پێداچوونەوەکان(38,953)

ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکی تر لە بەرهەمە جوانەکانی وڵ باسی ئەمریکا دەکات پێش سەردەمی ئێستا کە چۆن خەڵکی ئەمریکا کوێرانە باوڕیان هەر هاواڵێک دەکرد کە پێشکەشکارەکان باسیان دەکرد وە ناوڕۆکی چیرۆکەکە باس لە سەرکەوتن و شکست و ڕکابەرایەتی و هاوڕێیەتی زۆر شتی تریش دەکات لە کۆتای ماندوو نەبن

Anchorman: The Legend of Ron Burgundy
2004 | كۆمێدی
Anchorman: The Legend of Ron Burgundy
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە خۆشترین ئەو فلیمانەی کە پەیوەندی بە هۆڵۆونەوە هەیە بەڕاستی چیرۆکێکی شاز و نایابی هەیە

Goosebumps 2: Haunted Halloween
2018 | سەركێشی
Goosebumps 2: Haunted Halloween
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

سەردەمانێک ویژدان بە جۆرێک ونبوو لە ناخ و دەرونی خەلکا کە کوچەیەک و پەنایەک نەبوو مرۆڤبوونێکی بێ خەوش و دوور لە مەبەستی تێدا بدۆزینەوە ، سەردەمانێک لە رێگای پەتی سێدارە و هەڵواسینە هەولەدرا ترسێک بونیات بنێن لە ناخی خەلکا تا هەست بە ڕاستی و مرۆڤبونیان بکەن ، بەلام ئەمە سودی چیبوو ؟ غەیری لەناوبردنی چەن کەسایەتیەک و مانەوەی رێچکەکەیان بە زیندویی ، فیلمێکی تەواو نایاب یەکێک لە باشترین ئەو فیلمانەی کە سەرچاوەکەیان ڕۆمانە ، فیلمی لەم جۆرە کە خۆیان بەناو واقیعدا درێژ بکەنەوە زۆر کەمن ، فیلمەکە زۆر بێ وێنە و تراژیدیایانە کۆی ئەو دەرون و ناخە پیسانەی مرۆڤێکی بالادەست لەم سەردەمە و ژیانی تەنیا یەک مندال دوور لە خێزان و بونیاتە تایبەتیەکانی مندالی ، کە بەدەر لە چوارچیوەی خێزان و جەنگەلی کۆمەلگا و دەستی پیاوانی ئاینی و پیاوانی بازرگان بە گیانی مرۆڤ بێ وێنە بۆ خستینە ڕوو ، کۆی مەینەتی و ئازاری منالێکی پێ نیشانداین کە تەنیا یەک ئاوێنە دانەوە بوو بۆ ژیانی کۆمەلێکی بێ شومار ، وێنایەکی زۆر جوانی دەرونە پاک و بێ گەردەکەی منالێک و یاخیبونە نەبەردانەکەشی ئۆلیڤەری بۆ بەرچاو خستین ، شایەنی بینینە

Oliver Twist
2005 | تاوانکاری
Oliver Twist
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەهێزترین فلمی نێت فلیکسە تا ئێستا بینیبێتم وە بەڕای من دەبوایە لە 250کانی مێژوو بێت وە جۆو و ئەل پاچی و ڕۆبێرت بەڕاستی سیانەیکی زۆر جوانن پیکەوە

The Irishman
2019 | ژیاننامە
The Irishman
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

فلیمێکی باشبوو وە ژێنەری تاوان زۆر بە زەقی دیارە لەناو فلیمەکە بەس نزیک کۆتای زۆر لەناوکاو کابرای خراپەکار دەمرێ بەشێوەیەک بینەری چاوەڕەێی ئەو شتە ناکات دەستان خۆش بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە

The Little Things
2021 | تاوانکاری
The Little Things
موحەمەد سەردار
4 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی زۆر نایابە دووبارە دروستکردنەوەی مرۆڤێک لە تەمەنی هەرزەکاریدا شتێکی قورسە بەڵام ئەم مامۆستایە توانی ئەنجامی بدات چیرۆکێکی تەواو نایابی هەیە فیلمێکی باشە بۆ دروستکردنەوەی خۆت

Freedom Writers
2007 | ژیاننامە
Freedom Writers
سازه‌💜
4 ساڵ پێش ئێستا

خراپ نه‌بوو به‌ڵام به‌ به‌رامبه‌ر به‌ فیلمی ئاڵۆز كه‌مێك لاواز بوو چوونكه‌ به‌ زۆری وا له‌ ڕووداو و كه‌سایه‌تیه‌كان كرابوو به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌ 🤦🏼‍♀️ كه‌مووكوڕی زۆری تیابوو

The Girl on the Train
2021 | تاوانکاری
The Girl on the Train
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لە بەهێزترین و نایاب ترین فلیمە ترسناکەکان تا ئێستا بینیبێتم بەڕاستی فکرەیکی جوان بەهێزی هەیە چیرۆکێکی شازیشی ئەوەی زۆر بە لای منەوە سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە هەرچیەکت کرد بکە بەس ڕووناکیەکان مەکوژێنەوە چونکە ڕووحەکە ئازارت دەدات

Lights Out
2016 | دراما
Lights Out
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە له خۆشترین و باشترین فلیمە سەرکێشیەکان لەناو دارستان دوین ڕۆڵێکی زۆر جوان دەگێڕێ کێڤن یش هەر وەسف ناکرێ

Jumanji: Welcome to the Jungle
2017 | ئەكشن
Jumanji: Welcome to the Jungle
نێچیروان
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆشترینە لام

Once Upon a Time… in Hollywood
2019 | كۆمێدی
Once Upon a Time… in Hollywood
نێچیروان
4 ساڵ پێش ئێستا

شتی زەخم هەر زەخمە

The Godfather: Part II
1974 | تاوانکاری
The Godfather: Part II
نێچیروان
4 ساڵ پێش ئێستا

بــــاشترینی هەمووکات

The Godfather
1972 | تاوانکاری
The Godfather
نێچیروان
4 ساڵ پێش ئێستا

بەهێز و بەچێژ بوو

The Irishman
2019 | ژیاننامە
The Irishman
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

هەر سێ بەشەکە زۆر شازن بەس ئەم بەشەی زۆر خۆشەویستە لەم بە هۆی ڕۆبنەوە

Jumanji
1995 | سەركێشی
Jumanji
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆی ژێنەری ڕۆژئاوای زۆر ژێنەرێکی سەرکەوتووە وە پڕە لە فلیمی بەهێز بەڵام ئەم فلیمە لە مستەوەی ژێنەری ڕۆژئاوای هێناوەتە خواروە هیچ چێژک نابەخشێ

Slow West
2015 | ئەكشن
Slow West
ئارش
4 ساڵ پێش ئێستا

زنجیرەیەکی زۆر نایاب و بەچێژە پەشیمان نابیتەوە لە سێرکردنی ، جۆن بێرنسالیش كەسایەتی پەنیشەری زۆر لێیەت ❤️

Marvel's The Punisher
2017 | ئەكشن
Marvel's The Punisher
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

لە کاتە سەختەکان بریارە سەختەکان دەردرێن ، فیلمێکی بێ خەوش بوو چیرۆکێکی جیاواز و خۆشی هەبوو ، چیرۆکی فیلمەکە زۆر بێ وێنە پێ لەسەر قوربانیدانەکانی دایک ئەنێت بۆ کۆرپەکانی بە جۆرێک سنورێک نیە بۆ ئەم قوربانیدانەی ، تەنیا لە پێناوی ئەوەی کۆرپەکانی لەو سنورە بهێلێتەوە کە ئەیەوێت و ئەوان بەشێوەیەک بگوزەرێنێت کە ئەیانەوێت ، لە هەمان باردا حالەتێکی بێ سنوری حەز و چلێسی مرۆڤیش لەم فیلمە بەرچاوخراوە کە لە هەبونیەکانی و نەبونی بۆشاییەکانی ژیانی راستەوخۆ توشی غرورێک دەبێت تایبەتی و بابەتە کەسیەکانی لا لاواز ئەبێت زۆر جاریش دەرونی بەشێوەیەک شێواو دەبێت کە لە مرۆڤ بونی خۆیشی لابدات ، شایەنی بینینە

The Swarm
2020 | دراما
The Swarm
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

لە هەر شوێنێک دەسەلاتی حکومەت ڕەها بێت شتێکی شاراوە بوونی نییە ! فیلمێکی تەواو نایاب جیاواز هەلگری چەن پەیامێک سەبارەت بە هێز و گورزەی دیکتاتۆر و هێزی هونەر و نوسەر و خستنە ڕوی ژیانی تاکە کەس و گۆرانەکانی لە مودەیەک بە درێژایی فیلمەکە لە فیلمەکە باس جیاگەریەک دەکا لە نێوان رۆژئاوا و رۆژهەلاتی بەرلین کە دیواریک دروستکراوە هەرلایە و دەسەلاتدارەکانی بەشێوەیەکی زۆر توند و ورد سیخوری لەسەر تاک دەکەن ئەوەل چینیش ڕوبەروی ئەم بابەتە ببنەوە و پالەپەستۆیان بخرێتە سەر نوسەران و شانۆکارانن فیلمەکەش زیاتر جەخت لەسەر ژیانی دوو هاوسەر دەکات کە لەم چوارچیوەن لە هەمان کاتدا زولم و بابەتە قێزەونەکانی حکومەتێکی دیکتاتۆر تەواو لەم فیلمە ئاوێنەی داوەتەوە ، لە پاڵ کۆمەلێک گۆرانی خودی لەسەر تاک بە هۆکاری پڕبونەوەی بۆشاییە کەسیەکانی گەڕانەوە بۆ سروشتێک هاوبەشە بە هەمومان ئەویش مرۆڤبون و رازیبون بە ڕاستیەکانی مرۆڤبون ، فیلمێک تەواوی بابەت و پەیامەکانی ناوی هاوبەشە بە ژیانی ئێمە و کۆمەلگاکەمان ، شایەنی بینینە

The Lives of Others
2006 | دراما
The Lives of Others
aso
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی نایابە بەتایبەتی بەشی یەکەم

The End of the F***ing World
2017 | سەركێشی
The End of the F***ing World
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێکە لە خۆشترین بەرهەمەکانی 2020 هەر فلیمێک باتیستەی تێدا بوو بێ خەم بە لێی

My Spy
2020 | ئەكشن
My Spy
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە خۆشترین فلیمە تاڵەنەکان و چەتەیەکان وە یەکێکیشە لە خۆشترین فلیمە کۆمیدیەکان

Pirates of the Caribbean: At World's End
2007 | ئەكشن
Pirates of the Caribbean: At World's End
کۆرش
4 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی نایاب و ئاڵۆزە شایەنی بینینە

Knives Out
2019 | كۆمێدی
Knives Out
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە فلیمە وەسەتەکانی 2020 ئەم فلیمانە بەڕای من هیچ پێوست نیە بینەر سەیری ئەم جۆرە فلیمانە بکات سەبارەت بە نمرەکەیشی سێ زۆر بۆ ئەم فلیمانە شایەنی دوو نمرە یان یەک نمرەیە

Blindfire
2020 | تاوانکاری
Blindfire
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە خۆشترین و بەجێژترین بەشەکان ئەوەی لە ناو فلیمەکە بەلای منەوە خۆشە بەڕینی تەنکەرەکە و کوشتن ئەو ڕەشەیە زۆر بە جوانی ڤان بە سەیارە دەیکوژێ

Fast & Furious
2009 | ئەكشن
Fast & Furious
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025