بەڕاستی بەچێژ بوو بە تایبەتی سینەماتۆگرافیەکەی، فیلمێک بەڕاستی شایەنی سێرکردنە
یەکێکە لە خۆشترین فلیمە سەرکێشیاکان کە بەناو دارستان دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ئەو زێڕەی کە کاتی جەنگی ڤێتنهام کە خۆین شاردبوویانەتەوە وە لە ڕێگا توشی چەندین سەرکێشی و بەربەست دەبنەوە وە جوانترین پۆستەری فلیمە تا ئێستا بینی بێتم دەستان خۆش بۆ ئەم بەرهەمە جوانە
یەکێک لە نایاب ترین فلیمەکان کە ناوەڕۆکەکەی باس لە سەرکەوتن و شکست و بەناوبانگ بوون و دۆزینەوە هاوڕێ و ئاشنا بوون بەمرۆڤە دوو ڕووەکان و بەرژەوەندی پەرستەکان وە جوانترین وتە کە دەڵێ بۆ دۆزینەوەی فافۆن ڕۆیشتم بۆکسایت منیش بۆ دۆزینەوەی زێڕ رۆیشتم باشترین هاوڕێم دۆزیوە ئەمە جوانترین شتە تا ئێستا گوێم لێ بوو بێت
کە سەیری ئەم فلیمە ئەکەی راستەوخوو جەند کەسێکت بە بیر دێت کە زور زیرەک بوون و نەبوون بە هیچ ئەوانەی کە تەنها لە بوارێک زانیاری هەبوو ئێستا ژمارەی بە نرخن بەراستی بەرهەمەکانی عامرخان نموونەن
( Breaking Bad) زۆربەی شت کە لەو فلیمە باسکرا تەواوکەری سەیری
یەکێکی تر لە هەر بەشە شازەکانی ستاڵۆن کە هەر خۆشی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە وە هەروەها پێم خۆشە ئەو ڕەشە ئەبەزێنێ
هەستبزوێن ترین و کاریگەرترین فلیمی سەلمان تا ئێستا بینی بێتم
تاکە ئەکتەری هندیە کە هەموو فلیمەکانی یەک لە یەک خوشتربێت
ماوەیەکی زۆر پێش ئەم کۆمێنتە سەیری ئەم فیلمەم کردبوو بەڕاستی شاکارە تاکە فیلمە زۆر بەقوڵی منی گریاند بەڕاستی پڕە لە پەند و ئامۆژگاری بەڕاستی ئەمە ئەو فیلمەیە کە دەڵێن لە چەندان کتێب سوودی زیاترە بەڕاستی دەکرێ ژیانی کەسێک بگۆڕێ توانای هەیە کەسێک باش بکات دەستاان خۆشبێت پێشنیار دەکەم هەر ئیستا سەیری بکەن گەر نەتانکردووە
بەڕاستی درامایەکی نایابە بەس لە گۆرینی خەلک دەکات کە چۆن دەگۆرێن وەکو لە پێشتر 🕊🤍
دەستان خۆش بێت بەراستی شایەنی بوو کە ئەو دوو ساڵە چاوەروانمان کرد زنجیرەکی زۆر تایبەتە..!
ئەم بەشەی تا حەدێک چێژی سەرەتاکانیم پێ دەداتەوە ئەوەی زۆر بەڵای منەوە جوان و سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە ئەم زنجیرە فلیمە هەموو بەشەکان تەواوکەری یەکترین
🏆سیزنی 5 ئەڵقەی 14 باشترین ئەڵقەی مێژووە
یەکێک لە نایابەکانی 250کەی مێژوو و یەکێکە لە باشترینەکانی برووس لەناوەڕاستی فلیم خەریبوو بێزار بم لێی بەڵام دواتر زۆر بەدڵم بوو بەهۆی ئەو پازدە خولەکەی کۆتاییەوە فلیمە زۆر ئاڵۆز و نهێنی بوو تا کاتی پێش کۆتا وە ئەم فلیمە لە ئەو جۆرەنەیە کە یاری بە مێشکی بینەر دەکات بە جۆرێک هیچ کەسێک فکری بۆ ئەوە ناڕاوە کە ئەکتەری سەرەکی هەر لە سەرتای فلیمە مردووە و بووە بەڕووح
ناخۆشترین فیلم سەیری مەکەن و کاتی خۆتانی پێ مەکوژن هاوکات دەستان خۆش
بە هیچ جۆرێک بە هیچ شێوەیەک، هەڵسەگاندن بۆ ئەم زنجیرەیە نیە، وە هیچ زنجیرەیە تا ئەمرۆ وە تا ڕۆژی دوایش، لە ئەم زنجیرە خۆشتر و بەهێزتر و بەتامتر نایەت 😌
چیرۆكەكە دەستكاری كرابوو ، بەڵام دەستكاریەكە گونجاو بوو بۆ دروستكردنی فیلمێك ، ھەروەھا سەبارەت بە كاری ستافەكە، پێویست بوو وردتر بن لە نوسینی كورتەیەك بۆ فیلمەكە ، ماندوو نەبن 🌸 بمێنن
خۆشترین فلیمی وەرزشی تا ئێستا بینیبێتم ستاڵۆن هەم وەک ئەکتەر هەم وەک دەرهێنەر هەردوو کارەکەی بە زۆر جوانی کردووە ئەوەی ئەوەی جێی سەرنجە ئەم بەشە تەواوکەری بەشی یەکە خۆشترین مقتەعی شەڕەکە ئەپاڵۆ و ڕۆکییە شەڕێکی زۆر گەرم و گوڕە تێدا ڕۆکی ئەپاڵۆ دەبەزێنێ
خۆشترین و بەهێزترین زنجیرە لای من دەستخۆش بۆ وەرگێرەکان هەربژین
یەکێک لە خۆشترین فلیمەکانی ۲۰۲۱ و یەکێکیشە لە خۆشترینەکانی ڤاندام سەرەڕای ئەو تەمەنە زۆرەی کە هەیەتی بەڵام هێشتا ڕۆڵێکی جوان دەگێڕێ
زۆر نایاب بوو چیرۆکی کی نایابی هەبوو لەگەڵ ئەوەشدە دوای ئەوو هەبوو بێ هیواکردنە لەوزیندانەدا کەچەندە پتەوە بەڵام بێهیوا نەبوو سەرکەوتن هیچ شتێک مەحاڵ نیە دەرهێنەر پایامێکی جوانی گەیاند دوبارە دەست خۆش بۆ ماندوبنتان 😍