بەڕاستی بەسوودە بەڕاستی من ماوەیەکی زۆر دەستبەرداری خەونەکەم بووم بەڵام ئەم فیلمە دوبارە ورەی بەرزکردمەوە هیوادارم هەمووتان سێری کەن و چێژی لێببینن
یەکێکە لە خۆشترین زنجیرە فلیمەکان وە بە گشتی لەهەر پێنچ بەشەکە یەک پەیامی بەهێز و دیاری هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە هەرگیز شەڕی چارەنووست پێ ناکرێت وە ناشتوانی بیگۆڕی لەوانەیە کەمێک تەخیری بکەیت بەڵام لە کۆتای هەرکاتێک بێت هەر ڕوودەدات
نایابترین زنجیرە بوو بە تایبەت سیزنی یکەم و دووەم زۆر نایاب بوو .سپاس بۆ کورد سبتایتل ناخۆشترین.ئەلقەش.مردنی.بێلامی.بوو
ئەستێرەکان بۆ ستافی ژێرنووسەکەیە نەک بۆ فیلمەکە چونکە فیلمەکە ڕووداوەکانی زۆر نامەنتقی بوون بەهەر حاڵ دەستان خۆش ماندوو نەبن
فیلمێکی تەواو سەرج ڕاکێشە ئەتوانم بڵێم ئەو فکرەیەی لەم فیلمە بەکارهاتووە زۆر جیاوازە لە هەموو ئەو فیلمانەی کە گەشتی کات لە خۆ ئەگرێت.
ببرا گیان کچێ ئێسک سوکو جوانە بەقوەترین فیلمە بۆ تێڕوانینێکی لۆجیکی بۆ دین
Barasti filmeki zor xosha bas hichi le tenagashtm
یەکێکە لە بەهێزترینەکانی فلیمی تاوان وە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ڕۆوان سەرەڕای ئەوەی کە دوورە لە ڕۆڵی سەرەکەی خۆی کە کۆمیدیایە بەڵام زۆر بە باشی ڕۆڵ دەگێڕێ
بەڕاستی هەڵەی زۆر زۆری تێدا بوو کە وشەی ئاسانیش بوون بەڕاستی گوناحە زنجیرەیەکی وا مێژوویی و نایاب بدرێتە دەست وەرگێڕی وا ناشارەزا چونکە یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی زنجیرەی ئاڤاتار بریتییە لە دیالۆگکەی کە زۆر پەند و قسەی خۆشی تێدایە کە وەرگێڕەکان تێکیان دابوو
باشترین و خۆشترین زنجیرەی مێژویی تا ئێستە بینیبئتم
زنجیرە ئەنیمەیشنی شاهانە یەعنی ئەمە بەڕاستی شانازیتان پێوە دەکەین کوردسەپتایتڵ ❤❤❤❤❤💛💛💛💚💚💚💚💚
یەکێکە لە تایبەت ترینەکان کە بە ناچاری گەلانی نا موسوڵمان دان بە بەهێزی ئیسلام دەدەنێن ئەمەش بە هۆی سڵاحەدینی ئەیوبی گەورە سەرکردەی موسوڵمان خۆشترین شتیش لەناو فلیمەکە مەقتەعی کۆتایەکان کاتێ ئاڵای مەسیح دەهێننە خوارەوە ناوچەکانی ژێر دەستی مەسیح ڕزگار دەکەن هەرچەنە شتی ناڕاست و زیاد کراوەی تێدایە ئەم شتانەی کە ناڕاستن و زیاد کراون هەمووی لە بەرژەوندی ئینگلیزە وە مێژوو دەی سەلمێنێ کە سڵاحەدین سەرکەوتنی گەورەی بەسەر ئینگلیز بە دەست هێناوە
فلیمێکی باش بوو کۆتایەکەی کۆمیدی و خۆش بوو
فیلمێکی زۆر شازە بەڕاستی یەکێک لە بەھێزترین فیلمە تاوانکارییەکان، فیلمێک دەرھێنەری مارتن بێت ھەر وا دەرەچێت
بەڕاستی تریۆلۆجی دۆلار مەزنە، لە لایەکی تریشەوە تەنیا دروست کردنی فیلمەکە ھاندەرە کە مرۆڤ بەرەو پێش بڕوات پێت دەڵێت کە تۆ لە ھەر کات و لە ھەر سەردەم و لەھەر شوێنێک بیت تەنیا بیرۆکەو کرداری خۆت دەور ئەبینێت لە ساڵی ٦٠کاندا بیرۆکەیەکی وا بەھێزت بۆ بێت! ساڵی ٢٠٢١ و شتی وەک ئەم تریۆلۆجییە بەرھەم نایەت بەڕاستی سێرجیۆ لیۆنی دەرھێنەرێکی مەزنەو ئەم ڕۆڵگێڕانە نایابەی کلێنت ئیستوود لە دڵی بینەراندا بۆ ھەمیشە دەچەسپێت و ھەر زیدوو دەمێنێتەوە، تاکە سێ فیلم بوو کە لە یەک خولەکی سەیرکردنیشی بێزار نەبووم، خۆزگەم بەوەی کە نەیبینیوەو بەتەمایە ببینێت بە مەرجێ ٤سەیرم کردوونەتەوە