پێداچوونەوەکان(32,689)

saryas
4 ساڵ پێش ئێستا

نایاب

The Tomorrow War
2021 | ئەكشن
The Tomorrow War
saryas
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەوڕادیە ترسناک نیە زۆرێک لە ئەکتەرەکان پێوەیان دیارە کە نواندن ئەکەن دەستی ستافکەخۆش بۆ وەرگێڕان

Insidious
2010 | ترسناك
Insidious
هاودین محمد
4 ساڵ پێش ئێستا

هەندێ ڕۆڵی ئەکتەری تیایە کە لە ڕاستی ناچێ و دەورەکەی نواندنەکەی پێوە دیارە هەرچەنە شتێکی زۆریش نییە بەڵام بۆو سەردەمە ئەمە ئەسڵەن بە خاڵی لاوازی حساب ناکرێ. ئینجا بەڕاستی فیلمێک لەو سەردەمە ئاوا بە ناوازەیی کراوە ، یەک دنیا وردەکاری و تەکنیکی جوانی تیایە .کەبەڕاستی هەست ئەکەی تازەترین فیلمی جەنگەڵستان بێ

Predator
1987 | ئەكشن
Predator
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

باشترن بەشی ئەم زنجیرە فلیمە بەڕاستی لە ڕووی ئەکتەر و ڕۆڵگێڕانەوە هەموو بەشەکان باشبوون بەس ئەم بەشەی باشترین بەشیەتی لەڕووی هەموو شتێکەوە بەس بەتایبەتی چیرۆکەکەی زۆر زەخم بوو

Ocean's Thirteen
2007 | تاوانکاری
Ocean's Thirteen
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە باشترینەکانی جۆرج و براد وە یەکێکە لە باشترین ئەو فلیمەنەی کە پەیوندیان بە بانک بڕینوە و تاڵان وە هەیە وە باسی سەرکێشی و ئەرکی مەحاڵ و توڵەکردنەوە و خۆشەویستی و کارامەیی ...هتد دەستان خۆش

Ocean's Eleven
2001 | تاوانکاری
Ocean's Eleven
نێچیروان
4 ساڵ پێش ئێستا

لە هەموو ڕویەکەوە باش بوو شایەنی سەیرکردنە دەستان خۆش

Curve
2015 | ترسناك
Curve
Lava
4 ساڵ پێش ئێستا

یەكێك لە خۆشترین زنجیرەكانن💙زۆر بەدڵم بوو لەھەموو ڕویەكەوە دەستان خۆش بێ ماندوو نەبن

Stranger Things
2016 | دراما
Stranger Things
ROCK
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

شاز بوو بەڵام چیرۆکەکەی زۆر ئالوز بوو لە ئاخیری فلیمەکە زۆر شت ئاشکرا بوو کە خۆی لە ناو خەیالی خۆیدا بوو و ئەنجامی ئەدا بەرای من تۆزێک قورسە تێگەشتن لێی دەستان خۆشبێت

باران
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمکێ سایی فای تا ڕادەیەک باش و خاوەن چیرۆکێکی ئالۆز و جیاواز و بەچێژە ، تێگەشتن لە چیرۆکی فیلمەکە و پەیامەکەی زیاتر چێژ بەخشە بۆ بینەر ، چیرۆکی فیلمەکە باس لە دایکێک ئەکات دوای مردنی کچە بچوکەکەی تەواو تێک شکاو و بێ ئومێدە بە جۆرێک هیوایەکی بۆ ژیان و خۆشیەکانی نێوی نەماوە ، وە بەهۆی ئەو بێ ئومێدیەش توشی حالەتێکی دەرونی بوە هەمیشە ئەوەی لە هزردایە کە کچەکەی ماوە لە ژیان و ئەیەوی پێ بگات ، هەموو شتەکان ئەگۆرێن دوای ئەوەی لە لایەن بکوژێکەوە ئەکوژرێت ، بەلام بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو لە لایەن بونەوەرێکی ئاسمانیەوە زیندوو ئەکرێتەوە و ئەیباتە جیهانەکەی خۆی بەڵام سەرەتا ئەیخاتە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی سەخت و ئالۆز و مەترسدار لە پێناو ئەوەی قەدری ژیان و ئەو کاتانەی بزانێت کە لە بێ ئومێدی و ڕەشبینی بەسەری بردوە ، لە هەمان کاتدا لەو زنجیرە تاقیکردنەوەیە روبەوی بکوژەکەی ئەکاتەوە کە لە ژیانی رابردوی کوشتویەتی ، وای لێ ئکات فێری زالبون بێت بەسەر ترسەکانی وروبەروی لاوازیەکانی ببێتەوە لە رێگای زالبون بەسەر بکوژەکەی ، گەرانێکشی پێ ئەکات بە ژیانی رابردوی کچەکەی و وە بونەوەرەکە دوای دەرچون لە تاقیکردنەوەکە ژیانێکی تری پێ ئەبەخشێت لە هەسارەیەکی تر لەگەل کچەکەی ، بەلام دوای ئەوەی فێری ئەوەبوو قەدری ژیان و کاتەکانی بزانێت ، جوان تێبگات نەبونی ئەوانیتر تر کۆتایی نییە و ژیان و خۆشیەکانی بەردەوامە ، فێری کۆلنەدان و زالبون بەسەر ترسەکانیشی کرد لە رێگای ئەو تاقیکردنەوەیە ، شایەنی بینینیە

Meander
2020 | دراما
Meander
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

چیڕۆکێکی لاواز و خراپی هەبوو ، بابەتی نێو فیلمەکە شتێکی دوبارە بوو تەنیا روداوەکانی بە شێوەیەکی جیاواز خرابونە ڕوو ، بابەتی فیلمەکەش لەو ئاستە نەبوو کە چیرۆک و بیرۆکەی فیلمەکەی بۆ دارێژرابوو

We Need to Do Something
2021 | ترسناك
We Need to Do Something
saryas
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

چێژبەخش و نایاب ئەکرێ بڵێت لەکۆتیدا دێوەزمەکی ئازاد کرد

Escape Room: Tournament of Champions
2021 | ئەكشن
Escape Room: Tournament of Champions
Lia
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەجدی زۆر جیاوازتر بو لەو درامایانەی کە بینیومن زۆر شاز بوو

So I Married an Anti-Fan
2021 | كۆمێدی
So I Married an Anti-Fan
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی جیاوازبوو ڕاستە فلیمەکە سادەبوو بوجەی کەمی بۆ تەرخانکرابوو بەڵام سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنا وە بەڕاستی کاریگەریگەری قوڵ لە سەر بینەر بە جێدەهێڵت تا ئێستا خۆشترین فلیمی فەڕەنسی بینیبێتم

The Intouchables
2011 | ژیاننامە
The Intouchables
هێمن
4 ساڵ پێش ئێستا

هەر بژین بەڕاستی چاک خزمەتی گەلی کورد ئەکەن ، جێگای دەست خۆشین.! ، سەرکەووتووبن.

Loki
2021 | ئەكشن
Loki
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمەکە سەرەتا بەس لەبەر ڕۆبەرت سەیرم دەکرد بەس برادلی سەرسامی کرم بە ئەو ڕۆڵگێڕانە ناوەزایە بەڕاستی بەمانەی کلیمە فلیمە ئەفەرین بۆ ئەو دەرهێنەرە و بۆ ئەو چیرۆک نوسە بەڕاستی بەرهەمێکی زەخمە کە باسی شکست و سەرکەوتن و ئاڵوودەبوون و ڕۆمانسەیەت و کاری لابەلا و دووبارە هەوڵدان و ناوبانگ و دەرفەتی کەڵک وەرگرت و مەترسی و ژیان و مردن و ئاشنا بوون بە کەسانی خراپ دستان خۆش بێت ماندوونەبن

Limitless
2011 | زانستی خەیاڵی
Limitless
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە بەریتانیەکان باسی ژیانی سجن و خۆشەویستی و تۆڵەسەندنوە دەکات

Offender
2012 | تاوانکاری
Offender
دیـار
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فیلمێکی چێژ بەخش بوو ،وردەکاری جوانی تێدابوو و پێویستە بەشێکی دیکەی لێ بەرهەم بهێنرێت کۆتایەکەی تەواو نەکراو بوو

Polar
2019 | ئەكشن
Polar
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە شازترین فلیمەکانی جەیمس وە کاری دەرهێنانی زۆر بە جوانی بۆ کراوە لەلایەن ئالفێردوە وە شایەنی باسە کە زۆربەی فلیمەکانی لە ڕێزبەندی ۲٥۰باشترینەکانە بەڕاستی جەیمس و ئەلفێرد کارەکانیان زۆر بەیەکەوە گونجاوە

Dial M for Murder
1954 | تاوانکاری
Dial M for Murder
باران
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زاڵبوون ، هەمووی سەبارەت بەوەیە ، هەموو هێزەکان ئەم شێوازە بەکاردێنن و گشت هێزێکی دیکتاتۆری خولیایەکی هەیە، لە ڕۆمای کۆندا نان و سێرکیان بە خەلک دەبەخشی و بەمە سەرقاڵیان دەکردن ، بەلام ئەمرۆ دیکتاتۆرەکان ڕێگای ستراتیجی بەکاردێنن بۆ کۆنترۆلکردنی بیرۆکەکان ، چاودێری دەڕبرینە خودی و کەسیەکان دەکەن ، ئەمەش دەکەن لە ڕێگای پەروەردەی نزم و کلتوری سنوردارکراو ، وە ئەمەش تەنیا شێوازێکە بە درێژای مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە، فیلمێکی زۆر نایاب بوو چیرۆکێکی ئالۆز و بەچێژی هەبوو ، زۆر بێ وێنە دوو بابەتی هاوبەش بە ژیانی هەمومانی تێدا شیکراوەتەوە پێویستە لێی تێبگەین ، یەکەمیان باس لە سیستەم و هێزێکی خۆسەپێنەر و دیکتاتۆر و دەکات کە لە رێگای نزمکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و پەروەردە ئاستی تاکەکان نزم دەکەنەوە بەشێوەیەک نقومی خراپە و گێرەشێونیەکان بکەن و رۆژەکان بە شێوازێک بەسەر ببەن دابڕاو بن لە گشت بەهایەکی مرۆڤانە و ژیانێکی ئاسایی کە مرۆڤیک لە چوارچیوەی خێزان و خۆشیە تایبەت و بابەتە کەسیەکانی بەسەری ببات دوور ودابڕاو بێت ، وەک لەم فیلمە بابەتێکی خستۆتە ڕوو کە ژیانی تاکێکە خیانەتی لە هاوسەرەکەی کردوە و بۆ ماوەیەک لێی دابڕاوە نغرۆی یانەی شەوان و رابواردن بوە هۆگر بوە بەو ژیانەی کە هێزێکی خۆسەپێنەر بونیاتی ناوە بەرێگای زالبونیش ئەوی خستۆتە ناو بازنەی خۆیەوە ، دووەمیان نیشاندانی ڕووە تاریکەکەی مرۆڤە ئەو ڕوەی کە لە بێ ئاگایی ئەوانیتر خەریکی خراپە و نالەباریە بەشێوەیەک هەرگیز قبولی ئەو جۆرە کەسایەتیەی خۆی ناکات لە بەرامبەر ئەوانیتر کە ئاوایە بەڵام وەکو یادەوەریەک دوای گۆران و هەستکردن بە هەلەکانی دێنەوە یادی دیسان هەمان خراپە بکاتەوە یا نا ئایا ئەمجارەش ئەکەوێتە ژێر پالەپەستۆی زاڵبونی هێزیکی دەرەکی و خراپەکان زاڵ بن بەسەری ؟ لە رێگای دوو کەسایەتی کە یەک کەسن بەلام لە مێشکی کارەکتەرەکەوە سەرچاوەیان گرتوە کە یەکیان رابردوە و لە خراپەدابوە و ئەوەیتریان دوای گۆران ، تەواوی بارەکانی زالبونت نیشان ئەدا کە داهاتویەکی خراپ و ڕویەکی تاریکت دوای گۆران دەکرێ چەندە دبێنەوە بەردەمت تا چەن لاوازی بۆی تا چەن بەسەرت زالە ، تەواوی بارەکانی راهاتن بە خراپە و گەرانەوە بۆ سەر خراپە لاوازیەکانت بۆ خراپە ئەخاتە ڕوو ، شایەنی بینینە ئەم بەرهەمە چونکە وا لە تاک ئەکات تەواو تێبگات لە ژێر کاریگەری هێزێکە ؟ یا ڕوە نالەبار و تاریکەکەی تا چەند بەسەریدا زاڵە ؟ ئایا دوای گۆران چەن زاڵە بەسەر ڕوە تاریکەکەی ؟ توانای ئەو مللانێیەی هەیە ؟ کۆی گشتی وەلامەکان لەو فیلمە نایابەن کە ‌پێویستە هەر کەسێکمان پێی ئاشنا بین

Enemy
2013 | دراما
Enemy
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی ئەم فلیمە کلاسیکانە چێژت پێ دەبخشن هەتا سەیری ئەم فلیمە کلاسیکیانە نەکەی لە چێژی سینما تێ ناگەیت جەیمسیش ڕۆڵێکی جوان دەگێڕت جگە لەم فلیمیە فلیمی ڤێرتیگۆشی زۆر خۆشبوو دەستان خۆش بەهیوای ئەوەی زیاتر و زیاتر فلیمی 250 باشترینەکانی ژێرنووس بکەن

It's a Wonderful Life
1946 | دراما
It's a Wonderful Life
سە
4 ساڵ پێش ئێستا

بەرهەمە نایابەکەی (جەی کەی ڕۆلین) 🖤 قەت کۆن نابێت

Harry Potter and the Philosopher's Stone
2001 | سەركێشی
Harry Potter and the Philosopher's Stone
ڕەوشت
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر خۆشە

Money Heist
2017 | ئەكشن
Money Heist
ها
4 ساڵ پێش ئێستا

بۆ جاری پێنجەم خەریکم سەیری دەکەمەوە ، بەڕاستی هەر جارەی چێژێکی تایبەتی هەیە و هەست ناکەم دووبارەیە.❤️ Hadi Ahmad

Prison Break
2005 | ئەكشن
Prison Break
هێمن
4 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی زۆر زۆر بەچێژە دەستان خۆش

Troy
2004 | دراما
Troy
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025