بەجوانترین شێوە ناشیرینیەکانی جەنگی تێدا نیشاندراوە ! دەستان خۆشــبێ

لەژیانما زنجیرەی وا خۆشم نەدیوە نزیکەی 4مین جارە سەیری ئەکەمەوە لێێ بێزار نابم بەخوا؟تا یەت لام بەچێژتر ئەبێ چەن زوو سەیری بکەی ھەر درانگە🥰❤️

زنجیرەیەکە بەس کاتت بەفیڕۆ ئەیات ھیچ نیە

چی ئەبوو گەر والتەر وایت نەمردبا😓💔

ئەمە 3یەمین جارە سەیری ئەکەمەوە بەخوا لەسەیرکردنی پەشیمان نابیەوا

جارێک لە فیلمی کاست ئەوەی جارێک لە فیلمی سەرباز ڕایەن جارێک وەک فۆڕیست گەمپ بە ھەموو جۆرە ڕۆڵ پێدانێک زۆر بە جوانی نمایشی ئەکات و پەیامی خۆی بە زمانی جەستە بە بینەر ئەگەیەنێت تــۆم ھــانکس ئەکتەرێک دووبارە بوونەوەی مەحاڵە لە سینەمای ھۆڵیود

شایەنی سەیرکردنە سەرتای فلیمەکە پێت ناخۆشە لێی بێزار ئەبی بەس لەدەقەی30 تا دێی حەز ئەکەی تەواو نەبێ😻❤️

وەللەھی ھەر یەکەم ئاڵقەم سەیرم کرد چوە دڵمەوە ئەو

فلیمێک ئەل پاچینۆی تیا بێ سەیریشی نەکەی غەدرە بەخوا

شایەنی سەیرکردنە ئەم فلمە وای لێکردم ژیانی مافیایەتی تاسەر نیە یان ئەچیە زیندان یان بەکووشتن ئەیەن❤️

ئەبێت لەوە ناخۆشتر ھەبێت ئاگات لە ھیچ نەبووبێت تاوانبار بکرێی بە کارێکی قێزەوەن و سنووری خۆ ڕزگارکردنیشت نەبێت. بەڕاستی شایەنی بینینە

تەنھا بینەرێکی ڕاستەقینەی سینەما ئەتوانێت لەم فیلمە تێبگات

هەمیشە فیلمێک هەیە کە هۆکاری بەرەوپێشچوونی ژانەرێکە و کاریگەری لەسەر فیلمەکانی داهاتووی ئەو ژانەرە هەبووە،،،، فیلمی ڕۆکی لە ساڵی 1976 نمایشکرا،، پێش فیلمی ڕۆکی هیچ فیلمێکی وەها نەبووە دەربارەی بۆکسێن کە ناوبانگێکی باشی هەبێت، ڕاستە چەندەها فیلم درووستکراون بەڵام نەیانتوانیوە ببنە هۆی بەرەوپێشچوونی ژانەری وەرزشی بە گشتی و بۆکسێن بە تایبەتی ،،،بەڵام فیلمی ڕۆکی پاش سەرکەوتنە مەزنەکەی کە بووە هۆی کۆکردنەوەی 117 میلیۆن دۆلار و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ، دەرگایەکی بۆ ژانەری وەرزشی و چەشنی بۆکسێن کردەوە، پاش فیلمی ڕۆکی چەندەها فیلمی مەزن دەربارەی بۆکسێن بەرهەمهێنران،، کە ئەکرێت فیلمی بۆکسێنی باشتر لە ڕۆکی هەبێت،، بەڵام ئەم فیلمە هەر وەک فیلمێکی گەورەی سینەما دەمێنێتەوە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،یەکێک لە پەیامە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە بریتییە لە بڕوا بە خۆبوون، ڕۆکی یاریزانێکی ئاسایی بۆکسێن بوو ، دەبوو بەرامبەر یەکێک باشترین یاریزانەکانی بۆکسێن یاری بکات کە (ئەپاڵۆ کرید) بوو ،،، لە زۆربەی بوارەکانی ژیان ناکرێت ئەگەر کەسێک لە ئێمە باشتر بوو خۆمان بە بچووکتر و ئاستێکی نزمتر بزانین ، پێویستە هەوڵ بدەین بۆ ئەم مەبەستەش وەک ڕۆکی بڕوابەخۆبونێکی گەورەمان پێویستە، نەک هەر خۆمان پێویستە چواردەوریشمان هاوکارمان بن،، بە هەرحاڵ پێوستە بزانین ئەم فیلمە گەورانە کە ئاوا بە مەزنی ماونەتەوە ئەکرێت چەندین پەیامی جوانی لە پشتەوە بێت ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، لە کۆتاییدا هەموو بەشەکانی فیلمەکە شایەنی سەیرکردنن بۆ بینینی چێژی ژانەری وەرزشا و بۆکسێن پێویستە بینەری ئەم زنجیرە فیلمە بیت
