نازانم چۆن باسی بکەم ئەم زنجیرەیە وات لێدەکات ژیان هەر چەند قورس بێت دەتوانی سەربکەوە وە ڕۆڵیگرانی جاکس زۆر تایبەت بوو بە درێژیی زنجیرەکە خۆشە ویستی بۆ مناڵە و هاوسەر و یانەکەی هەموو شێتک بوو 🙃❤️🔥
کورد سەبتایتڵ هەمیشە باشترین سایت بووە ئێستاش یەکێکە لەهەرە گەورەترین گۆکای فیلم و زنجیرە بەڕاستی دەستان خۆش بێت هەر سەرکەوتوو سەرفراز بن ئەم فیلمەش هەموو کات چێژی خۆی هەیە قەت لێی بێزار نابین
شای زنجیرەکان بەڵام ئەو هەموو مردنە تێکیداوە کەسایەتیەکت خۆشدەوێت هەرچەندە 300 و 400 ئەڵقە زۆرە بەڵام لەناکاو دەمرێت، ئاڕکی مارینفۆرد خەمناکترین ئاڕکی زنجیرەکە بوو کە ئێس و ڕیش سپی تێیدا مردن💔
فلیمێکی وەسەت بوو ئەم فلیمە وایە جیاواز و نوێ بوو بەڵام بۆ هەشتاکان وە ئەو خۆشەش نیە کە ئەو هەموو محت و سەنایە دەکرێ
بەڕاستی دەستتان خۆشبێت مایەی شانازین، هەرچەندە کەم کەمە دادەنێن ، وەرگێڕانیکی نایابی بۆ کراوە بەڕاستی جگە لە چەند وشەیەک کە کوردیەکی پەتین بەکارهێنایان کەمە لە ڕۆژانە😅 هەرچەندە خۆم بینەری زنجیرەکەم بەڵام لەنێوان هەفتەکان دووبارە سەیری دەکەم بە ژێرنووسەکەتان چەند شتێک هەیە لە ژێرنووسی ئینگلیزی لێی تێنەگەیشتووم هیوادارم ئێوە ڕوونترتان کردبێتەوە
یەکێکە لە باشترین فلیمە کۆمیدیەکان تا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی زۆر زەخەمە ئەم بەرهەمە ناوەڕۆکەکەی باسی زۆر شت دەکات بەس لە سەروو هەموویان هاوڕێیەتیە
من زۆر حەز بە فلیمی هندی ناکەم بەس ئەم فلیمە جیایە وە بەهێزترین فلیمی خێزانی کە باسی کێشەی خێزانی دەکات
نیاب دەستان خۆش بە چێژ چێرۆکیکی تارەدەیک جیاواز
زنجیرەیەکی زۆر تایبەتە وات لێ دەکات حەز بە خوێندنەوە بکەیت و گرنگی کتێبت لەلا ڕوون دەکاتەوە....... لە هەمووی جوانتر ناوەڕۆکی زنجیرەکە باسی مردنی تیا دەکات کاتێک کچەکە دەمرێت و دەچێتە جیهانێکی نوێوە ئەوا سوود لە ژیانە کۆنەکەی وەردەگرێ وەک و ئێمە لەم جیهانە پێویستە کاری چاکە و درووست بکەین بۆ ئەم دنیا و هەم بۆ ئەو دنیاش
یێكێك له خۆشرین فلمهكان دهربارهی رهشپێستهكانی ٩٠ له ئهمریكا پهیامێكی دهربارهی ئهوهیه له گهنجیوه بێ یشی هاورێی خراپ توشی دزی ماددهی هۆشبهر دهبن كه بهشێوهی كۆمێدی باس كراوه سپاس بۆ وهرگێرانی ئهم فلمه ♥️
لەکاتی ئاشتی کوڕەکان باوکیان دەنێژن بەڵام لە کاتی جەنگ باوکەکان کوڕەکانیان دەنێژن یەکێکە لە باشترین فلیمە جەنگیەکان وە هەستبزوێنترین کە لە چیرۆکی ڕاستیەوە وەرگیراوە
بەجدی شتێکی ڕاقی بوو دەستان خۆشبێ ڕۆڵگێڕانەکەی کاترینا و ئاکشی نموونەیە 🖤🖤
بەراستی شاز بوو شایەنی سەیرکردنە کۆتایەکەشی زۆر غەمگین بوو بەراستی خۆشەویستی ئەبێت وابێت دەستان خۆش بێت🤍
دەستتان خۆشبێت, هیوادارم ئاڤاتار کۆراش دابنێن، و بێگومان ئەمجارەیان بەدەستی بەتواناترین وەرگێڕەکانتان🧐.
من خۆم سەیری هەموو زنجیرەکەم کردوە بەڵام بێ ژێر نوسی کوردی بەراستی کاتێك لێرە بینیم شۆك بوو دەست خۆش هیوادارم هەموو زنجرەکە پەخشی بکەن و بڵاوی بکەنەوە 👏👏😊