شیکردنەوەی کۆتاییەکەی کچەکەی دایسو تا کۆتایی نەیزانی کە ئاشقی باوکی بووە، چونکە دایسو دوای ئەوەی ڕاستیەکەی زانی، زمانی خۆی بڕی لەبری ئەو ھەڵەیەی چەندین ساڵ پێش کردبووی و پاڕایەوە تا ھیچ بە کچەکەی نەڵێت. ووجین خۆی کوشت چونکە ئیدی تۆڵەی خۆی سەندەوە و ھیج نەما بۆی بژی. لە کۆتا دیمەندا دایسو دەبینین لەگەڵ ھەمان ژن کە خەواندنی موگناتیسی بۆ خۆی و کچەکەی کردبوو پێشتر، تا داوای لێبکات بێرەوەری بسڕێتەوە و ئەو نھێنییە لەبیرکات کە ئەوکەسەی خۆشیدەوێ کچییەتی و بەردەوام بن لە پەیوەندیەکەیان. خەولێخەرەکە پێی دەڵێ تۆ دەبیت بە دوو بەشەوە، بەشێکت ئۆ دایسو'ە کە نھێنیەکە نازانیت، بەشێکیشت "دڕندەکەیە'' کە نھێنییەکە دەزانێت.. دڕندەکە ئاوڕدەداتەوە و دەڕوات، لەگەڵ ھەر ھەنگاوێکی یەک ساڵ پیردەبێت و کە بوو بە ٧٠ ساڵ، دەمرێت. کاتێک دایسو خەبەری دەبێتەوە لەناو بەفرەکەدا کەوتووە، گریمانەیەک ئەوەیە کە بەشی دڕندەکە مردووە و ئەو بەشەی ماوەتەوە کە ھیچی لەیادنەماوە لەسەر ئەوەی ڕویدا. می دوو و دایسو باوەش دەکەن بەیەکدا و دەموچاووی دایسو ھەم دەگری و ھەم پێدەکەنێ، تا وا لە بینەر بکات دڵنیا نەبێ کە لە خۆشیدا پێدەکەنێ و ھەمووشتی بیرچۆتەوە، یان لە خەفەتدا دەگری کە ھێشتا بیری ماوە

ئەگەر تائێستا سەیرت نەکردووە ، ئەوا هەر ئێستا سەیری بکە ، سوودی ئەبێ بۆ بواری ژیانت.

وەسف ناکرێ شایەنی رەیتینگێکی بەرزترە ، تا زیاتر و زیاتر سەیری کەی ، چێژی زیاتر دەبێ 🔥

چ کۆتاییەک گەر بھاتبا نەیکوشتبا ھەر بەم ئازارەوە دەبوو و بکوژیش لە کوچی زیندان تا ھەمیشە ئەمایەوە. ❤️ دووانەیەکی جوان بوون ڕۆڵێکی ناوازەیان گێڕا

مارکۆ پۆلۆ…ئەو نێوە بوو دەمێک بوو دەمیوست بزانم کیە و بزانم چی کردووە …دەستان خۆش

دەستان خۆش…..بەهیوای ئەوەم زنجیرەیەک دروستبکرێ کە تەواوی ژیانی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێ)باسبکاو باسی هەموو وردەکاریێکبا

بەئەتوانم بڵێم باشترین فیلمە کە لە ژیانم دیبێتم بەڕاستی ئافەرین

زنجیرەکە کە لە هەموو رێکەوە رێک و پێکە باسی تەواوی وردەکاریەکانی ناو زنجیرەکانی مارڤێل دەکا کە بەو دوایانە دەرچوونە وەک (هاوکای، سزادەرەکە ) ئەگەر بە ریزبەندی سەیری مارڤێل دەکەی ئەوە سەرەتا ئەو زنجیرە سەیر بکە پێشی هاوکای و سزادەرەکە بە تەواوی پراو پرە لە نهێنی زنجیرەکانی تری مارڤێل وەرزی یەکەمی تۆزێ بە سادەی دەست پێدەکا تاوەکوو کاریکتەری دییەردیڤلمان پێدەناسێنیت لە وەرزی دووەمەوە دەست ثێدەکا بە تەواوی وردەکاری وئەکشن و نهێنی لە یەک زنجیرە دەستی ستافی کورد سەبتایتل خۆشبیت

خۆشەویستی ئەو وەختە سەردەگرێ ئەگەر شتی چاک و خراپ لەبەینی دوو خۆشەویست باسبکرێ..... فیلمێکی جوان و قەشەنگە...

چێژ بەخش ، بەڵام شایەنی ئەو رەیتینگە نیە بەرای من.

فلیمێکی زۆر شازە شایەنی سێرکردنە فێری خۆشەویستی راستەقینت ئەکات 🤍

فلیمیکی خوش بو بەس فلیمی هیندی ترسناک دانین خوشترە

ھەر کاتێک بەرھەمێکی فەڕەنسیت کەوتە پێش چاو بێ دوو دڵی سەیری کە چونکە ھەڵگری پەیامێکی جوانە. ئەمەی لەم فلیمەدا بەرجەستەبوو ئەمێڵی نموونەی مرۆڤی باشە. گرنگ نیە شێوەی چۆنە تەمەنی چەنە پیشەی چیە لەگەڵ خەڵک باش بە باشە دێتە سەر ڕێگات یاخود کەسی باش ھەموو کات لە چوار دەورت ئەبن. فیلمێکی سادە و جوان شایەنی سەیر کردنە

زۆر خۆشا بجدی تامی خوی هیە
بڕاستی شایەنی سێرکردنە فلیمێکی مێژوی و جەنگی لە تێکەڵ کردنی چەن کارەکتەرێ لەشوێنی جیاواز بەڕاستی ناوازە بوو بژین

فلیمێکی تابڵێی شازە فێری خۆشەویستی و زۆر شتی ترت ئەکا شایەنی سێرکردنە بەجدییییی شازە🤍✨ زۆر نایاب

سێ کەس هەڵسەنگاندنی بۆ کردووە کە بەس فیلم نیەو کات بەسەر بردنە بەڵام وا نیە زۆر شازە
یەکەمجار سێری ئەم فیلمەم کرد لە سەتاوە تا خولەکەکانی کۆتایی بەلامەوە چێژ بەخشبوو، بەڵام نەمدەزانی چەند خولەکێکی کەمی کۆتاییەکەی واملێدەکات چەندجاریتر سەیری کەمەوە و وەرگێڕانی بۆ بکەم و تا هەتایەش لە هزرم بمێنێتەوە
