بەجدی ھیچم نییە بۆ وتن تاکو وەسفی بکەم فلیمێکی پر مانا فلیمێکی ناوازە نامەوێ سپۆیلی بکەم خۆتان بیبین ڕیزبەندی ٤م لە باشترین فلیمەکان لای خۆم

ئەگەر تاکو ئێستا سێریت نەکردوە برۆ سێری بکە بەڕاستی تایبەتە و ناوازەیە خۆم ریزبەندی ٣١م بۆ دائەنێم لە باشترین فلێمەکان

ئەو زنجیرە فلمەی کە هەرگیز لێی بێتاقەت نابی

کۆراساوای مەزن سەڕەڕای ئەوەی دوور بووە لە سینەمای هۆڵیوود و میدیاکانی فیلمسازی بەڵام لە یابانەوە بە چەندین فیلمی ناوازە جێگەی خۆی لە نێو دڵی سینەمادۆستان کردووەتەوە،،، کۆراساوا هەمیشە جێگەی چاولێکردن بووە لەلایەن دەرهێنەرانی هۆڵیوود ، چەندین فیلمی ئەم دەرهێنەرە لەلایەن هۆڵیوودەوە ڕیمەیک کراوەتەوە،، سەبارەت بە فیلمی یۆجیمبۆ بەڕاستی لەگەڵ سەیرکردنی ئەم فیلمە چووە نێو فیلمە دڵخوازەکانمەوە،،، چیرۆکێکی نایاب و بەچێژ لەگەڵ چەند دیمەنێکی کۆمیدی کە فیلمەکەی بەچێژتر کردبوو، جگە لە چیرۆکە نایابەکەی ئەو خاڵەی کە لەم فیلمە پێی سەرسام بووم سینەماتۆگرافی بوو ، پڕ بوو لە دیمەنی جوان ، لەهەندێ دیمەنیدا وەک ئەوە وایە سەیری تابلۆیەک بکەیت ،،،،،، بە گشتی فیلمێکی بێ کەم و کوڕیە شایەنی ئەوەیە بینەری ئەم شاکارە بیت

بەرای من فلیمێکی جوان بوو فلیمێکی باشە بەڵام 5.7 بەرای من کەمە کەمێک ❤ لە 10 6.5 دەدەمێ❤

ھەمیشە باشترینە یەکێک لەمانە واو لێ ئەکە سیقە بەھەموو کەسێک نەکەی لەکۆتایش دا زۆر شتی لەدەست یا بەھۆی سیقەکردنەوە باس لەمە ئەکە غەیانەت ھاوڕێیەتی سەرتا ھەموو کەسێک ڕقی لێبو دواتر بۆیان دەرکەوت کە باشترینە بەلام لەکۆتایەکەی حەزم نە ئەکرد ئەمە ڕووبدە

فلمێکە واو لێی ئەکە کە ھیچ شتێک ئەستەمم نیە بۆ واز ھێنان لە کارە خراپەکان سەیری بکەن دڵنیام بەسوود بۆ ژیانتان

Joe Cole ھەمیشە فلیمەکانی ناوەزەیە لەسەیرکردنی پەشیمان نابیەوە

Al Pacino Robert De Niro Joe Pesci ھەر فلمێک لەم کەسانەی تیا بوو ھەرگیز لەسەیرکردنی پەشیمان نابیەوە😻❤️

ھەرسێ 3لەیەکتری خۆشترن وات لێ ئەکە بێزار نەبی لەسەیرکردنی ھەمیشە چاوەڕێی بەشی4م
