لە هەر شوێنێک دەسەلاتی حکومەت ڕەها بێت شتێکی شاراوە بوونی نییە ! فیلمێکی تەواو نایاب جیاواز هەلگری چەن پەیامێک سەبارەت بە هێز و گورزەی دیکتاتۆر و هێزی هونەر و نوسەر و خستنە ڕوی ژیانی تاکە کەس و گۆرانەکانی لە مودەیەک بە درێژایی فیلمەکە لە فیلمەکە باس جیاگەریەک دەکا لە نێوان رۆژئاوا و رۆژهەلاتی بەرلین کە دیواریک دروستکراوە هەرلایە و دەسەلاتدارەکانی بەشێوەیەکی زۆر توند و ورد سیخوری لەسەر تاک دەکەن ئەوەل چینیش ڕوبەروی ئەم بابەتە ببنەوە و پالەپەستۆیان بخرێتە سەر نوسەران و شانۆکارانن فیلمەکەش زیاتر جەخت لەسەر ژیانی دوو هاوسەر دەکات کە لەم چوارچیوەن لە هەمان کاتدا زولم و بابەتە قێزەونەکانی حکومەتێکی دیکتاتۆر تەواو لەم فیلمە ئاوێنەی داوەتەوە ، لە پاڵ کۆمەلێک گۆرانی خودی لەسەر تاک بە هۆکاری پڕبونەوەی بۆشاییە کەسیەکانی گەڕانەوە بۆ سروشتێک هاوبەشە بە هەمومان ئەویش مرۆڤبون و رازیبون بە ڕاستیەکانی مرۆڤبون ، فیلمێک تەواوی بابەت و پەیامەکانی ناوی هاوبەشە بە ژیانی ئێمە و کۆمەلگاکەمان ، شایەنی بینینە
یەکێکە لە خۆشترین بەرهەمەکانی 2020 هەر فلیمێک باتیستەی تێدا بوو بێ خەم بە لێی
یەکێک لە خۆشترین فلیمە تاڵەنەکان و چەتەیەکان وە یەکێکیشە لە خۆشترین فلیمە کۆمیدیەکان
یەکێک لە فلیمە وەسەتەکانی 2020 ئەم فلیمانە بەڕای من هیچ پێوست نیە بینەر سەیری ئەم جۆرە فلیمانە بکات سەبارەت بە نمرەکەیشی سێ زۆر بۆ ئەم فلیمانە شایەنی دوو نمرە یان یەک نمرەیە
یەکێکە لە خۆشترین و بەجێژترین بەشەکان ئەوەی لە ناو فلیمەکە بەلای منەوە خۆشە بەڕینی تەنکەرەکە و کوشتن ئەو ڕەشەیە زۆر بە جوانی ڤان بە سەیارە دەیکوژێ
یەکێک له بەچێژترین فیلم تا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی ئەم فیلمە وشەی "خەمباری" بەرجەستە کردووە لە ڕۆڵگێڕان
زۆر ناوەزەیە دەستان خۆش چیرۆکێکی ئاڵۆزی لەپشتەوەیە
زۆر چێژ بەخش بوو ئەم بەشەی فیلمەکە بە پێچەوانەی بەشی سەرەتای ،، زۆر بەدڵم بوو تەنها کۆتاییەکەی نەبێت کە بە نیازی بەشی سێیەمن و ماوەیەکی زۆریشە دەنگی نییە دەربچێت
بەڕاستی چیرۆکێکی کاریگەری هەبوو...بەشێوەیەک دەتوانێت کەسێک لە بێ هیوابونەوە بگۆڕێت و هۆکاری ئەوەبێت گوزەرێکی باشتر بکات سەرکەوتوبن
بەڕاستی بەس کات بەفیڕۆدانە یەک شتی زۆر باشبوو ئەم فیلمە وای لی کردم سەیری هەموو فیلمێکی تر بکەم چونکە دڵنیام هیچ فلمێکی تر نیە بەقەدەرە ئەمە ناخۆش بێ و ناڕەحەتم بکات نازانم چۆن لە 250 ەکەیە زۆر بەداخەوە کە کاتی بەفیڕۆدام
!فیلمێکی باش بوو بەڵام بە ئاشکرا دیارە کە زۆربەی شتەکانی وەک فیلمی Pirates of the caribbean وایە هەر لە جوڵەکانی سەرەتای کچەکە وە بۆ بەلەمەکەی dwayne johnson خۆشەویستی جگە لە زۆربەی شتە ئەفسانەییەکان وەک دەرکەوتنی ڕوناکی مانگ لەم فیلمە وەک فیلمی چەتەکانی کاریبیان کە دەرکەتنی مانگی سور(خوێناوی)بوو شێوازی کارەکتەرە دڕندەکان و نەمری ئەکتەری سەرەکی تەنانەت شمشێر بە دڵی بکەویت کە هەمان لەقتە لە فیلمی چەتەکانی کاریبیان هەبوو لە بەشی یەکەم باربۆسا شمشێر دەدات لە کاپتن جاک سپارۆ نهێنی نەمری جاک دەرەکەوێت، کاتێک مناقەشەی جاک و باربۆسا بۆ ئاڕاستەی کەشتی هەبوو لێرەش هەمان شت وە لە بەشی ٤ ی چەتەکانی کاریبیان شەپۆلێکی بەهێز هەیە لە کۆتا شەڕدا لێرەش شەپۆلیکی بەهێز هەیە هەر لە چەتەکانی کاریبیان کاتیک جاک کەشتیەکە بە زەحمەت لە تاڤگەکە ئەگەڕێنێتەوە لێرەش هەمان شت زۆر شتیان لەو فیلمە ئەچێت.
دەست خۆش بۆ ئەو وەرگێڕە نایابە هەربژین فیلمەکە لەوە خۆشتر بوو کە پێشبینیم کرد پێش ئەوەی سەیری بکەم
سەرکێشیەکان و تەڵان و شەڕەکان هەمووی لێرەوە دەسی پێکرد باشترین فلیمی هموو جیهان
یەکێکە لە نایابەکانی 2021 ئەنجلینە تا پیر دەبێت جوانتر دەبێت وە بەداخەوە کە جۆن دەمرێ
یەکێکە لە باشترین فیلمە وەرزشیەکان کە تا ئێستا دروست کرابێت
بە هــیـچ وشەیەکـ وەصف ناکرێـت لوپین بێ وێنەیــەهـــ
زنجیرەیەکی تابڵێی بێ کەموو کوڕیە وە زۆر مانادەدات، بەڵام دیمەنی سێکسی زۆر بوو، وام پێیباشە خوار شانزە ساڵ سێری نەکات
یەکێکە لە تایبەتترینەکان، ئەوەندە دەچییە ناو فیلمەکەوە بیرت دەچێت هەناسە بدەی😅بژین