پێداچوونەوەکان(38,954)

حەمە
4 ساڵ پێش ئێستا

بەجدی شاز بوو شایەنی سێركردنە😍

Saw Short
2003 | كورتە فیلم
Saw Short
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لە باشترین ئەو فلیمانەی کە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە وە یەکێکە لە نایابەکانی جۆنی بەس بەداخەوە بۆ ئەو کۆتایە ئازارکێشە

City of Lies
2018 | ژیاننامە
City of Lies
Ibrahim
4 ساڵ پێش ئێستا

باش بوو بەڵام کەمێک زیادەڕەوی تێدابوو

Matilda
1996 | كۆمێدی
Matilda
دیاکۆ
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆر کاریگەر بوو، بیرتدێنێتەوە کە جەنگ چ کارەساتێکە چ نەهامەتی و هەژارییەکی لەگەڵ دایە، پێشنیار ئەکەم کە سەیری بکەن.

Grave of the Fireflies
1988 | دراما
Grave of the Fireflies
ديلمان ئاسۆ
4 ساڵ پێش ئێستا

بەراستى ناوازە بوو يانى شايەنى ٦ نەبوو ئەم فلمە شايانى ٧ لۆ ٨ بوو رەيتنگ بەس غەدرى لێكرا فلمەكانى ستار ۆورس زۆربەيان ناوارە بوون نازانم كۆتا فليمە يان ناھ بەس چاوەرى بەشى نوێم ئافەرين🖤

Star Wars: The Rise of Skywalker
2019 | ئەكشن
Star Wars: The Rise of Skywalker
بەیاد
4 ساڵ پێش ئێستا

دەستان خۆشبێ زۆر شازبوو

Fantastic Four: Rise of the Silver Surfer
2007 | ئەكشن
Fantastic Four: Rise of the Silver Surfer
he
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

باشترین و خۆشترین زنجیرەیە تا ئێستا بینیبێتم 🔥

Marvel's The Punisher
2017 | ئەكشن
Marvel's The Punisher
ᗩᒪᗩᑎᗪ✪
4 ساڵ پێش ئێستا

تایبەت ترین زنجیرەی ماڕڤێل🖤

Marvel's Daredevil
2015 | ئەكشن
Marvel's Daredevil
Dano
4 ساڵ پێش ئێستا

شازە شاز❤️❤️❤️❤️

Black Clover
2017 | ئەكشن
Black Clover
پە
4 ساڵ پێش ئێستا

دووبارە و سەدبارە سەلمێندرا کە سینەما دەتوانێت کاریگەری گەورە لەسەر هەر بابەتێک جێبهێڵێت. فیلمی دیکتاتۆری مەزن یەکەم فیلمی دەنگی چارلی چاپلین لە سەرەتاکانی جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوکرایەوە بە دیاریکراوی لە ساڵی 1939 جەنگی دووەمی جیهانی دەستیپێکرد و ئەم فیلمە لە ساڵی 1940 بڵاوکرایەوە هەندێ زانیاری هەیە کە سەرەتا نەیانهێشتووە فیلمەکە بڵاوبێتەوە بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی دەنگدانەیەکی باشی هەبوو تێچوی دوو میلیۆن دۆلار و داهاتی پێنج میلیۆن دۆلار بوو ئەگەر هەر لە پۆستەری سەرەکی فیلمەکەوە سەیر بکەین دیارە کە تەعلیق لە هیتلەر و حکومەتی ئەڵمانی دەدەن لە فیلمەکە چارلی چاپلین بە دوو ڕۆڵ کە هەرچەندە لە ئێستادا زۆر ئەکتەری تر هەن کە دوو ڕۆڵیان هەبووە بەڵام لەو سەرەمەدا شتێکی نوێ بووە جگە لەوەش دوو ڕۆلی زۆر جیاواز ڕۆڵی دیکتاتۆرێک و ڕۆڵی سەرتاشێکی جولەکەی هەژار جیا لەوەش خۆت دەرهێنان و نوسەر و ئاوازدانەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکە بیت ئەمە بە کێ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! دەکرێت بێگومان چارلی چاپلین ئەم فیلمە دەسپێکێکی باش بوو بۆ کۆمیدیای ڕەش چونکە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە سیاسەتی ئەڵمانیای نازی و هیتلەر دەگرێت بێگومان لە بەر ئەوەی چارلی تا ڕادەیەک شێوەی لە هیتلەر نزیکە بۆیە ڕۆڵێکی نایاب و گونجاوی گێڕا ئەوەی لە فیلمەکەدا تا ڕادەیەک بە دڵم نەبوو ئەو کاتە بوو کە ڕۆلی چارلی بوو وەک دیکتاتۆرەکە کە ڕەنگە هەڵەکە لە من بێت چونکە هەموومان چارلیمان لە بەرهەمەکانیدا بە کەسێکی هەژار و کۆمیدی ناسیوە تا دیکتاتۆرێک بەڵام ئەوە توانای ئەکتەرەکە دەگەیەنێت کە دەتوانێت ڕۆڵی جیاواز بەرجەستە بکات وتاری کۆتاییش پێویست ناکات قسەی لە سەر بکەم ئەگەر بکرێت بینەری فیلمەکەش نەبن بە پارچە ڤیدیۆیەک ئەو وتارە ببینن و ئەو قسە زێڕینانە ببیستن لە کۆتایدا بێگومان بەرهەمەکانی چارلی شایەنی سەیرکردنن ئەم فیلمەش وەک فیلمەکانی تری نایاب بوو

The Great Dictator
1940 | كۆمێدی
The Great Dictator
پە
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەکرێت کارەکتەری کلینت ئیستوود لەم فیلمە هەمان کارەکتەری تریلۆجی دۆلارس بێت بەڵام چۆن؟؟؟؟ ئیستوود لە تریلۆجی دۆلارس ڕۆڵی پیاوێک دەبینێت کە دەیەوێت پارە پەیدا بکات بە هەرچی شێوەیەک بێت لە بەشی یەکەمی تریلۆجیەکە دەڕواتە گوندێک بۆ پەیداکردنی کەمێک دۆلار لە بەشی دووەم لەگەڵ پیاوێکی تر ئەچنە ناو گروپێک بە هەمان شێوە بۆ پەیداکردنی پارە ، لەبەشی سێیەمیش بۆ پەیداکردنی دوو هەزار دۆلار چەندین شەڕ و ڕووبەروبوونەوە دەکات بەهەرحاڵ لە تریلۆجیەکە ڕۆڵی کەسێکە کە بۆ پاره کار دەکات و کەسێکی بێ هاوسەرە و کەسێکی بکوژە ، لە فیلمی ئەنفۆرگێڤن ڕۆڵی کەسێک دەبینێت کە پێشتر کەسێکی بکوژ بووە و بۆ پارە کاری کردووە دواتر هاوسەرگیری کردووە پاشان هاوسەرەکەی مردووە و دووبارە دەست دەکاتەوە بە کاری کوشتن واتە خاڵی هاوبەش لە نێوان کارەکتەری تریلۆجی دۆلار و کارەکتەری ئەنفۆرگێڤن هەیە هەرچەندە پێم وابێت کارەکتەری ئەنفۆرگێڤن لە ڕاستیەوە وەرکیراوە بەڵام وەک لە سەرەوە باسم کرد خاڵی هاوبەش لە نێوان ئەم دوو کارەکتەرە هەیە لە کۆتایشدا سەبارەت بە فیلمەکە یەکێکە لە بەچێژترین فیلمە وێسترنەکان و خاوەنی چیرۆکێکی بەهێزە بە بەژداری کاستێکی ناوازە بێگومان شایەنی سەیرکردنە

Unforgiven
1992 | دراما
Unforgiven
پە
4 ساڵ پێش ئێستا

لە فیلمەکانی چارلی زۆربەمان لایەنە کۆمیدیەکەی دەبینین بەڵام ئەتوانم بڵێم ئەو جوانیەی لە بەرهەمەکانی چاپلین هەیە لە کەم فیلمی تر هەبێت ،،، ئەو چیرۆکە جوانەی له هەدوو فیلمی هەیە لە هیچ فیلمێکی ترو city light و the kid ...لە هیچ بەرهەمێکی تری چارلی چاپلینم نەبینیوە سیتی لایت چیرۆکی کچێکی گوڵفرۆشە کە نابینایەو چاوەکانی لە دەستداوە ، لەسەر شەقامەکانی شارەکەی خەریکی فرۆشتنی گوڵە چارلی لەم فیلمەدا یارمەتی دەدات و هاوڕێیەتی لەگەڵ دروست دەکات منداڵێک the kid وەک چۆن لە فیلمی هەڵدەگرێتەوەو گەورەی دەکات و یارمەتی دەدات لەم فیلمەشدا یارمەتی کچەگوڵفرۆشە نابیناکە دەدات هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕانەوەی بینایی بۆ چاوی کچەکە ...واتە لە هەردوو فیلمەکە ... پەیامەکە ڕوونە ئەتوانم دیمەنی کۆتایی فیلمەکە بە یەکێک لە جوانترین و باشرین کۆتاییەکانی سینەما دابنێم بۆ ئەوەی سپۆیڵ نەبێت نامەوێت زیاتر باسی .... کۆتاییەکەی بکەم لە کۆتایشدا نمرەی دە لە دە بەم شاکارە دەدەم و پێشنیاریش بۆ ئەو کەسانە دەکەم کە سەیریان نەکردووە بینەری ئەم فیلمە بن تاکو عاشقی یەکێکی تر لە جوانییەکانی سینەمای کلاسیک بن

City Lights
1931 | كۆمێدی
City Lights
Rahand_s07
4 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی خۆشە شایەنی ئەوەیە سەیر بکرێت

Catch Me If You Can
2002 | ژیاننامە
Catch Me If You Can
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

شازبوو 😍

Brave
2012 | ئەنیمەیشن
Brave
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی بینینە زۆرشازە

Ninja Assassin
2009 | ئەكشن
Ninja Assassin
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

باشـبوو

Warm Bodies
2013 | كۆمێدی
Warm Bodies
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆر شازبوو

Before I Wake
2016 | دراما
Before I Wake
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

دەستان خۆشـبێ خۆشبوو

Friend Request
2016 | ترسناك
Friend Request
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

کوردستانیش جەبارێکی ئەوای پێیستە 😁 شایەنی سەیرکردنە دەستـخۆشـبێ

Gabbar Is Back
2015 | ئەكشن
Gabbar Is Back
کا
4 ساڵ پێش ئێستا

زۆر بەچێژبوو 😍

9
2009 | ئەنیمەیشن
9
ديلمان ئاسۆ
4 ساڵ پێش ئێستا

خراپ نەبوو زۆر وە زۆر بە جوانى باسى گەنجيەتى ھان سۆڵۆ كرا سەرەتاكەى ٧/١٠

Solo: A Star Wars Story
2018 | ئەكشن
Solo: A Star Wars Story
محمد
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆشترین فیلمی شارۆخان بێ موناقەشە 😍❤

Rab Ne Bana Di Jodi
2008 | كۆمێدی
Rab Ne Bana Di Jodi
هاودین محمد
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

من پێی ئەڵێم یەکێک لە زنجیرە فیلمەکانی پێچکردنەوەی هەڵە و هەنێ فیلمی تر هەیە لەو جۆرە چیرۆکەوە زۆر نزیک بێ بەڵام من لەو جۆرە چیرۆکانە بێزار نابم و بەدڵـــــــــــــــمە💖

A Classic Horror Story
2021 | دراما
A Classic Horror Story
پە
4 ساڵ پێش ئێستا

هەندێ فیلم یان ڕوونتر بڵێم فیلمەکانی ئەم سەردەمە زۆربەیان کاتی بڵاوبوونەوەیان ناوبانگێکی باش بە دەستدەهێنن و باسێکی زۆریان لەبارەوە دەکرێ ، بەڵام دواتر وردە وردە وای لێ دێت کە لە بیری خەڵک دەچێتەوە و لە مێشک نامێنێتەوە ، بێگومان هۆیەکەشی دیارە کە هۆکارەکەی ئەوەیە زۆربەی فیلمە نوێیەکان بۆ مەبەستی بازرگانی و پارە پەیدا کردن دروست دەکرێ ، بەڵام لە فیلمە کلاسیکەکان بە پێچەوانەیە کە زیاتر لایەنی هونەری تێیدا زاڵە وەک لایەنی بازرگانی ، ئەبینیت فیلمێکی وەک ئەم فیلمە کە لە ساڵی 1921 بەرهەمهێنراوە تا ئێستا کۆن نەبوە و چێژی خۆی لەدەست نەداوە ، دوای سەدو یەک ساڵ ئێستاش وەک شاکارێکی سینەمایی تەماشا دەکرێ ، بێ گومان ئەم فیلمە نە بودجەیەکی گەورەی بۆ تەرخانکراوە نە هیچ شتێکی پێشکەوتوشی تیا بە کارهاتووە ، بەڵکو بە هۆی نواندن و دەرهێنانە مەزنەکەی چارلی و ئاوازەکانی فیلمەکە و ڕۆڵە ناوازەکەی جاکی کوگەن تا ئێستا ماوەتەوە ، بەڵام لە فیلمەکانی ئێستا تا لایەنێکی باشی فیلم دەبینی چەند لایەنێکی لاواز دەبینی چ لاوازی دەرهێنان یان لاوازی نواندن و زیاتر بۆ پارە پەیدا کردن فیلم بەرهەمدێ ، نمونەی زیندووش فیلمەکانی مارڤڵ و دیسی ، لە کۆتایدا پێویست ناکات هیچ لەسەر فیلمەکە بڵێم لە دڵخوازترین فیلمەکانە تا ئێستا بینیبێتم ، دەستی ئێوەش خۆشبێت و ماندوو نەبن بۆ ژێرنوسکردنی ئەم شاکارەی چارلی چاپلین

The Kid
1921 | كۆمێدی
The Kid
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025