009 | كۆمێدی
The Proposal
Blazt
3 ساڵ پێش ئێستا

کۆتاییەکی جوانی هەبوو چاوەڕێم نەدەکرد، دەستی ستافی وەرگێڕیش خۆشبێ ژێرنووسەکەی مەزبووت بوو

Catch Me If You Can
2002 | ژیاننامە
Catch Me If You Can
یادە
3 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی سێرکردنە ئەم فیلمە فێری کردم کە ھەمیشە ڕێگەیەک ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

The Shawshank Redemption
1994 | دراما
The Shawshank Redemption
یادە
3 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی بینینە چیرۆک و ڕۆڵگێڕانێکی ناوازە.

Taxi Driver
1976 | تاوانکاری
Taxi Driver
ئاکۆ باڤاری
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی نایاب بوو ئەم ڕۆبێرتە بە مانای کەلیمە ئەکتەرە بەڕاستی ناواندنێکی جوان دەکات

Dolittle
2020 | سەركێشی
Dolittle
دارڤان بنەیی
3 ساڵ پێش ئێستا

نایاااب

Iron Man 3
2013 | ئەكشن
Iron Man 3
دارڤان بنەیی
3 ساڵ پێش ئێستا

شازە بەتایبەت کۆتاییەکەی

Guardians of the Galaxy
2014 | ئەكشن
Guardians of the Galaxy
ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

جەیک لێرەشا دڵ پڕ ئەکات کۆتایەکی زۆر جوانی ھەبوو

Prisoners
2013 | تاوانکاری
Prisoners
ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی چێژ بەخش و بێ کەم و کوڕی

Ad Astra
2019 | سەركێشی
Ad Astra
ڕەوەز تاراوگە
3 ساڵ پێش ئێستا

تێکەڵەیەک لە شەڕ و ئەفسانە

Pan's Labyrinth
2006 | دراما
Pan's Labyrinth
ژیار
3 ساڵ پێش ئێستا

بیرۆکەی فیلمەکە جوانە ، هۆو دەرەئەنجامەکان، بەڵام ڕوداوەکانی واقعی نین و ڕێی تێ ناچێ ، وەکوو بینەرێك قەناعەتت بۆ درووسنابێ باوکێک لەسەر ڕوداوی ئەوها بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کچی خۆیا بکا ، ئەو ڕووداوانە تەنیا بۆ ئەوەیە کاریگەری هەبێ لەسەر هەستی بینەر نەك بۆ زیاتر واقعی بوونی فیلمەکە

Girl in the Basement
2021 | تاوانکاری
Girl in the Basement
ژیار
3 ساڵ پێش ئێستا

یەكێ لە جوانترین و ناوازەترینەکان ، هیچ زنجیرەیەك نیە بەو ئەڵقە کەمانەوە ئاوا گەورە دەرکەوێ ، پەندی زۆری تیایە لەسەر ڕابردوو و ڕازی بوون بە ڕووداوەکان، بێ گومان شایەنی بینینە

11.22.63
2016 | دراما
11.22.63
ژیار
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی خۆش لەو جۆرانەی بە بێ نیشانانی شێوەی ترسناك ترست بۆ دروسەکات ، لە سەرەتا تا نزیکی کۆتایی ناوازە ، بەڵام وەکوو زۆربەی فیلمە ترسناکەکان کۆتاییەکی بێ مانا

Bird Box
2018 | دراما
Bird Box
𝗝𝗲𝗚𝗮
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەجدی من خۆم یەکێک بووم لەوکەسانەی کە بەتەواوی چووبوومە ناو قوڵای فیلمەکەوە وەکو ئەوەی خۆم ڕۆڵی تێدا بگێڕم لەهەمان کاتیشدا چێژێکی زۆرم ئەبرد لێی ئەم فیلمە بەگشتی ئێستا زۆر لەگەڵ (ڕەشهەڵاتی ناوەڕاست) یاخوود ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستای خۆمان یەک ئەگرێتەوە هاوکات چاو لەدەری پیاوان بەرامبەر بەئافرەتی جوان و هەڵبەستنی گێچەڵی سێکسی و ناحەزی کەسانێک لەڕەگەزەکەی خۆی هۆکاری هەموو ئەو ڕوداوانە بوون لێرەدا 2 بابەتی کتێبێکم بیرکەوتەوە کە پێشتر خوێندبوومەوە ڕێک ئەو دەقانە لەگەڵ ئەم ڕوداوە کارەساتبارانەی مالێنا یەک ئەگرێتەوە حەزەکەم یەکێکیانتان بۆ دانێم و ئێوەش زیاتر تێبگەن لە مەبەستم و باشتر تێبگەن لەوەی هۆکاری کێشەکانی مالێنای نازدار بەهۆی چیەوە بوو و کۆمەڵگا چی کاریگەریەکی بەسەریەوە هەبوو لەدەقێکی ئەو کتێبەی کە زیاتر جەخت لەسەر خود دۆزینەوەی ئافرەت ئەکات و ڕەنگە و بەئەگەرێکی زۆر کاریگەریش لەسەر پیاوان دانێت بەناوی من ئەمەم هەروەکو لۆنا خاتوونی ئازیز لە بابەتی ئاوێنەکەت دەڵێت : دڵت ئاوێنەیەکی زیوی بێخەوش بوو هەمیشە بەسەرسامییەوە لەخۆتت دەڕوانی و دەتگوت ئای خوایە گیان چەند جوان دروستت کردووم بەڵام ڕۆژێک یەکێک هات وشەیەکی بەدەستەوە بوو وشەکە پارچە ئاسنێکی تیژبوو لەگەڵ تێپەڕینی بەلای ئاوێنەکەتدا جوان لەڕووی ئاوێنەکەی خشاند و ڕووشاندی ئیدی تۆش هەرچەند لەئاوێنەکەدا سەیری خۆت دەکرد وەک جاران دڵخۆش نەدەبوویت چونکە ئەو ڕووشاوییەت بە ڕوخساری خۆتەوە دەبینی بەڵام هێشتاش هەر سوپاسگوزاربوویت هێشتا زەردەخەنەت بۆخۆت دەکرد و دەتگوت "خۆ منیش ئەو خراپەنیم بەشی خۆم جوانم " بەڵام ڕۆژێک کەسێک دەستەکانی پیس بەبیرکردنەوەکانی هات جوان جوان لە ئاوێنەکە هەڵسوو و دوو پەڵەی گەورەی پێوە جێهێشت ئیدی تۆش کە لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆت دەکرد نەتدەتوانی وەک جاران زەردەخەنە بۆخۆت بکەیت چونکە دوو پەڵەی گەورە شێوەی تۆیان شێواندبوو ئیدی بەخەمباری دەتگوت " بەڕاست من هیچ جوان نیم!" شتەکە لێرەدا نەوەستا ڕۆژێک کەسێکی تر هات گەرووی پڕ لە ڕق و سوکایەتی و تۆمەت و بوختان زۆر بێشەرمانە قرخەقرخێکی کرد و یەک تۆپەڵە تفی گرتە ئاوێنەکە و ڕۆیشت ئیدی تۆش قێزت دەهاتەوە لەسەیرکردنی خۆت چونکە ئەو تفەت بەڕوخساری خۆتەوە دەدی و شەرم و ڕق دای دەگرتیت و دەتوت " سەیری چەن پیس و قێزەونم " لەکۆتایشدا ڕۆژێک کەسێک هات گیرفانی قورس بە نائومێدی و شکست زۆر بەڕقەوە بەردێکی لەگیرفانی دەرهێناو گرتیە ئاوێنەکە ئەویش هەر لەجێی خۆیدا دەیان درزی بچووک و گەورەی لێبوو ئیدی تۆش تەنانەت نەتدەوێرا لە ئاوێنەکە سەیری خۆت بکەیت و دەتگوت " ئای خوایە گیان ئەوشتە ترسناکە منم؟ " نا تۆ نیت گیانەکەم ئەوە ئەوانن خاوەن قسە و بیر و کردارە ناشیرین و ڕووخێنەر و پیس و قێزەونەکانن نەک تۆ ئەوە ئەوان بوون بەرگەی بینینی ڕوخساری پیس و ناشیرین و ترسناکی خۆیان لە ئاوێنە ڕوون و بێخەوشەکەی تۆدا نەدەگرت بۆیە شێواندیان بەڵام ئەگەر جوان سەیر بکەیت دەبینیت لەڕاستیدا ئاوێنەکەی تۆ دیوی هەیە دیوەکەی خۆت هێشتا ئاوێنە زیوە بێخەوشەکەی جارانە و ئەوەی شکاو و پیس بووە تەنیا دیوەکەی ئەوانە حەتمەن پێناسەیەکی لەمە جوانترم نەبوو بۆ ئەم فیلمە سوپاس بۆ ماندووبونتان و وەرگێڕانی فیلمێکی لەم جۆرە بێخەوش و نازدار

ديلمان ئاسۆ
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەراستى زۆر ناوازە بو ،جوانترين شت لەم بەشەى فلمى كاپتن دەركەوتنى باوكى تۆنى ستارك بو كە دەكاتە ئايڕۆن مان ، دەستان خۆش

Captain America: The First Avenger
2011 | ئەكشن
Captain America: The First Avenger
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025