وەســـــف ناکرێ بەتایبەتی وەرزی چوارەم 👏🏼💛 دەستان خۆش بێت ❤️
درامایەکی نایابی پزیشکی کە بەڕاستی چێژی تایبەت بەخۆی هەیە و خاوەن مانایەکی جوانە ، بمێنن
یەکێک لە نایابترین و جوانترین و مانابەخشترین فیلمەکان کە بینەری بووم ئەم فیلمە باس لە ڕووداوێکی ڕاستەقینە دەکات خاوەن ڕۆڵگێڕانێکی جوان و نایاب بوو لەلایەن ئەکتەری مەزنی کۆریا سۆنگ کانگ هۆ ، بەهیوای بینەر بوون
بەڕای من هیچ فلیمێکی ژێنەری ترسناک بەقەد ئەنابێڵ و جادووی ڕووحەکان خۆش و ترسناک نیە هەردوو زنجیرە فلیمەکە یەک لە یەک تایبەت ترن
فلێمی شاز بوو بەڵام بەهۆی زۆر دیمەنی نەشیاو والەبینەر دەکا بەشێوازێکی تر لەفلیمەکە بڕوانێت هیوادارم ئەم ڕەخنەیە قبوڵ بکەن بەردەوام نەبن لەم فلیمانە
بە ڕاستی تا بڵێی فیلمێکی چێژ بەخش و تایبەتە وەک چێژی هاک و چونە ناو دنیای هەیە hacker (2016)ـ
باشترین زنجیری مێژوو وەرزی یەکەم تا سێیەم کەمێک بێزاردەبیت کاتێک کە بینەری دەبیت.ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەژیانی واڵت چەند بێزارکەرە بەڵام وەرزی چوارەم و پێنجەم واڵت تۆڵەی خۆی دەکاتەوە
یەکێکە لە خۆشترینەکانی هۆڵیوود بەس بەداخەوە جۆنی ڕۆڵی خراپەکار دەبینێت بەڵام هەر خۆشە ئیشاڵا بەشی یەکیش دەدەنەن چونکە بەشی دوو لەگەڵ بەشی یەک زۆر ڕەپتیان بەیەکەوە هەیە بۆ تێگەیشتن زۆر پێویستە بەشی یەک ببینی
براڕۆ لە کۆمیدی ئەم بەرهەمە بەڕاستی کۆمیدیا و ترسناک بەیەکەوە تێکەڵ بکرێ ژێنەرێکی شاز دەردەچێ
زنجیرەیکی ناوازە بوو ھیوام وایە لە سیزنی دووەم زۆر باشتر و نایابتر بیتن
بەڕاستی چیرۆکەکەی نایب بوو بەڵام دیمەنی خەیاڵی زۆر زۆر تێدابوو
من خۆم بەگشتی سەیری فلیمی زۆمبی ناکەم بەس ئەمە تایبەتە
فلیمی ئەم ڕەش پێستانە زۆر کۆمیدی و خۆشن
فیلمێکی بەچێژ بوو فیلمەکانی دوەین جانسن هەمیشە تایبەتە دەستی ئێوەش خۆشبێ بۆ ئەم بەرهەمە.
کۆمیدیترین فیلم هەتا ئێستا بینیبێتم دەستان خۆش
زنجیرەکی زۆر تایبەتە ،تایبەتریشە بەو کەسانەی کە کێشەیان هەیە لە سەرەتای گەنجیان و دڵخۆش نین وە یارمەتیدەر و چێژ بەخشە لە هەمان کاتدا 👌🏿😍
هەرکەس سەیری کرد پەشیمان نابێتەوە بەجدی چیرۆکێکی جوان و خۆش بوو
فلیمێکی ئاڵۆز و نهێنی بەڕاستی یەکێکە لە ئەو فلیمانەی کە یاری بەمێشک دەکات کە بینەر ناتوانێت بە ئاسانی هەڵی بێنێت کە کێ پیاو باشە و کێ پیاو خراپە وە سەرەتای چیڕۆکەکە زۆر بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پێچەوانە دەبێتەوە لەگەڵ کۆتایی ئەو کاتە دەردەکەوێت کە کێ پیاو خراپە و کێش پیاو باشەکەیە
نایاب ، فلمێکە مەجالی ڕەخنەگرتنی بۆ بینەر نەهێشتۆتەوە🔥
بۆ بەهێز و ئەکشن و پیشەگەری ئەم بەشە زۆر بەقوەت ترە لە بەشەی یەکەی بەڕای من شتێکی وای کەمتر نیە لە فلیمەکانی 007 و جۆن ویک بەس چیە وەک ئەوان بەناوبانگ نیە وە وەک ئەوان ئەکتەری دیار ڕۆڵی نەگێڕاوە