فیلمێکی بەچێژ بوو فیلمەکانی دوەین جانسن هەمیشە تایبەتە دەستی ئێوەش خۆشبێ بۆ ئەم بەرهەمە.

کۆمیدیترین فیلم هەتا ئێستا بینیبێتم دەستان خۆش

زنجیرەکی زۆر تایبەتە ،تایبەتریشە بەو کەسانەی کە کێشەیان هەیە لە سەرەتای گەنجیان و دڵخۆش نین وە یارمەتیدەر و چێژ بەخشە لە هەمان کاتدا 👌🏿😍

هەرکەس سەیری کرد پەشیمان نابێتەوە بەجدی چیرۆکێکی جوان و خۆش بوو

فلیمێکی ئاڵۆز و نهێنی بەڕاستی یەکێکە لە ئەو فلیمانەی کە یاری بەمێشک دەکات کە بینەر ناتوانێت بە ئاسانی هەڵی بێنێت کە کێ پیاو باشە و کێ پیاو خراپە وە سەرەتای چیڕۆکەکە زۆر بەشێوەیەکی سەرنج ڕاکێش پێچەوانە دەبێتەوە لەگەڵ کۆتایی ئەو کاتە دەردەکەوێت کە کێ پیاو خراپە و کێش پیاو باشەکەیە

نایاب ، فلمێکە مەجالی ڕەخنەگرتنی بۆ بینەر نەهێشتۆتەوە🔥

بۆ بەهێز و ئەکشن و پیشەگەری ئەم بەشە زۆر بەقوەت ترە لە بەشەی یەکەی بەڕای من شتێکی وای کەمتر نیە لە فلیمەکانی 007 و جۆن ویک بەس چیە وەک ئەوان بەناوبانگ نیە وە وەک ئەوان ئەکتەری دیار ڕۆڵی نەگێڕاوە

دەستا خۆش بێت بەس بە ٩ وەرگێڕ زۆر درەنگ ئیپسۆدەکانی دا ئەنێن

هەر چوار بەشەکەی تەم و چێژی خۆی هەیە لەم بەشەش خۆشترین دوو شتی ناو فلیمەکە ڕوبەڕوبوونەوەی مامۆستاکانی کۆنفۆیە بەرامبەر بە ئیپ مان لەسەر مێزەکە و ئیپمان بەرامبەر بە بۆکسێنەر ئینگلیزەکەیە زۆر خۆشەن ئەو شەڕانە سپاس بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە جوانانە

یەکێکە لە تایبەت ترینەکانی مێژوو سەرەتا کاتێک کە دۆنی یینم بینی دەم گوت فلیمەکانی هەمان چێژی فلیمەکانی جاکی و جیت لی هەیە بەس لەگەڵ بینینی فلیمەکانی ئیپ مانی تەواو ڕام گۆڕا لەگەڵ نواندنە مەزنەکەی وە ئێستا باشترین ئەکتەری کۆری لەی من دۆنی یینە وە خۆشترین شتی ناو فلیمەکە ئەوەی لەی من ئەو کاتەی ڕووبەڕوی مایک تایسن دەبێتەوە زۆر زەخمە ئەو شەڕە

بەڕای خۆم ئاخیرەکەی تیزەرێکی سەیارەیەکی شین پشان دەدات وابزانم بەڕای خۆم لەوانەیە پاوڵ والکەر بێت ❤

زنجیرەیکی باش بوو وە ئەلقەی یکەمی زۆر نایاب بوو ناخۆشترین دیمەنی ئەلقەی یکەم ئەمە بوو سگەکەی (بۆلت) بۆ برە پارەیکی زۆر کەم کوشت ————— ئەلقەی پێنجەمیش نایاب بوو

چاوەڕێم کرد هەتا لە کورسبتایتڵ هات بە لای منەوە سەیرکردنی لە کورد سبتایتڵ بە چێژترە وە بڕای من هەر فلیمێ کە باسی ئەمازۆنی کرد یەکسەر لای بینەر مەترسی دروست دەبێت یەکسەر ئاژاڵی دڕندەوە و هاژەی ڕووبار مەترسی ئاو شتی دەرئاسا دێتە بەرچاوی بینەر

یەکێکە لەشاز ترین زنجیرەکان پێویستە سەیری بکەی زۆر بە چێژە

دەستان خۆش زنجیرەیکی باش بوو بەلەم ھەلەی ئەم زنجیرە ھەموو کەسایەتی ناو زنجیرەکە چاویان شین بوو ئەمەش گەورەترین ھەلەی نێو زنجیرەیە ناخۆشترین دیمەن لە ئەلقەی دووەم بوو خێزانەکەی فۆلکوین لە خاچ درا 💔

یەکێک لە باشترین فیلمە جەنگیەکان کە لە سەرەتای فیلمەکە کۆمەڵە دیمەنێک هەیە نایابە تاوەکو نەیبینیت نازانی چەندە بە چێژە

بەخوا ناوازەن بەڕاستی فیلمەکان یەک لەیەک شازترن هیوام بەردەوامیتانە سەرکەوتووبن

دەتوانم بڵێم خۆشترین فلیمی تۆمە تا ئێستا بینیبێتم لە دوای میلە سەوزەکە
